skip to main |
skip to sidebar
ژماره‌ی تایبه‌تی : 2110
ده‌فته‌ری سه‌رۆکوه‌زیر
به‌رواری نووسین : 15/5/1324 =06/08/1945
بەرواری پاکنووسی : 16/5/1324 = 07/08/1945
بەرواری سەبت کردن : 21/5/1324 = 12/08/1945
کۆپی ڕاپۆرتی ژماره 14 - 3/5/24 = 25/07/45
ده‌فته‌ری پۆست و تێلگرافی نه‌غه‌ده سه‌باره‌ت به هاتنی چه‌ند که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد وه‌کوو ئارتیست و چوونیان به‌ره‌و شنۆ ئاگادار بووه و ئه‌وه له لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی پۆست و تێلگرافه‌وه بۆ وه‌زاڕه‌تی نێوخۆ نێردراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌ستانداریی ئه‌ستانی چواربه ووشیارییه‌وه له‌و باره‌یه‌وه قسه بکرێ و ده‌بێ چاویان به سه‌ر کاره‌که‌وه بێ و پێشی هه‌رجۆر نمایشتێک بگرن.
ئێمزا
بهروار
ڕێکخراوی به‌ڵگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران
*****
ژماره 471
بهروار: 29/4/ 24 = 20/07/1945
جه‌نابی ئه‌ستانداری به‌رزی ئه‌ستانی چواره‌م
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌یه‌ک که بریتی بوون زیاتر له بیست که‌س ئارتیستی مهابادی هاتنه شنۆ بڕیار وایه به‌یانی شانۆی دایکی نیشتمان پێشکێش
ڤکه‌ن.
سه‌رپه‌رستی به‌خشداریی شنۆ
ئێمزا.
******
غه‌نی بلووریان که یه‌کێک له کایه‌کارانی شانۆی 'دایکی نیشتمان' بووه له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی ' ئاڵه‌کۆک" دا سه‌باره‌ت به پێشکێش کردنی ئه‌و شانۆیه له نه‌غه‌ده و شنۆ ئاوا ده‌نووسێ: " پاش کۆتایی نمایش له مه‌هاباد،له سه‌ر بڕیاری رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه ئاکتره‌کان باروبنه‌یان تێکه‌وه‌پێچا و به‌ره‌و شاری ' نه‌غه‌ده' و پاشانیش شاری ' شنۆ' چوون. کاتی چون بۆ نه‌غه‌ده و شنۆ قازیی محه‌مه‌د ئامۆژگاری کردین و گوتی:
" شنۆ شارێکی ئایینی یه. چونکه ئێوه به ڕاستی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک.ن ده‌بێ باش خۆ بنوێنن. ده‌بێ ئاکار و ڕه‌فتاری نه‌جیبانه‌تان هه‌بێ و سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای خه‌باتی کۆمه‌ڵه ڕاکێشن.به‌یانان و کاتی تریش ده‌بێ نچن له مزگه‌وته‌کان له ڕیزی خه‌ڵکدا ڕاوه‌ستن و نوێژی به جه‌ماعه‌ت بکه‌ن.ئه‌وه ده‌توانێ خۆشه‌ویستی ئێوه له نێو خه‌ڵک دا پتر بکات و ده‌بێ نموونه بن و ئاکاری جوان له خۆ پێشان بده‌ن."
حه‌وشه‌ی گاراژی نه‌غه‌ده بۆ پێشاندانی نومایشی دایکی نیشتمان دیاریکرابوو. له‌وێ سه‌حنه‌که‌مان سوار کرد. هه‌ر وه‌کوو پێشتر گوتم 'مارف حه‌ته‌م' به شێوه‌یه‌ک سه‌حنه‌که‌ی دروست کردبوو که له هه‌موو جێیه‌ک سوار ده‌کرا. بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژان دایکی نیشتمان له نه‌غه‌ده پێشاندرا. خه‌ڵکی نه‌غه‌ده و ده‌ور و به‌ری به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ کرد و ته‌نانه‌ت ئاغاوه‌تی ' قه‌ره‌په‌پاخ'یش هاتن دایکی نیشتمانیان دیت و یارمه‌تییه‌کی زۆرمان کۆ کرده‌وه و پاشان به سه‌ربه‌رزی به‌ره‌و شنۆ چووین.
