۱۳۸۷ دی ۲, دوشنبه
۱۳۸۷ آبان ۱۶, پنجشنبه
چاوپێکه‌وتنی نوێنه‌رانی کوردستان و ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌ڕته‌ش و ده‌وڵه‌تی ئێران

دانیشتووان له ڕاستهوهبۆچهپ : دوکتور سه‌لاموڵای جاوید وه‌زیری نێوخۆی حکوومه‌تی ئازه‌ربایجان، مه‌حموودی په‌ناهیان له ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان و حکوومه‌تی نیشتمانیی ئازه‌ربایجان، میرزا عه‌لی شه‌بوسته‌ری سه‌رۆکی مه‌جلیسی میللی ئازه‌ربایجان. ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی نوێنه‌ری کوردستان له تاران،سه‌رتیپ گوڵ پیرا نوێنه‌ری ستادی ئه‌ڕته‌ش، ڕیزی دووه‌م له ڕاسته‌وه نه‌فه‌ری سێیه‌م سه‌رهه‌نگ محه‌مه‌د عه‌لی موبه‌شیری نوێنه‌ری ستادی ئه‌ڕته‌ش [ جێی ئاماژه‌یه سه‌رهه‌نگ موبه‌شیری له دوای کوودێتای 28ی گه‌لاوێژی 1332ی هه‌تاوی و که‌شف بوونی ڕێکخراوی نێزامی حیزبی تووده، وه‌ک یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه تیره‌باران کرا]
ڕێکه‌وتی ده‌قیقی هه‌ڵگیرانی ئه‌م وێنه‌یه ده‌هێڵینه‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، به‌ڵام زیائه‌دینی ئه‌له‌مووتی له کتێبی " فصولی از تاریخ مبارزات سیاسی و اجتماعی ایران ، جنبشهای چپ " ، شرکت انتشارات چاپخش. 1370ی هه‌تاوی، تاران " دا ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی نووسیوه که بێ هیچ دوودڵی و گومانێک پێوه‌ندی به‌م وێنه‌یه‌وه هه‌یه.
" کۆمیسیۆنی نیگه‌هبانی - کۆمیسیۆنی نیگه‌هبانی ( ئه‌منییه و ژاندارمه‌ری) له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا پادگان، شه‌بوسته‌ری، په‌ناهیان ، سه‌دری قازی و له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت ڕا سه‌رتیپ گوڵ پیرا. سه‌رهه‌نگ موبه‌شیری ، قه‌وامولسه‌لته‌نه و موزه‌فه‌ری فیرووزیش ئاماده بوون.له‌وباره‌یه‌وه خیلاف زۆر بوو، بڕیار درا چوارهه‌زار فیدایی بچنه ڕیزی نیگههبانییهوه. سه‌رۆکی نیگه‌هبانی له نێوه‌نده‌وه دیاری بکرێ و جێگره‌که‌شی له لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه ) ئه‌نجومه‌ن غوڵام یه‌حیای دانیشیان ی له به‌رچاو گرتبوو) واداندرا مووچه و مه‌عاشی نیگههبانان له نێوه‌نده‌وه بدرێ. ل 500)
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و موزه‌فه‌ری فیرووز له تاران

پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و موزه‌فه‌ری فیرووز جێگری سیاسی سه‌رۆکوه‌زیر قه‌وامولسه‌لته‌نه له تاران
ڕێکه‌وتی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی قازی محه‌مه‌د بۆ تاران به پێی بانگهێشتنی قه‌وامولسه‌لته‌نه 5ی پۆۆشپه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی بووه و دوو حه‌وتوو له تاران ماوه‌ته‌وه. له‌و سه‌فه‌ره دا پێشه‌وا و ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی نوێنه‌ری کوردستان له تاران پێنج جار له گه‌ڵ قه‌وامولسه‌لته‌نه دانیشتوون و سێ جاریش چاویان به ڕه‌زم ئارا سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌شی ئێران که‌وتووه
۱۳۸۷ آبان ۹, پنجشنبه
ڕوونووسی ئیعتیبارنامه‌ی ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی بۆ نوێنه‌رایه‌تی له خولی چارده‌هه‌می مه‌جلیسی شوورای میللی

رونوشت اعتبارنامه
ما امضاء کنندگان ذیل اعضاء انجمن نطارت حوزهء انتخابیهء مهاباد تصدیق می‌کنیم که آقای ابوالقاسم صدرقاضی پسر مرحوم علی قاضی که شغلش مالکیت است و سنش متولد 1381 و ساکن شهر مهاباد است در انتخابات این حوزه انتخابیه که در تاریخ شهریور ماه/ 1322 خورشیدی واقع شده باکثریت سیزده هزار و یکصد و سی و دو 13132 رای از چهارده هزار و ششصد و پانزده 14815 رای دهندگان بنمایندگی برای مجلس شورای ملی منتخب گردید و شهادت میدهیم که انتخاب مشارالیه موافق مقررات قانون انتخابات مورخه 28 شوال سنه 1329 که بعضی از مواد آن در دوازدهم شهریور ماه و پنجم و دوازدهم مهرماه شمسی 1304 و قانون ده‌م مهرماه 1313 اصلاح و بتصویب مجلس شورای ملی رسیده انجام یافته و تفصیل این انتخاب در صورت مجلس انتخابات این حوزه مندرج است
