"
[لە دوای ڕووخانی کۆمار] ناوچەی دووەمی خۆڕاگری بە چەکی هێزی پێشمەرگەی، لە
مەڵبەندی دەوروبەری ڕەزاییە و ماکۆ پێک
هات بە سەرۆکایەتی زێڕۆبەگی بەهادوڕی. بە تێکەڵاو
بوونی بەشە هۆردووەکانی محەمەد حوسێنی هەرکی و سەید فەقێی گەیلانی و قادرئاغای هەرکی بە هێزی زێڕۆ بەگ، لەم
ناوچەیەش هۆردوویەکی بەهێزی کوردان لە بەرامبەری هۆردووی ئێراندا ڕاوەستا و تەواوی
ڕێگەکانی نێوانی ڕەزاییە و مەهاباد و ڕەزاییە و ماکۆ لە لایەن ئەمانەوە گیرا و
بەرهەڵستیان پێک هێنا بۆ پێوەند ڕاگرتنی بەشە هۆردووەکانی ئێران. ... ئەمە گرینگیی
خۆڕاگریی بەچەکی گەلی کوردی گەڵێک بەرەو ژوورتر برد.
زێڕۆ بەگی بەهادوری یەکێک بوو لە سەرۆکەکانی عێلی هەرکی و پیاوێکی ئازا و نەترس و
ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو لە چەند شەڕێکدا لە بەر نواندنی
قارەمانەتییەکی بێ وێنە بە نێوی " مارشاڵ زێڕۆ" نێوبانگی دەر کرد بوو."
(ڕەحیمی قازی ، بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازیی محەمەد ١٩٤١-
١٩٤٧، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر ٢٠١٢، لاپەڕەی ٢٩٤ –
٢٩٣)
۱۴۰۵ شهریور ۵, پنجشنبه
وێنەی زێڕۆبەگی بەهادوڕی لە فەرماندە نیزامییەکانی کۆماری کوردستان
اشتراک در:
پستها (Atom)