بۆ مانه‌وه له شنۆ،هۆڵی قوتابخانه‌یان دیاریکردبوو. ئێمه به‌رگی سپی دوخت سه‌ربازی مان ده‌به‌ر دابوو و،کڵاوی سه‌ربازیشمان له سه‌ر بوو .کاتێک ده‌سته ده‌سته به‌و جلوبه‌رگه‌وه چووینه نێو بازاڕی شاری شنۆ،حاجی و سۆفی مۆڕه‌یان لێ ده‌کردین....
ڕۆژی پێشاندانی نومایش جه‌ماوه‌رێکی زۆر که چاوه‌ڕوانی هاتن بۆ نمایشیان لێ نه‌ده‌کرا، هاتن نومایشی دایکی نیشتمانیان دیت. له 'شنۆ'ش به وێنه‌ی مه‌هاباد پێشوازیان له نومایشی دایکی نیشتمان کرد.پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ مه‌هاباد گوێبیس بووین کۆڕێک له شنۆوه هاتبوونه لای سه‌رکردایه‌تی ژ.ک. و ببوون به ئه‌ندامی ژ.ک. و چوون لقی ژ.ک.یان له شنۆ دامه‌زراند.ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان قازیی محه‌مه‌دی هان دا که له ئه‌ندامانی کۆڕی نومایشی 'دایکی نیشتمان' سپاس بکات."
وه‌ک له نووسینی به‌ڕێز بلووریان ده‌رده‌که‌وێ ده‌زگای لاوازی حکوومه‌تی نێوه‌ندی سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌م به‌ڵگانه دا ده‌رده‌که‌ون نیتوانیوه پێش به نواندنی 'دایکی نیشتمان' له نه‌غه‌ده و شنۆ بگرێتێبینی: ئه‌و دوو به‌ڵگه‌یه‌ش به سپاسه‌وه له کتێبی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) گردآوری و تالیف :فریدون حکیم زاده وه‌رگیراوه

وەزاڕەتی پۆست و تێلگراف و تەلەفون
ئیدارەی دەفتەری وەزاڕەت
بە بەرواری 4/5/1324 = 26/07/1945
په‌یوه‌ست
جه‌نابی ئاغای سه‌رۆکوه‌زیر
بابه‌ت : هاتنی چل که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد بۆ نه‌غه‌ده وه‌کوو ئارتیست
به حورمه‌ته‌وه کۆپی ڕاپۆرتی ده‌فته‌ری نه‌غه‌ده‌که به‌ڕێگای ئیداره‌ی پۆست و تێلێگرافی ڕه‌زائییه‌وه نارد راوه بۆ ئاگاداتیی خاتری مباره‌که‌تان له په‌یوه‌ست دا پێشکێش کرا
له جیات وه‌زیری پۆست و تێلگراف و ته‌له‌فون
وه‌زاڕه‌تی نێوخۆ له‌و بابه‌ته ئاگادار کرا
ڕێکخراوی به‌لگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران
تێبینی: ئه‌و به‌ڵگه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) گردآوری و تالیف :فریدون حکیم زاده وه‌رگیراوه
ڕوونووسی راپۆرتی ده‌فته‌ری نه‌غه‌ده‌ی وه‌زاڕه‌تی پۆست و تێلگڕاف و ته‌له‌فون
ژماره 14
بهروار: 3/5/24 = 25/07/1945
وه‌زاره‌ت - به حورمه‌ته‌وه عه‌ینی ڕاپۆرتی که له ده‌فته‌ری نه‌غه‌ده‌وه گه‌یشتووه بۆ ئاگاداریی خاتری مباره‌ک له خواره‌وه به عه‌رز ده‌گه‌یێندرێ. 14جه‌واهێری