بتاریخ ده‌م مهرماه هزار و سیصد و بیست و دو خورشیدی
مهر و امضای اعضای انجمن نظارت
سید عبدالله سیدی علی حسینی محمد قاضی
مصطفی سلطانیان عزیز امیر عشایری حمید حمیدی
مصطفی داودی باپیر منگور
این اعتبارنامه صحیح است
مهر و امضای حاکم و مهر حکومت
فرماندار – سریع القلم
مهر : دفتر مجلس شورای ملی
امضا : مجلس اداری ... است
29 9 22
رونوشت اعتبارنامه است که در تقنینییه مجلس شورای ملی بایگانی است
امضاء و مهر دفتر مجلس شورای ملی
چاپخانه مجلس
ڕوونووسی ئیعتیبارنامه
ئێمه ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه واژۆمان کردووه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چاوه‌دێری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی مهاباد ته‌سدیق ده‌که‌ین که ئاغای ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی کوڕی خودالێخۆش‌بوو عه‌لی قازی که پیشه‌ی خاوهنموڵکییه و ته‌مه‌نی له دایکبووی 1381 و دانیشتووی شاری مهاباده له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن دا که له به‌رواری مانگی خه‌رمانانی/ 1322ی هه‌تاوی دا کراوه به زۆربه‌ی سێزده‌هه‌زار و یه‌کسه‌د و سی و دوو 13132 ده‌نگی ده‌نگده‌ران له چارده هه‌زار و شه‌شسه‌د و پازده 14815 ده‌نگ بۆ نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیسی شووڕای میللی ئێران هه‌ڵبژێردراوه و شه‌هاده‌ت ده‌ده‌ین که هه‌ڵبژێردرانی به‌ڕێزیان به پێی ڕێساکانی قانوونی هه‌ڵبژاردن کراوه که له به‌رواری 28ی شه‌والی ساڵی 1329 که هێندێک له ماده‌کانی له دوازده‌هه‌می خه‌رمانان و پێنجه‌م و دوزادهههمی مانگی ڕه‌زبه‌ری 1304 [ی هه‌تاوی] و قانوونی ده‌هه‌می مانگی ڕه‌زبه‌ری 1313 [ی هه‌تاوی] چاک کراوه و مه‌جلیسی شووڕای میللی په‌سندی کردووه و ورده‌ڕیشاڵی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له پڕۆتۆکۆلی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده دا نووسراوه
له به‌رواری ده‌هه‌می مانگی ڕه‌زبه‌ری هه‌زار و سێسه‌د و بیست و دووی هه‌تاوی

مۆر و واژۆی ئه‌ندامانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چاوه‌دێری
سیید عه‌بدوڵای سه‌یدی عه‌لی حوسێنی محه‌مه‌دی قازی [ قازی محه‌مه‌د ]
مسته‌فای سوڵتانیان عه‌زیزی ئه‌میر عه‌شایری حه‌میدی حه‌میدی
مسته‌فای داودی باپیری مه‌نگوڕ
فه‌رماندار - سه‌ریعولقه‌له‌م
مۆر : ده‌فته‌ری مه‌جلیسی شووڕای میللی
واژۆ: مه‌جلیسی ئیداری .... یه
29 9 22
ڕوونووسی ئیعتیبارنامهیه که له به‌شی قانووندانانی مه‌جلیسی شووڕای میللی دا پارێزراوه
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌دری قازی وه‌ک له ژێرنووسیییهوو ده‌رده‌که‌وێ له لایه‌ن وێنه‌کێشێکی ئوڕووپاییه‌وه هه‌ڵگیراوه
۱۳۸۷ آبان ۷, سه‌شنبه
دوو وێنه‌ی ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له ڕاگه‌یاندنی کۆمار له کانگانی حیزبی دمۆکراتی کوردستان

ریزی پێشه‌وه : پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، نه‌فه‌ری سێیه‌م دوکتور محه‌مه‌دی که‌یوانپوور (موکری دواتر ) نێوبراو له ساڵی 1323ی هه‌تاوی له لایه‌ن تارانه‌وه به سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی مهاباد دیاری کرا ( کتێبی مێژووی مهاباد، سه‌یید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی به زمانی فارسی ). ڕێزی دووه‌م له ڕاسته‌وه: میرزا عه‌لی ڕیحانی، مامه غه‌نی خوسره‌وی، نه‌فه‌ری چواره‌م حاجی مسته‌فای داودی، ڕیزی بن دیواری 1. میرزا مسته‌فای سوڵتانیان، 2. محهمهدساڵحی باباخانی. 3. محه‌مه‌دئه‌مینی موعینی. 7. مه‌نافی که‌ریمی. ڕاوستاوان: نه‌فه‌ری یه‌که‌م : عه‌لی خوسره‌وی.

