
۱۳۸۷ خرداد ۱۱, شنبه
۱۳۸۷ خرداد ۸, چهارشنبه
وه‌زیری هێزی کۆماری کوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزی ناوه‌ندی له ڕێ‌و ڕه‌سمی ڕێژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دا

له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ : سه‌رپۆلی 2 محه‌مه‌دی نانه‌وا زاده فه‌رمانده‌ی هێزی ناوه‌ندی ، ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان، ڕه‌حیمی جه‌وانمه‌ردی قازی [به به‌رگی کوردییه‌وه] ئه‌ندامی ده‌فته‌ری پێشه‌وا
تێبینی : ئه‌م وێنهییهش هه‌ر ئر ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌یه که به داخه‌وه تا ئێستا شوێن و ڕێکهوتیمان بۆ ساغ نه‌بووه‌ته‌وه
ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی کوردستان
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له کاتی ڕێژه له به‌رامبه‌ر پێشه‌وا و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی کۆمار دا
۱۳۸۷ خرداد ۷, سه‌شنبه
۱۳۸۷ خرداد ۳, جمعه
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د،ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی و سه‌رپۆلی 2 محه‌مه‌دی نانه‌وازاده
ڕێ‌و ڕه‌سمی ڕێژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان

پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سڵاو له ڕێژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کا.
به‌داخه‌وه هێشتا بۆمان ساغ نه‌بووه‌ته‌وه که ئه‌م وێنه‌یه و وێنه‌کانی دیکه‌ی به‌دووی دا دێن ئی چ ڕێوڕهسمێکن.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه له فیلمێکی به‌ڵگه‌یی وه‌رگیراوه که له لایه‌ن فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه و ده‌کرێ له سه‌ر ئینترنێت ببیندرێ.
۱۳۸۷ اردیبهشت ۲۷, جمعه
بەڕێکردنی دەستەی نوێنەرایەتی ئازەربایجان کوردستان لە فڕۆکەخانەی تەورێز یەکشەمۆ ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥
۱۳۸۷ اردیبهشت ۲۲, یکشنبه
جه‌ماوه‌ری ئازه‌ربایجانی له پێشه‌وازی پێشه‌وا و پیشه‌وه‌ری دا
جه‌ماوه‌ری ئازه‌ربایجانی له کاتی پێشوازی و گوێگرتن له قسه‌کانی پێشه‌وا و پیشه‌وه‌ری
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه لە کاتی چوونی دەستەی نوێنەرایەتی ئازەربایجان _ کوردستان بۆ تاران لە ڕۆژی یەکشەمۆ ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥/ ٢٨ی ئاوریلی ١٩٤٦ لە فڕۆکەخانەی تەورێز جەماوەری بەڕێکەران نیشان دەدا. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، واته ئه‌و فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌ی له لایه‌ن فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
رێژه‌ی فیداییانی ئازه‌ربایجان له به‌رامبه‌ر پێشه‌وا و پێشه‌وه‌ری
۱۳۸۷ اردیبهشت ۲۱, شنبه
وتار دانی میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری بۆ جه‌ماوه‌ر.فڕۆکەخانەی تەورێز، یەکشەمۆ ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥
له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ : عه‌لی شه‌بوسته‌ری، قازی محه‌مه‌د، میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری
سەرچاوەی پێشوو

