۱۳۹۲ اردیبهشت ۸, یکشنبه

وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌یفی قازی لە شاری کیسلۆڤۆدسک لە باکووری قەفقاس

وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری به‌رگری کۆماری کوردستان له‌ کیسلۆڤۆدسک. ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌  7 مانگی 9ی ساڵی 1946ی زایینی هه‌ڵگیراwe . به‌ داخه‌وه‌ که‌سه‌که‌ی دیکه‌مان جارێ بۆ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌.

تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ ئاڵبۆمی بنه‌ماڵه‌یی دا بووه‌. تکایه‌ ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ک یان شه‌رحی وێنه‌یه‌ک لێره‌وه‌ ده‌گوێزنه‌وه‌ هه‌میشه‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ بکه‌ن. له‌و ماوه‌یه‌ دا کتێبێک به‌ ناوی " مێژووی کۆماری کوردستان له‌ وێنه‌ دا " بڵاو بووه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر شتی له‌ " وێنه‌ی کۆماری کوردستان" وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌ ڕو هه‌ڵماڵاوییه‌وه‌ که‌مترین ئاماژه‌یه‌کی به‌و سه‌رچاوه‌یه‌ نه‌کردووه‌. جگه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی زه‌ق که‌ ئه‌وه‌ش سووکایه‌تییه‌ به‌ بیره‌وه‌ری کۆمار.