ڕیزی پێشه‌وه : له راسته‌وه مه‌لا سه‌دیقی سیدقی. ڕیزی دووه‌م له ڕاسته‌وه میرزا ڕه‌حیمی له‌شکری ، نه‌فه‌ری چواره‌م ... سه‌لاحزاده . ڕاوه‌ستاوان: نه‌فه‌ری دووه‌م له ڕاسته‌وه عه‌لی خوسره‌وی. له نێو مێرمنداڵان دا ئه‌و لاوه‌ی ده‌ستی ڕاستی به ملیه‌وه ناوه: سوله‌یمانی موعینی
۱۳۸۷ آبان ۳, جمعه
حاجی سه‌ید بابه شێخی سیاده‌ت ڕه‌ئیسی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی میللیی کوردستان

میرزا مه‌نافی که‌ریمی یه‌کێک له کاربه‌ده‌سته پله به‌رزه‌کانی کۆماری کوردستان له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له ناساندی حاجی بابه‌شێخ دا نووسیویه: " سه‌رۆکی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه ( سه‌رۆکوه‌زیر) ئاغای حاجی بابه‌شێخ ، خه‌ڵکی شارستانی بۆکان ، له سه‌رده‌می ڕاگه‌یاندنی جمهووری کوردستان دا ته‌مه‌نی 68 ساڵ بوو. به‌رێزی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌کانی زه‌مبیل بوو و له کار‌و باری شه‌رعی دا زانا و کارامه بوو، هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باش بوو. ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک نه‌بوو و له ساڵی 1324 ی هه‌تاوییدا له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی حیزبی دێمۆکرات که‌وت . له ساڵی 1333ی هه‌تاوی له دێی تورجان ماڵاوایی له ژیان کرد"
تێبینی : بۆچوونی مه‌نافی که‌ریمی له‌و یادداشتانه وه‌رگیراوه که له په‌راوێزی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌عیدی هومایوون ( به زمانی فارسی)نووسیوێتی. وێنه‌که‌ش به سپاسه‌وه له‌کتێبی " حاجی بابه شێخ سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی میللیی کوردستان" وه‌رگیراوه له نووسینی به‌ڕێز عومه‌ری فارووقی. ئه‌م کتێبه له لایه‌ن بهڕێوبهڕێتی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی له ساڵی 2008 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
۱۳۸۷ مهر ۱۹, جمعه
دوکتور محه‌مه‌دی که‌یوانپوور (موکری) ده جلوبه‌رگی کوردی دا

ئه‌م وێنه‌یه به‌ر له ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان هه‌ڵگیراوه و چه‌ند که‌س له کاربه‌ده‌ستانی دواتری کۆمار له گه‌ڵ دوکتور محه‌مه‌دی که‌یوانپوور ( دوکتور محه‌مه‌دی موکری دواتر) نیشان ده‌دا. محه‌مه‌دی کهیوانپوورله ساڵی 1323ی هه‌تاوی سه‌رۆکی ئیداری فه‌رهه‌نگی مهاباد بووه.
