۱۳۹۱ خرداد ۷, یکشنبه

وێنه‌یه‌کی ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر ئه‌مه‌رخانی شه‌ریفی و حاجی سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی گه‌یلانیزاده‌ له‌ گه‌ڵ پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ باکوورییه‌کانی کۆماری کوردستان

ژماره‌یه‌ک له‌ پێشمه‌رگه‌ی کۆماری کوردستان له‌ گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕال مایۆر ئه‌مه‌ر خانی شه‌ریفی و حاجی شێخ عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی گه‌یلانی زاده‌. به‌ داخه‌وه‌ نازاندرێ ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ کوێ  و که‌نگێ هه‌ڵگیراوه‌، به‌ڵام له‌ سه‌رئه‌و په‌رده‌ سپییه‌ی له‌ پشته‌وه‌ هه‌ڵاوه‌سراوه‌  نووسراوه‌ " بژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان"

تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز خانمی کوله‌نجه‌ی که‌لهوڕه‌وه‌ ناردراوه‌ بۆ وێنه‌ی کۆماری کوردستان