پێرێ سه‌عات 13 نیزیکه‌ی 40 که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد له کامیۆنێک دا وه‌کوو ئارتیستی مه‌هابادی کۆمه‌ڵه هاتنه نه‌غه‌ده ،ئێوارێ به‌ره‌و شنۆ چوون و گۆیا چه‌ند ڕۆژێک له‌وێ ده‌بن و هه‌موو ڕۆژێ هێندێ نمایشت ده‌ده‌ن و داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه که‌ون و له گه‌ڕانه‌وه دا له نه‌غه‌ده‌ش هێندێک نمایشت ده‌ده‌ن و وه‌ک بیستراوه گۆیا ئه‌و نمایشتانه به‌دژی ده‌وڵه‌ت و مه‌ئموورانی له‌شکری یه.هه‌رکاتێک له نه‌غه‌ده نمایشت بدرێ ڕاپۆرته‌که‌ی به عه‌رز ده‌گه‌یێندرێ
موشیری
ڕوونووس وه‌ک ماک وایهڕێکخراوی به‌ڵگه نه‌ته‌وییه‌کانی ئێران
تێبینی: ئه‌و به‌ڵگه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) گردآوری و تالیف :فریدون حکیم زاده وه‌رگیراوه
عەلی خوسرەوی یەکێک لە کادرە هەڵسوڕاوەکانی کۆماری کوردستان بووە و لە ئەندامانی گەنجی کۆمەڵەی ژ.ک. و دواتر لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و کۆمار دا بەرپرسیارەتی جۆر بە جۆری هەبووە. وەک سەدری یەکەتی جەوانانی دێمۆکڕاتی کوردستان، مودیری داخڵی چاپخانەی کوردستان، پشکنی فەرهەنگی کوردستان و بەرپرسی ڕادیۆی مەهاباد.ئەم وێنەیە دەبێ ئی سەردەمی چالاکی خوسرەوی لە کۆمەڵەی ژ.ك. دابێ.
کوردستان، ژمارەی ٩، شەمۆ ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ (٢ فێڤرییەی ١٩٤٦)
کورد و ئازەربایجان
تا چەند ساڵ لەوەپێش کە وێستا شەیپووری ئازادی لێ نەدرا بوو هێزی ئەهریمەنی فاشیستی دە دونیا دا موسەلەت بوون، کورد و ئازەربایجانی لە گەڵ یەک زۆر ناکۆک بوون، دەستی ئیستیعمار بۆ ئیستیفادەی خۆی شەو و ڕۆژ خەریکی ئیختیلاف لە نێو ئەو دوو نەتەوە نەجیبە دا بوو تا بە بۆنەی ئەوە بتوانێ لە مەنافعی مادی ئەو نەتەوانە بەهرەوەر بن و لە مەنافعی وان کۆشک و باڵەخانەی چەند نهوومیان ساز دەکرد و لە تێک بەردانی ئەوان بۆ خۆیان لە کۆشکەکانی تارانێ دادەنیشتن و قا قا بە ڕیشی میلەتی مەزلووم کە هەڵفریوا بوون پێ دەکەنین.
وەلی بە یارمەتی خودای بێ هاواڵ ڕۆژی ڕەشمان ڕووناک بوو زنجیری ئەسارەت لە دنیا دا پسا و ئاخەرین نەفەر لە دەست پەروەردەکانی هیتلێر یەک لە دوای یەک بە جەهەنەم موشەڕەف بوون.
چاومان هەڵێنا دیمان کە دەست و پێوەندی گۆبلێزی لەعنەتی تا وێستا لە دووبەرەکی ئێمە ئیستیفادەیان کردووە و بۆ مەنزوور و مەڕامی خۆیان کورد و ئازەربایجانیان پێک وەر کردووە.