له ڕاستهوهبۆ چه‌پ : 1- عه‌لی خوسره‌وی، 2 - ؟ ، 3- سه‌عیدی هومایوون، 4- ڕه‌حیمی له‌شکری دانیشتوو: دوکتور محه‌مه‌دی که‌یوانپوور ( موکری) دهجلوبهرگی کوردی دا.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی 50 ساڵ خه‌بات کورته مێژووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌رگی یه‌که‌م، چاپی دووه‌م نووسینی به‌ڕێز جه‌لیلی گادانی، له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی، ساڵی 2008 وه‌رگیراوه
۱۳۸۷ مهر ۳, چهارشنبه
ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی و پۆدپۆڵکۆڤنیک سه‌لاحه‌دین عیسازاده
۱۳۸۷ شهریور ۳۱, یکشنبه
3 نامه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بۆ میرجهعفهر باقرۆف
ئاماده کردن و وه‌رگێڕانی : حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز ئه‌میرعه‌لی لاهروودی سه‌دری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانیدا : " یاد ماندهها و ملاحظهها" (نشر فرقه دمکرات آذربایجان) که له ساڵی 2007 دا له باکۆ به زمانی فارسی بڵاو بووه‌ته‌وه له لاپه‌ڕه‌ی 336،335 و 337ی دا کۆپی سێ نامه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی بڵاو کردووه‌ته‌وه که بۆ میرجهعفهر باقرۆف نووسراون. ئهونامانه به زمانی ترکی ئازه‌ربایجانی و به ده‌ستخه‌تی جیاواز نووسراون. ته‌نێ نامه‌ی یه‌که‌م له سه‌رکاغه‌زی فۆرمی 'وزاره‌ت هیزی کوردوستان' نووسراوه و تاریخی پێوه‌یه.له هه‌رسێک نامه‌کان دا ئیمزای پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به به‌راورد کردن له گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی دیکه دا به جوانی ده‌ناسرێته‌وه و چ گومانێک له ڕه‌سه‌ن بوونیدا نییه. ئه‌و به‌ڵگانه یه‌که‌م جاره بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
به داخه‌وه له کتێبی به‌ڕێز لاهروودی دا ئه‌و نامانه به وردی و به سه‌رنجه‌وه وهرنهگێڕدراونه سه‌ر زمانی فارسی.
له نێوه‌رۆکی نامه‌ی دوویه‌م ڕا ده‌رده‌که‌وێ که له دوای پاشه کشه‌ی ئه‌ڕته‌شی سوور له ئێران ( مانگی مای 1946 ) نووسراوه، له‌و نامه‌یه‌دا هێندێک وشه په‌ڕێندراوه یان پاک کراوهنهتههوه! مه‌به‌ست له عیسا زاده، که دواتر له نامه‌که دا به ناوی یه‌که‌می" سه‌لاحه‌دین " باسی لێوه کراوه " سه‌لاحه‌دین کازمۆف" ه که ڕاوێژکاری نیزامی کۆمار بوو." سه‌لاحه‌دین کازمۆف " له کورده‌کانی سۆڤێێت بوو و له لیسته‌یه‌ک دا که له لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی نێوخۆی کۆماری ئازه‌ربایجانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه وه‌کوو یه‌ک له ' قاره‌مانانی سۆڤێێت" ناسێندراوه. کازمۆڤ له ساڵی 1978 له ڕووداوێک‌دا له باکۆ کووژرا.
نامه‌ی سێیه‌م ده‌بێ به ڕێگه‌ی ئه‌و خوێندکاره کوردانه ڕا دا ناردرابێ که بۆ خوێندن چووبوونه سۆڤێیت. له‌کۆتاییه‌کانی مانگی ئاوریلی ساڵی 1946 نزیکه‌ی 60 لاوی کورد بۆ په‌روه‌رده‌ی نیزامی له لایه‌ن کۆماری کوردستانه‌وه ناردرانه ئازه‌ربایجانی سۆڤێێت. به‌ڵام به‌ر له‌وان به پێی نووسینی ویلیا‌م ئیگلتن " سێ قوتابی ناوه‌ندی له مهاباده‌وه له زانکۆی باکۆ وه‌رگیرابوون له چوار چێوه‌ی ئه‌و بوورسانهی دا که ساڵێک پێشتر درابوون به حکوومه‌تی ئێران. ئه‌و خوێندکارانه بریتی بوون له ڕه‌حمانی حه‌له‌وی، خوسره‌وی زولفه‌قاری و مسته‌فای شه‌ڵماشی" (کۆماری کوردی له ساڵی 1946، لاپه‌ڕه‌ی 85 ) له مانگی ئووتی ساڵی 1946 ئه‌و خوێندکارانه به سه‌ردان دێنه‌وه مهاباد. له نوتقێکی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د که له ژماره‌ی 76 ی کوردستان دا چاپ کراوه ( کوردستان، سێشه‌مۆ 22ی گه‌لاوێژی 1325 هه‌تاوی [ 13ی ئووتی 1946 ] ئاماژه به هاتنه‌وه‌ی ئه‌و خوێنکارانه کراوه و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ : " ... و ئه‌من له‌م سه‌فه‌ره دا هێندێ کارم مابوو که جێ به جێیان بکه‌م به‌ڵام چونکوو بیستم که سێ نه‌فه‌ر له موحهسیلینی ئێمه که له باکۆ ده‌خوێنن بۆ سه‌ردانی وڵات هاتوونه‌وه تاڵووکه‌م کرد که چاوم پێیان بکه‌وێت و ئینتیزارم هه‌بوو که له وه‌ختی هاتنه‌وه‌ی ئه‌وان دا پێشوازێکی زۆر چاکیان لێ بکرێ چونکوو ئه‌وانه هه‌وه‌ڵ موحهسیلێکن که له کوردان چوون بۆ خاریجه. میلله‌ت ده‌بێ زۆریان قه‌دردانی لێ بکا، به‌ڵام داخه‌که‌م له‌م خسووسه‌وه وه‌ک پێویسته تهوجوهی لازم و پێشوازی شایانیان لێ نه‌کراوه. ئومێده‌وارم که هه‌موو ساڵێک مووه‌فه‌ق بین ژماره‌یه‌کی زۆر له موحهسیلین بنێرین بۆ خاریجه که به حه‌ول و قووه‌تی خودا مووه‌فه‌ق بین به هۆی عیلم و زانست که‌شتی کوردستان بگه‌یێنینه ساحیل و خواهیش له‌و دانیشجوو خۆشه‌ویستانه‌ی خۆمان ده‌که‌ین که له ماوه‌ی ئیقامه‌تی خۆیان له مهاباد موشاههداتی خۆیان له‌وێ به نووسین و گوتن بۆ خه‌ڵکی بڵێن و بنووسن که میلله‌ت ئاشنا بێت که میلله‌تانی دیکه چلۆن به قووه‌تی عیلم و زانست ئه‌رز و ئاسمان، سه‌ر ده‌ریا و ژێر ده‌ریایان موسه‌خه‌ر کردووه..."
