۱۴۰۳ آبان ۱۹, شنبه

وێنەیەکی دیکەی نووسەرانی ڕۆژنامەی کوردستان ی چاپی باکۆ


 وێنەیەکی مێژوویی کوردەکانی سەر بە کۆماری کوردستان لە باکۆ پێتەختی ئازەربایجانی سۆڤیەت. ئەو وێنەیە دەبێ ساڵی ١٩٤٧ یان ١٩٤٨ هەلگیرابێ ئەو دەمی هەم  بەرنامەیەکی ڕادیۆییان بە زمانی کوردی بەڕێوە دەبرد بە ناوی" ڕادیۆ کۆمەڵ" و هەم  لە سەرەتای دەرهێنان و ئامادە کردنی ڕۆژنامەی یەک لاپەڕەیی "کوردستان" دا بوون کە لەساڵی ١٩٤٧ وە تا ١٩٦٠ بۆ ماوەی ١٣ ساڵ، ١٣٣٧ ژمارەی لێ بڵاو بووەتەوە. هاوکاری هێندێکان کەلەم وێنەیە دا دەبیندرێن لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەیە تاسەر نەبووە. لە ڕاستەوە ڕیزی پێشەوە: عەلیی گەلاوێژ، ڕەحیم قازی، مستەفا شەڵماشی [سەلماسی]، ڕیزی پشتەوە کەریم ئەیووبی، ڕەحمان گەرمیانی و حەسەن حیسامی. ئەوانە دواتر هەر شەشیان خوێندنی بەرزیان تەواو کرد سێیان وەکوو دوکتورای ئابووری، مێژوو و ئەدەب و سێیان لە بواری پژشکی دا. بەداخەوە هیچکامیان لە ژیان دا نەماون.

سەرچاوەی وێنە: دوکتور کامڕان ئەمین ئاوە، کتێبی " هەڵوەدای ڕزگاری گەل، لە قووڵایی ئازارەوە"

۱۴۰۳ آبان ۱۸, جمعه

دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی کوردستانی چاپی باکۆ


 لەم وێنەیە دا بەڕێوەبەران و هەڵسووڕێنەرانی ڕۆژنامەی کوردستان چاپی باکۆ، و هەروەها هەڵسووڕێنەرانی ڕادیۆی کۆمەڵ [ لە موکریان بە ڕادیۆ دزە بە ناوبانگ بوو]دەبینین. دیارە هاوکاری ئەو کەسانە بە یەکەوە تا سەر نەبوو. دانیشتووان لە ڕاستەوە: سوڵتان وەتەمیشی، عەلیی گەلاوێژ، ڕەحیم قازی (سەرنووسەر)، نەناسراو، حەسەن حیسامی، ڕیزی پشتەوە لەڕاستەوە: مستەفا شەڵماشی (سەڵماسی)، عەبدوڵا ڕەزم ئاوەر، عەبدولڕەحمان گەرمیانی، کەریم ئەیووبی. ئەم وێنەیە بە ئەگەری زۆر لە ساڵی ١٩٤٧ یان١٩٤٨ لە باکۆ هەڵگیراوە.

سەڕچاوەی وێنە: دوکتور کامڕان ئەمین ئاوە، کتێبی هەڵوەدای ڕزگاریی گەل،لە قووڵایی ئازارەوە