بەڵێ وەخەبەر هاتین دیمان کە نەتەوەی ئازەربایجانی بۆ شوجاعەت و سەخاوەت و ئینسانییەت لە دنیا دا مەشهوورن و لە ڕێی ئازادی و دێمۆکڕاسی دا کووژراویان زۆر داوە و ئەوانیش هەر وەکوو ئێمە بەش خوارون.
بەڵێ بیلەخەرە بە هیممەتی برایانی بەرزی کوردی،ئازەربایجانی ئیتیحادی مەحکەم لە بەینمان بەسترا و دەستی ئیتیحادمان دا دەست یەک و سوێندمان خوارد تا نەفەرێک لە فاشیستەکان بمێنێ دانانیشین و دەبێ لە بەینی بەرین. دوژمنانی مە دەبێ بزانن ئەگەر قەدەمێک لە نیشتمانی ئێمە بێنە پێش بە زۆری باسکی کوڕانی ئازدیخواهی کوردی و ئازەربایجانی مەحو دەبنەوە.ئومێدەوارم کە ئەو ئیتیحاد و برایەتی یە لە بەینی ئەو دوو نەتەوە بەشخوراوە ڕۆژ بە ڕۆژ بە کوێرایی چاوی دوژمنانی دێمۆکڕاسی مەحکەمتر و بەردەوامتر بێ. بەرقەرار و پایەدار بێ برایەتی کورد و ئازەربایجانی.
عەلی خوسرەوەی
تێنینی: ئەم وێنەیە بە سپاسەوە کاک سامڕەندی حیسامی نەوەی عەلی خوسرەوی بۆ 'وێنەی کۆماری کوردستان'ی ناردووە

وێنه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی زێڕینگه‌ران له سه‌رده‌می کۆمار دا
له لای چه‌په‌وه:ڕه‌عنا خانم دایکی حوسێنی زێڕینگه‌ران، سێوه‌یل کچی گه‌وره‌ی، سه‌رپۆلی 2 حوسێنی زێڕینگه‌ران، برایمی فرووهه‌ر تاقه کوڕی حوسێنی زێڕینگه‌ران، خانمی فه‌یزیابی هاوسه‌ری حوسێنی زێڕینگه‌ران، زه‌هاوی فڕووهه‌ر کچی دووه‌می حوسێنی زێڕینگه‌ران.منداڵه‌که‌ی پشته‌وه نه‌ناسراوه.
حوسێنی زێڕینگه‌ران(فڕووهه‌ر) ئه‌ندامی ژماره 1-ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك. و تا ئۆکتۆبری 1944 سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه بوو. له سه‌رده‌می کۆمار دا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی شاریی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ئه‌فسه‌ری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو.به پێی قسه‌ی ویلیا‌م ئیگلتن، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له سه‌رده‌می کۆمار له کاتی ده‌به‌ر کردنی یونیفۆرمی نیزامی دا ده‌ره‌جه‌ی سه‌رپۆلی 2 یان هه‌بووه.
ڕه‌حمه‌تی حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی که له سه‌رده‌می کۆمار دا له گه‌ڵ برایمی فرووهه‌ر هاوپۆل بووه، ده‌یگێڕاوه ڕۆژێک له گه‌ڵ ڕه‌حمه‌تی برایمی فرووهه‌ر دمه قاڵه‌یان لێ په‌یدا ده‌بێ و به دوای ئه‌وه‌دا حوسێنی زێڕینگه‌ران دێته خوێندنگه و به حه‌مه‌ده‌مین ده‌ڵێ جارێکی دیکه دڵی برایم بئێشێنێ ته‌نبێی ده‌کا. ڕه‌نگه هه‌ر له به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه بووبێ که له‌م وێنه‌یه دا نه‌مر برایمی فرووهه‌ریش له جلوبه‌رگی نیزامی دا ده‌بینین.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه له ئاڵبۆمی نه‌مر برایمی فڕووهه‌ر وه‌رگیراوه و له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
تێبینی دووەم: ئەم نوسخەیەی دیکەی وێنەکە بنەماڵەی بەڕێزی نەمر برایمی فڕووهەر بۆتان ناردووین.