یه‌ک له‌و خوێندکارانه ، ڕه‌حمانی حه‌له‌وی [ دانشجووی کورد له مه‌دره‌سه‌ی تیبی بادکووبه ] له ژماره‌ی 79ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان دا ( کوردستان، سێشه‌مۆ 29 گه‌ڵاوێژی 1325 [ 22ی ئووتی 1946] وتارێکی به نێوی
" بڕێک له جوغرافیای شاری باکۆ" بڵاو کردووه‌ته‌وه.
به‌م پێیه ده‌رده‌که‌وێ نامه‌ی دووه‌م له دوای مانگی مای 1946 و نامه‌ی سێیه‌م له کۆتاییه‌کان، یان سه‌ره‌تای سێپتامبری 1946 نووسراوه.
نامه‌یه یه‌که‌م
ژماره 33
بروار...... ئارمی کۆماری کوردستان
وزاره‌ت هیزی کوردوستان
" مهاباد "
آذربایجان کومونیست پارتیاسنن باش کاتبی جناب میرجعفرباغراوف
چوق احترامله عرض اولونور سردشت و سقز و بانه رایونلارندا دشمن النده تانک لار واردر و بیرده سنه شهرنده اولارن لشکرن مرکزنده طیاره وار بونه کویره سیزدن چوق خواهش ایدرم امر بیورهسنز بیزه اوچ تانک و ایکی ضد طیاره طوپی بیزه ویرسونلار
محمد قاضی 29 / 12 / 24
وه‌رگێڕانی کوردی
سکرتێری گشتیی پارتیی کۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان جه‌نابی میر جه‌عفه‌ر باغرۆف
به رێزی زۆره‌وه عه‌رز ده‌کرێ، له ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت و سه‌قز و بانه دوژمن تانکی له ده‌ست دایه و هه‌ر وه‌ها له شاری سنه‌ش له مه‌رکه‌زی له‌شکر فڕۆکه‌یان هه‌یه، بۆیه زۆر تکاتان لێده‌که‌م ئه‌مر بفه‌رموون سێ تانک و دوو تۆپی دژه فڕۆکه‌مان بدرێتێ.
محه‌مه‌دی قازی 29/ 12 / 24 [ 20ی مارسی 1946 ]
نامه‌ی دووه‌م
محترم آذربایجان خلقینین آتاسی و بیوک معلمی اولان جناب میر جعفر باقراوف
اولا شخصا من و بیز کورد خلقی طرفندن سیزه و آذربایجان ملتنه چوق لی سلام لار یترمگه باهم خوش آزاد و خوشبخت بیر خلق کیمی اولدوقجه ازون ایللار بویی یاشاماقزنی اورگدن آرزو ایدیریک. منم بو مکتوبی یازماقده مقصودم اوندان عبارت در که سیز تماما آرخاین اوله سنز که سیزن و قزل اوردونن چکدیگی زحمت لر هدر گیتمیهجک و روس قوشونی بیزم فکرمزدان، اورک مزدان چیقمیهجاق
من هیچ زمان اینانه بیلمرم که روس قوشون لاری ایرانی بوشالدهرق مظلوم خلق لاردان گوز گوتوروب اوز دوغمه وطن لارنه گیدهجک لار منه ایله گیلرکه دورت بش ایل سزن گوسترشنزله یاشایان و ینه روس لارن قایتمهسنن آرزو ایدن کورد خلقنی یاد دان چقارمیهجاق سنز و بیزم حیاتی گوندهلک مسئلهلارمزمراق لانهجاق سنز.