میرجەعفەری پیشەوەری لە فڕۆکەخانەی تەورێز، یەکشەمۆ ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥/٢٨ی ئاوریلی ١٩٤٦ بە ئامادە بوونی پێشەوا قازی محەمەد. ئەم وێنەیەی لە ژمارەی ١٩١ی ڕۆژنامەی آذربایجان، ئۆرگانی فیرقەی دێمۆکراتی ئازەربایجان دا چاپ کراوە و ئەو شەرحەی لە سەر نووسراوە:
لە فڕۆکەخانە سەرۆکی نوێنەرانی ئازەربایجان ئاغای پیشەوەری لە حاڵی نوتق کردن دا
ئێمە ئازادییەکەمان ئەو جۆرەی وەرمانگرتەووە دەیپارێزین
،ئێمە داوخوازی ئازادی بۆ هەموو میلەتی ئێران دەکەین
هەموو دەبێ ئازاد بکرێن و دەبێ ئازاد بژین
"لە نوتقی پیشەوەری"
ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە ژمارەی ١٨٥ی خۆیدا ٢شەمۆ ٩یی بانەمەڕی ١٣٢٥ بە دوور و درێژی باسی ئەو ڕێوڕەسمەی کردووە کە لە فڕۆکەخانەی تەورێز بەر لە وەڕێکەوتنی دەستەی نوێنەرایەتی بەڕێوەچووە و لەوێ پێشەوا قازی محەمەد و میرجەعفەری پیشەوەری قسەیان بۆ جەماوەری بەڕێکەر کردووە.
بەشێک لە ووتاری پێشەوەری
: " بابه‌تێکی دیکه‌ی گرینگیش هه‌یه که له ڕوانگه‌ی ده‌سته‌به‌ری بناغه‌ی ئازادییه‌که‌مان، ئابووری، بیروڕا و ئیده‌ئاله‌وه و له‌و ڕێبازانه دا یه‌کێک له مه‌سه‌له هه‌ره گرینگه‌کانی ئێمه‌یه. ئه‌ویش بریتییه له‌و یه‌که‌تی و یه‌کایه‌تییه‌ی که له نێوان ئێمه و برا کورده‌کانماندا هه‌یه. هه‌تاکو ئێستا سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه هه‌وڵیان ده‌دا دووبه‌ره‌کی بخه‌نه ناو ئه‌و دوو میله‌ته نه‌جیبه، ئیدی ئه‌و دووبه‌ره‌کییه نه‌ماوه، برایانی کوردمان به سه‌رنێزه‌کانی خۆیان سنووره‌کانی ئێمه ده‌پارێزن و ئێمه‌ش سنووره‌کانی ئه‌وان ده‌پارێزین. ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ بژین و بمێننه‌وه، ده‌بێ یه‌ک بگرن.بنچینه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئێمه به یه‌که‌تی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه. آغای محه‌مه‌دی قازی پێشه‌وای گه‌لی کورد ئێستا یه‌ک له بڵیمه‌ته‌کانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاته، به‌ڕێزیشیان له‌و ڕاستییه تێگه‌یشتوون.ئێمه له داهاتوو دا ده‌ست له ده‌ستی یه‌کتری دا نه‌ته‌وه‌ی کورد و گه‌لی ئازه‌ربایجان که به‌ساڵان سووکایه‌تیان پێ کراوه و چه‌وسێندراونه‌ته‌وه به ته‌واوی ئازاد ده‌که‌ین ( چه‌پڵه لێدان و هوریا کێشان)
بژی گه‌لی ئازه‌ربایجان !
بژی ئازادی ! ( چه‌پڵه لێدان و به‌شینه‌وه‌ی ده‌سته گوڵ)
دیداری پێشه‌وا و ڕێبه‌رانی ئازه‌ربایجان
له‌م وێنه‌یه دا پێشه‌وا له گه‌ڵ میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری و میرزا عه‌لی شه‌بوسته‌ری ده‌بیندرێن
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ش وه‌کوو پێنج وێنه‌ی پێشوو له بۆنه‌یه‌ک دا هه‌ڵگیراوه که به‌داخه‌وه جارێ بۆمان ساخ نه‌بووه‌ته‌وه. وێنه‌که له فیلمی به‌ڵگه‌یی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان که پێشتر باس کرا وه‌رگیراوه
۱۳۸۷ اردیبهشت ۱۶, دوشنبه
پێشوازی له پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌لایه‌ن ئازهربایجانیانهوه
میرجەعفەری پیشەوەری و میرزا عەلی شەبوستری لە کاتی چەپڵەلێدان دوای ووتاری پێشەوا. یەکشەمۆ ٨ی بانەمەری ١٣٢٥
۱۳۸۷ اردیبهشت ۱۴, شنبه
پێشه‌وا و دوو له ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی ئازه‌ربایجان

