"
[لە دوای ڕووخانی کۆمار] ناوچەی دووەمی خۆڕاگری بە چەکی هێزی پێشمەرگەی، لە
مەڵبەندی دەوروبەری ڕەزاییە و ماکۆ پێک
هات بە سەرۆکایەتی زێڕۆبەگی بەهادوڕی. بە تێکەڵاو
بوونی بەشە هۆردووەکانی محەمەد حوسێنی هەرکی و سەید فەقێی گەیلانی و قادرئاغای هەرکی بە هێزی زێڕۆ بەگ، لەم
ناوچەیەش هۆردوویەکی بەهێزی کوردان لە بەرامبەری هۆردووی ئێراندا ڕاوەستا و تەواوی
ڕێگەکانی نێوانی ڕەزاییە و مەهاباد و ڕەزاییە و ماکۆ لە لایەن ئەمانەوە گیرا و
بەرهەڵستیان پێک هێنا بۆ پێوەند ڕاگرتنی بەشە هۆردووەکانی ئێران. ... ئەمە گرینگیی
خۆڕاگریی بەچەکی گەلی کوردی گەڵێک بەرەو ژوورتر برد.
زێڕۆ بەگی بەهادوری یەکێک بوو لە سەرۆکەکانی عێلی هەرکی و پیاوێکی ئازا و نەترس و
ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو لە چەند شەڕێکدا لە بەر نواندنی
قارەمانەتییەکی بێ وێنە بە نێوی " مارشاڵ زێڕۆ" نێوبانگی دەر کرد بوو."
(ڕەحیمی قازی ، بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازیی محەمەد ١٩٤١-
١٩٤٧، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر ٢٠١٢، لاپەڕەی ٢٩٤ –
٢٩٣)
۱۴۰۵ شهریور ۵, پنجشنبه
وێنەی زێڕۆبەگی بەهادوڕی لە فەرماندە نیزامییەکانی کۆماری کوردستان
۱۴۰۵ اردیبهشت ۲۵, جمعه
۱۴۰۴ بهمن ۹, پنجشنبه
ڕەحیم قازی و سەلاحەدین کازمۆف لە مەهاباد
ڕەحیم قازی لە یونیفۆڕی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی جمهووری کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری عەسکەری ئەڕتەشی جمهووری کوردستان پۆدپۆلکنیک سەلاحەدین کازمۆف ( سەلاحەدین عیسا زادە). ئەم وێنە لە ساڵی ١٩٤٦ لە مەهاباد گیراوە. بەر لە چوونی ڕەحیم قازی بۆ ئازەربایجانی سۆڤیەت لە مانگی چواری ساڵی ١٩٤٦
۱۴۰۴ دی ۱۱, پنجشنبه
کووبوونەوەی سەرانی جمهووری کوردستان و حکوومەتی میللی ئازەربایجان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سۆڤیەت بۆ ئیمزای پەیمانی دۆستی، سێشەمە ٣-ی بانەمەڕی ١٣٢٥/ ٢٤-ی ئاوریلی ١٩٤٦، تەورێز، بینای مەجلیسی ئازەربایجان
وێنەیەکی گرینگ لەمەڕ مێژووی مۆدێڕنی کوردستان
کۆبوونەوەی دەستەی نوێنەرایەتی کۆماری کوردستان و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازیی محەمەد و ڕێبەرانی حکوومەت و فێرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان بە سەرۆکایەتی میر جەعفەر پیشەوەری لە ڕۆژی سێشەمە ٣-ی بانەمەری ١٣٢٥-ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤-ی ئاوریلی ١٩٤٦ لە بینای پاڕلمانی ئازەربایجان لە تەورێز بۆ ئیمزا کردنی پەیمانی دۆستایەتی گەلی کورد و گەلی ئازەربایجان بە ئامادەیی سێ نوێنەری سەرەکی سۆڤیەت لە ئازەربایجانی خواروو و باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەوانەی تا ئێستا بە تەواوی ناسراونەتەوە. لە ڕاستەوە ١- ڕەشید بەگی جەهانگیری سەرۆکی بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی، ٢- نووری بەگی عەبباسی نەژاد سەرۆکی عەشیرەتی بەگزادەی باکووری ڕۆژهەڵات ٣- ژەنەراڵ ئەمەر خان شەریفی، ٤- حەسەن حەسەنۆڤ یەک لە سێ کاربەدەستی سەرەکی سۆڤیەت لە ئازەربایجانی خواروو ٥- پێشەوا قازیی محەمەد، ٦- میرزا ئیبڕاهیمۆڤ، دواتر سەرۆکی ئاکادێمی زانستی ئازەربایجانی سۆڤیەت و هەر وەها وەزیری فەرهەنگ. ٦- میر جەعفەر پیشەوەری، ٧- ژەنەڕال ئاغاسەلام ئاتاکیشیێڤ، ٨- میرزا عەلی شەبوستری، سەرۆکی مەجلیسی ئازەربایجان ٩ - ژەنەڕاڵ محەمەد حوسێن سەیف قازی. ڕێزی دووەم لە ڕاستەوە کەسی دووەم : سەید عەبدوڵای گەیلانی زادە،نەفەری چوارەم دوکتور سەلاموڵای جاوید.
سەرچاوە: کتێبی بیرەوەرییەکان حەسەن حەسەنۆڤ بە زمانی ڕووسی
و هەر وەها سایتی: Modern AZ
سێ لەو کوردانەی لە سەردەمی جمهووری دا بۆ پەروەردە نێردانە باکۆ
۱۴۰۴ دی ۹, سهشنبه
سێ وێنەی بەشێک لە زیندانییە سیاسییەکانی دوای تێکچوونی جمهووری کوردستان لە زیندانی ورمێ (ڕەزائییە)
لە ڕاستەوە: سەیف محەمەدی سەیدی، نەناسراوە، جەعفەری کەریمی، ماموسێنی فەتتاحی قازی، سەعید سەعیدزادە، کەریم ئەحمەدەین، نەناسراوە، سەید محەمەدی ئیسحاقی، سەید محەمەدی ئەیووبیان، نەناسراو، دانیشتوو سەید کامیل ئیمامی. زیندانی شارەبانی ورمێ ٢٦/١١/٢٥ [ یەکشەمە ١٥ / ٢ / ١٩٤٨