کورد ملتی آذربایجان له باهم اوز ملتی، وطنی و آزادلغی اوغرنده دائما دشمن له ورشوجاقلار آرتق میدان ناموس لی نن دور
بیز کورد ملتی سیزن کومک نزله متمدن بیر ملت بولماق له باهم اونی ده یاخشی بیلیریک که آزادلغی سیون بیر ملت بیرلیک و مبارزهنی ایتمهلیدر
آزادلق مبارزهسز و قانسز ممکن دگل در
بیز کورد ملتی هیچ وقت طهرانه باش ایمهرگ لاکن، سیزدن بیر خواهشم وار:
1- کورد ملتنی اوز قایغی یواسنده بسلهدیکیزکیمی اونلاری اوچونجه یاد دان چیقارمهین و دائما گوز قولاق ویرن
سیز بیزه بیر بیز کورد خلقی مقابلنده یوز بورجلی اولماقه حاضرغ
2- بیر خواهشم وار که بیزه گوندردگز یولداش عیسی زاده تیزلیگله گری قایترق منه بو ایش چوق تعجب گیلر بیر انسان که ناموس له ایشلهیه، زحمت چکه خلق مدافعه قوشونی یارادا سرحدی محکم لندره خلق آراسنده حرمته مالک اولابیر دن ایسه روس لارن گیتمهسی و کورد خلقنن دوشمن له مبارزه امتحاننی ویرن زمان یولداشنی گیترمک فکرنی دوشهرک بیزی ترک ایتمهسی منی معطل قویور
دیهسن بو بهانه ایدی منه گویره صلاح الدینه بیزم حقمز سیزنکی قدر اوله بیلر چونکه او اولا ساویت اوغلی و ایکینجی کورد در بونه گویره سیزدن خواهش ایدرم هیچ اولمهسا ایشی باشه چاتدرانه قدر یولداش عیسی زادهنی و یولداشنن تشریفی گیری قایتهرسنز چوق ساغ و خوشبخت اولهسنز سیزی اونتمهیان هم دوست
محمد قاضی
وه‌رگێڕانی کوردی
باوک و مامۆستای گه‌وره‌ی گه‌لی به‌ڕێزی ئازه‌ربایجان جه‌نابی میر جه‌عفه‌ر باقرۆف
یه‌که‌م له لایه‌ن خۆم و گه‌لی کورده‌وه وێڕای ناردنی سڵاوی زۆر بۆ ئێوه و میلله‌تی ئازه‌ربایجان له دڵه‌وه ئاره‌زوو ده‌که‌ین وه‌کوو گه‌لێکی ئازاد و خۆشبه‌خت بۆ ساڵانی دڕێژ بژین. مه‌به‌ستی من له نووسینی ئه‌م نامه‌یه ئه‌وه‌یه که دڵنیایی ته‌واوتان بده‌مێ ئه‌و زه‌حمه‌تانه‌ی ئێوه و سپای سوور کێشاوتانه به فێڕۆ ناڕوا و قشوونی ڕووس له فکرو دڵی ئێمه ده‌رناچێ.
ئه‌من قه‌ت باوه‌ڕ ناکه‌م که‌هێزه ڕووسه‌کان به چۆلکردنی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان چاو له گه‌لانی مه‌زلووم ههڵبوێرن . ئه‌من وای بۆده‌چم که دوای چوار پێنج‌ساڵ ژیان لێره ئێوه و ڕووسه‌کان به گه‌ڕانه‌وه‌تان گه‌لی کورد له بیر ناکه‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌نه سه‌ر مه‌سه‌له حه‌یاتییه‌کانی ڕۆژانه‌ی ئێمه.
میلله‌تی کورد به‌یه‌که‌وه له گه‌ڵ ئازه‌ربایجان له پێناو میلله‌ت، نیشتمان و ئازادیی خۆی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر دوژمن دا تێده‌کۆشی و ئیدی مه‌یدان ئی که‌سانی به نامووسه.
ئێمه‌ی میلله‌تی کورد به یارمه‌تی ئێوه بۆ سازکرنی میلله‌تێکی به شارستانی به‌یه‌که‌وه ئه‌وه‌ش باش ده‌زانین که میلله‌تێکی ئازادی خۆش بوێ ده‌بێ خه‌باتێکی یه‌کگرتوو بکا.
ئازادیی بێ خه‌بات و بێ خوێن مومکین نییه
ئێمه وه‌کوو میلله‌تی کورد هیچ کاتێک سه‌رله‌به‌ر تاران دانانه‌وێنین به‌ڵام، تکایه‌کم له ئێوه هه‌یه:
1- هه‌ر وه‌ک چۆن له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا له‌سه‌ر میلله‌تی کوردتان کرده‌وه له بیریان مه‌که‌ن و هه‌میشه چاو و گوێتان به سه‌رییه‌وه بێ
ئێوه بۆ ئێمه یه‌ک [ یه‌ک یا چه‌ند وشه په‌ڕیوه ] ئێمه گه‌لی کورد له به‌رانبه‌ر دا ئاماده‌ین سه‌د قه‌رزتان بده‌ینه‌وه.