ئه‌م وێنه‌یه‌ش هه‌ر له بۆنه‌ی پێشوو دا گیراوه و دیاره لێره‌دا رێبهڕان سان له رێژه ده‌بینن.
له لای ڕاسته‌وه: ئه‌فسه‌ره‌که نه ناسرایه‌وه، شه‌بوسته‌ری، قازی،پیشه‌وه‌ری
تێبینی:ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی : " اسرار محاکمه قاضی محمد ویارانش، گردآوری و ترجمه: محمد رضا سیف قاضی" وه‌رگیراوه. له بن وێنه‌که‌دا نووسراوه: " ڕێبه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکڕات و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1325 [ی هه‌تاوی] له دێی خۆجامیر ( خوشه مێهری ئێستا) ی مه‌راغه، په‌یمانی دوولایه‌نه‌یان ئیمزا کرد" ئه‌م وێنه‌یه‌ش وه‌کوو دوو وێنه‌ی پێشوو له بۆنه‌یه‌ک دا گیراوه. سه‌باره‌ت به دیداری ڕێبه‌رانی دوو حکوومه‌تی کوردستان و ئازه‌ربایجان له خۆجامیر، سه‌عیدی هومایوون له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا : "پیشوای بیداری، چاپی ئاراس، هه‌ولێر 2004 " ده‌نووسێ: " به‌ڵام له جه‌بهه‌ی کوردستان دا هێزی ئه‌ڕته‌ش [ مه‌به‌ستی ئه‌ڕته‌شی حکوومه‌تی نێوه‌ندییه] زۆر به سستی و ئیحتیاته‌وه پێشڕه‌وی ده‌کرد. له شه‌وی 19ی سه‌رماوه‌زی 1325[ی هه‌تاوی] له شاره‌دێی خۆجامیر ( له نزیک مه‌راغه) کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکه‌کانی حکوومه‌ته‌کانی ئازه‌ربایجان و کوردستان پێک هات و تا نزیکه‌ی به‌یانی درێژه‌ی هه‌بوو، دواجار وا بڕیار درا بۆ پێش‌گرتن له پێشڕه‌وی هێزه‌کانی ئه‌ڕته‌شی [ ئێران ] هێزه‌کانی ئازه‌ربایجان و کوردستان ئاماده‌ی به‌رگری و خۆڕاگری بن ..."
زانیاری وه‌رگێڕی " اسرار محاکمه قاضی محمد و یارانش " و "سه‌عیدی هومایوون" له مه‌ڕ دوایین دیداری سه‌رۆکانی کوردستان و ئازه‌ربایجان و ڕێکه‌وتی ئه‌و دیداره یه‌کتری ناگرێته‌وه. هه‌رچۆنێک بێ به ورد بوونه‌وه له وێنه‌کانی دیکه‌ی که به دووی ئه‌م سێ وێنه‌یه دا دێن، وێناچێ ئه‌و وێنانه له ئه‌و بۆنه‌یه دا هه‌ڵگیرابن.
وێنه‌ی پێشه‌وا و چه‌ند که‌س له ڕێبه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان،فڕۆکەخانەی تەورێز ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥

ئه‌م وێنه‌یه‌ش هه‌ر له‌و بۆنه‌یه دا گیراوه که له‌ژێر وێنه‌ی پێشوودا باس کرا.
له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ : ئه‌فسه‌ره‌کان نه‌ناسرانه‌وه، میرزا عه‌لی شه‌بوسته‌ری سه‌رۆکی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له کاتی وتار دان دا، میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری، سه‌رۆکوه‌زیری حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان، نووسرهتوڵای جه‌هانشاهلوو، جێگری پیشه‌وه‌ری ده به‌رگی نیزامی‌دا.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه جاری یه‌که‌م له ڕۆژنامه‌ی "هیوا" دا بڵاو کراوه‌ته‌وه که له ساڵانی 1979-1980 له لایه‌ن " کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی تاران" وه ده‌رده‌چوو.

