skip to main |
skip to sidebar
دانیشتوو: مایۆر جەعفەری کەریمی، جێگری وەزیری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان
لە ڕاستەوە : محەمەد سەعید زادە لە فەرماندەرانی کورد لە جەبهەی سەقز، حوسێن فەتتاح قازی لەو خوێندکارانەی کە ناردرابوون بۆ باکۆ ، سەیید محەمەدی ئیسحاقی لە فەرماندەرانی هێزی پێشمەرگە لە میاندواو ، زیندانی ورمێ، ڕێبەندانی ١٣٢٦- ی هەتاوی.
تێبینی: بە ئەگەری زۆر ئەو وێنەیە لە ئاڵبۆمی ماڵی ئیسحاقی وەرگیراوە. موحیب مهابادی لە فەیس بووک دا بڵاوی کردووتەوە. شەرحی وێنەکە ئی ' وێنەی کۆماری کوردستان ' ە.
زیندانیانی کورد لە دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە زیندانی ورمێ لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٦-ی هەتاوی
لەڕاستەوە : محەمەد داودی [ کوڕی مەڵا عەبدولای داووودی ]، محەمەد سەعید زادە ، سەیید محەمەد ئیسحاقی، نەناسراو، حوسێن فەتتاحی قازی [ لەو خوێندکارانەی کە دوای ڕووخانی کۆمار لە باکۆوە گەڕاوە]، سەیید محەمەدی سەییدی ، نەناسراو، دانیشتوو لە ڕێزی پێشەوە جەعفەر ئاغای کەریمی
تێبینی: ئەو وێنەیە بە ئەگەری زۆر ئی ئاڵبۆمی ماڵی ئیسحاقی یە و موحیب مهابادی لە تۆڕی فەیس بووک دا بڵاوی کردووەتەوە!
لە ڕاستەوە بۆ چەپ : جەعفەر کەریمی ، سەید کامیل ئیمامی ( ئاوات ) و کەریم ئەحمەدەین لە زیندانیانی دوای ڕووخانی کۆمار لە زیندانی ورمێ لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٢٦-ی هەتاوی