2- تکایهیهکم هه‌یه که هاوڕێ عیسا زاده که ناردبووتانه لای ئێمه به زوویی بنێرنه‌وه لامان. به لای منه‌وه زۆر سه‌یره ئینسانێک که به ویژدانه‌وه کاری کردووه ، زه‌حمه‌تی کێشاوه،ئه‌ڕته‌شی پاراستنی گه‌لی پێک هێناوه، سنووری مه‌حکه‌م کردووه وله ناو کۆمه‌ڵانی گه‌ل دا خاوه‌ن ڕێز و حورمه‌ته، له پڕا به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسه‌کان له کاتێک دا گه‌لی کورد له خه‌بات به دژی دوژمن دا ئیمتیحانی خۆی ده‌دا ئێمه به‌جێ بهێڵی و وه‌بیر هینانی هاوسه‌ره‌که‌ی بکه‌وێ.
له‌وانه‌یه ئه‌وه بیانوویه‌ک بێ. به بۆچوونی من ئێمه‌ش به قه‌ده‌ر ئێوه حه‌قمان به سه‌ر سه‌لاحه‌دینه‌وه هه‌یه چونکوو یه‌که‌م ئه‌و ڕۆڵه‌ی سۆڤییه‌ت و دووه‌م کورده، بۆیه تکاتان لێده‌که‌م هه‌رنه‌بێ تائه‌و کاته‌ی کاره‌که ته‌واو ده‌بێ هاوڕێ عیسا زاده بنێرنه‌وه. ساخ و خوشبهخت بن . ئه‌و دۆسته‌ی له بیرتان ناکا
محه‌مه‌دی قازی
نامه‌ی سێیه‌م
بیوک اذربایجان معظم رهبری اتا و باش معلممز میرجعفرباقراوف حضرتلری
ایندی که بیزم کیچک تمدن کاراونیمیز اوز مرخصلکی تمام ایدوب ینی دان کسب علم و کمال اوز اولکهنی ایشیق لاندرمق ایچون قایدرلار وقتی غنیمت بیلرم اوز صمیمی سلام لارمی تقدیم ایدوب و تقاضا ایلیم که موکد د‌ستور بیورهسز که سزن مراحم و بیورکنز کوردلارن بارهسنده کاملا عملی اولوب و او جنابن خیرخواهلق لطف لاری جدی راخ تعقیب اولسون
محمد قاضی
وه‌رگێڕانی کوردی
ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی ئازه‌ربایجان باوک و سهرمامۆستامان حه‌زره‌تی میرجهعفهر باقرۆف
ئێستا که کاروانی پچووکی شارستانییه‌تی ئێمه پشووی خۆیان ته‌واو کردووه و دیسان بۆ وه‌رگرتنی زانست و که‌ماڵ و ڕوون داگێڕانی وڵاتی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌م کاته به ده‌رفه‌ت ده‌زانم سلاوی دڵپاکانه‌ی خۆمتان پێشکێش بکه‌م و ده‌مه‌وێ داوا بکه‌م که ده‌ستووری پته‌و بده‌ن که گه‌وره‌یی و ڕوحمی ئێوه سه‌باره‌ت به کورده‌کان به جێ بهێندرێ و لوتفی خێرخوازانه‌ی جه‌نابتان به شێوه‌یه‌کی جیدی‌تر شوێنگێڕی بکرێ
محه‌مه‌دی قازی
نامه‌ی یه‌که‌م

۱۳۸۷ شهریور ۲۵, دوشنبه
ڕه‌سووڵی نه‌غه‌ده‌یی له ئه‌فسه‌رانی کۆماری کوردستان
ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵکرانی ئاڵای کۆماری کوردستان، 26ی سه‌رماوه‌زی 1324
.jpg)
ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵکرانی ئاڵای کوردستان، 26ی سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاوی.
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د. ڕیزی پشته‌وه له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ : سه‌ید محه‌مه‌دی ته‌هازاده ، یه‌ک له موعاوینانی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان. سه‌دیقی حه‌یده‌ری ،مودیری کولی ئینتیشارات و ته‌بلیغاتی کوردستان له به‌رگی نیزامی هێزی کوردستاندا، سه‌ید عه‌بدوڵای ته‌هازاده , ریزی سێیه‌م له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ: نه‌فه‌ری یه‌که‌م عه‌بدولره‌حیمی جه‌وانمه‌ردی قازی
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " جمهوری 1946 کردستان" ترجمهء سید محه‌مه‌د صمدی وه‌رگیراوه.ڕێکه‌وتی هه‌ڵگیرانی وێنه‌که له ڕووی چواره‌مین وێنه‌ی له‌م پێگه‌یه دا بڵاوکراوه‌ته‌وه،ساخ کراوه‌ته‌وه.