ئەم وێنەیەیە لە ژمارەی ١٩٠ی ڕۆژنامەی آذربایجان ( ٥ی مەی ١٩٤٦)
دا بڵاو کراوەتەوە و لە بنی نووسراوە. لە کاتی چوونی نوێنەرانی ئازەربایجان بۆ تاران لە فڕۆکەخانە پێشەوای بە حورمەتی گەلی کورد جەنابی قازی محەمەد لە حاڵی نوتق کردن دا
ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە ژمارەی ١٨٥ی خۆیدا ٠ ٢٩ی ئاوریلی ١٩٤٦ بە دوور‌و درێژی باسی ئەو ڕێوڕەسمەی نووسیوە و دەقی نوتقی پێشەوای بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاو کردووەتەوە، ئەم دەقە لە زمانی ترکی ئازەربایجانییەوە وەرگێڕدراوە.
: "ئه‌من زۆر به داخه‌وه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی ئازه‌ربایجانی باش نازانم، له‌و هه‌لومه‌رجه ناسکه دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نییه به‌و زمانه بۆچوونه‌کانم بڵێم. ئێستا که جه‌نابی ئاغای پیشه‌وه‌ری به نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ده‌چێته تارانێ، پێمخۆشه بێڵم به‌ڕێزیان هه‌ر نوێنه‌ری گه‌لی ئازه‌ربایجان نییه به‌ڵکوو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کوردیشه( چه‌پڵه لێدان و هوریا کێشان). ئه‌مڕۆ گه‌لی ئازه‌ربایجان و گه‌لی کورد له نێو خۆیاندا یه‌که‌تییه‌کی پته‌ویان دامهزراوندووه و ئه‌و یه‌که‌تییه ده‌رفه‌تیان پێ ده‌دا به لێوه‌شاوییه‌وه به‌رگری له مافی یه‌کتری بکه‌ن. له‌و پێوه‌ندییه دا ئێمه‌ش له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌یه به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد دوو نوێنه‌ر ئاغای محه‌مه‌دحوسێن خانی سه‌یفی قازی و ئاغای سه‌دری قازی ده‌نێرینه تارانێ. ئه‌و نوێنه‌رانه له لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌چنه ئه‌وێ و نه‌ته‌وه‌که‌مان داوخوازی به‌رپرسیاره‌تییان لێ ده‌کا. ئه‌وان ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه ئێره که هه‌م ڕێز و حورمه‌تی میله‌ت به‌ره‌و لای خۆیان ڕاکێشن و هه‌م له مێژووش دا نێوێکی گه‌وره بۆ خۆیان وه‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌من له به‌ر که‌می کات کۆتایی ده‌هێنم به قسه‌کانم و داواتان لێده‌که‌م به‌سڵامه‌تی نوێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌کانمان له هوڕا دهن ( ده‌نگی هوڕا و چه‌پله و به‌شینه‌وه‌ی به هه‌زاران ده‌سته گوڵ).
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د وژهنهڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان

له ڕاستهوهبۆ چه‌پ نه‌فه‌ی دووه‌م له به‌رگی نیزامی‌دا، ژه‌نه‌ڕاڵ که‌بیری له به‌رپرسانی ئازه‌ربایجان له مه‌راغه، به دوای سێ یایهکاندا، مێرجهعفهری پیشه‌وه‌ری سه‌رۆکوه‌زیری حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان ده به‌رگی نیزامی دا، میرزا عه‌لی شه‌بوسته‌ری سه‌رۆکی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕه‌ئیس جمهووری کوردستان، ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری جه‌نگی کۆماری کوردستان.
ڕۆژنامه کوردستان وه‌ک له خواره‌وه ده‌بینن به‌م شێوه‌یه باسی یه‌کێک له سه‌ردانه‌کانی پێشه‌وا له ته‌ورێز ده‌کا. بڵێی ئه‌م وێنه‌یه‌ی پێشه‌وا و ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی له‌و بۆنه‌یه دا ههڵنهگیرابێ ؟ ئه‌م وێنه‌یه و چه‌ند وێنه‌ی دیکه‌ی که هه‌ر له‌هه‌مان ڕێوڕه‌سمدا گیراون لێره‌دا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه .به‌و هیوایه‌ی زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به بۆنه و کاتی هه‌ڵگیرانی وێنه‌کان به ته‌واوی ساخ بکرێته‌وه.
" کوردستان ، ژماره 44، دووشه‌مۆ 16ی بانه‌مه‌ڕی 1325 [ 9ی مه‌ی 1946]
ڕۆژی پێنجشه‌مۆ 5-2- 1325 حه‌زره‌تی پێشه‌وای کوردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆکوه‌زیر و باقی وه‌زیرانی ئازه‌ربایجان و سه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکرات چوونه شاه گۆلی و هێزی ئازه‌ربایجانیان سه‌رکه‌شی کرد".
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " اسرار محاکمه قاضی محمد و یارانش ، گردآوری و ترجمه: محمد رضا سیف قاضی" وه‌رگیراوه . وه‌رگێڕ له ژێر وێنه‌که‌دا نووسیویه : " نوێنه‌رانی فیرقه و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ڕێوڕه‌سمی گرێدانی په‌یمانی دۆستی" دیاره ئه‌و زانیارییه ته‌واو نییه و ئه‌م وێنه‌یه ئی ئه‌و بۆنه‌یه نییه.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌رده‌می کۆمار
اشتراک در:
پستها (Atom)