چوار چرا، ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندانی 1324، ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کۆمار

ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندان و ڕێوڕه‌سمی ڕێژه له مه‌یدانی چوار چرا
له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ، سه‌رپۆلی 2 محه‌مه‌دی نانه‌وازاده، ڕیزی پشته‌وه کاپیتان محه‌مه‌د خه‌لیلی مووه‌فه‌قی، عه‌بدولره‌حیمی جه‌وانمه‌ردی قازی
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " جمهوری 1946 کردستان، ترجمهء سید محه‌مه‌د صمدی " وه‌رگیراوه. ڕێکه‌وتی هه‌ڵگیرانی ئه‌م وێنه‌یه به پێی دووه‌مین وێنه‌ی ئه‌م پێگه‌یه ساخ کراوه‌ته‌وه.
سه‌رپۆلی 2، محه‌مه‌دی نانه‌وازاده
۱۳۸۷ خرداد ۱۲, یکشنبه
۱۳۸۷ خرداد ۱۱, شنبه
۱۳۸۷ خرداد ۸, چهارشنبه
وه‌زیری هێزی کۆماری کوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزی ناوه‌ندی له ڕێ‌و ڕه‌سمی ڕێژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دا

له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ : سه‌رپۆلی 2 محه‌مه‌دی نانه‌وا زاده فه‌رمانده‌ی هێزی ناوه‌ندی ، ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان، ڕه‌حیمی جه‌وانمه‌ردی قازی [به به‌رگی کوردییه‌وه] ئه‌ندامی ده‌فته‌ری پێشه‌وا
تێبینی : ئه‌م وێنهییهش هه‌ر ئر ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌یه که به داخه‌وه تا ئێستا شوێن و ڕێکهوتیمان بۆ ساغ نه‌بووه‌ته‌وه
ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی کوردستان
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له کاتی ڕێژه له به‌رامبه‌ر پێشه‌وا و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی کۆمار دا
۱۳۸۷ خرداد ۷, سه‌شنبه
۱۳۸۷ خرداد ۳, جمعه
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د،ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی و سه‌رپۆلی 2 محه‌مه‌دی نانه‌وازاده
ڕێ‌و ڕه‌سمی ڕێژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان

پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سڵاو له ڕێژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کا.
به‌داخه‌وه هێشتا بۆمان ساغ نه‌بووه‌ته‌وه که ئه‌م وێنه‌یه و وێنه‌کانی دیکه‌ی به‌دووی دا دێن ئی چ ڕێوڕهسمێکن.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه له فیلمێکی به‌ڵگه‌یی وه‌رگیراوه که له لایه‌ن فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه و ده‌کرێ له سه‌ر ئینترنێت ببیندرێ.
۱۳۸۷ اردیبهشت ۲۷, جمعه
بەڕێکردنی دەستەی نوێنەرایەتی ئازەربایجان کوردستان لە فڕۆکەخانەی تەورێز یەکشەمۆ ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥
۱۳۸۷ اردیبهشت ۲۲, یکشنبه
جه‌ماوه‌ری ئازه‌ربایجانی له پێشه‌وازی پێشه‌وا و پیشه‌وه‌ری دا
جه‌ماوه‌ری ئازه‌ربایجانی له کاتی پێشوازی و گوێگرتن له قسه‌کانی پێشه‌وا و پیشه‌وه‌ری
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه لە کاتی چوونی دەستەی نوێنەرایەتی ئازەربایجان _ کوردستان بۆ تاران لە ڕۆژی یەکشەمۆ ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥/ ٢٨ی ئاوریلی ١٩٤٦ لە فڕۆکەخانەی تەورێز جەماوەری بەڕێکەران نیشان دەدا. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، واته ئه‌و فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌ی له لایه‌ن فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
رێژه‌ی فیداییانی ئازه‌ربایجان له به‌رامبه‌ر پێشه‌وا و پێشه‌وه‌ری
۱۳۸۷ اردیبهشت ۲۱, شنبه
وتار دانی میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری بۆ جه‌ماوه‌ر.فڕۆکەخانەی تەورێز، یەکشەمۆ ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥
له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ : عه‌لی شه‌بوسته‌ری، قازی محه‌مه‌د، میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری
سەرچاوەی پێشوو

میرجەعفەری پیشەوەری لە فڕۆکەخانەی تەورێز، یەکشەمۆ ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥/٢٨ی ئاوریلی ١٩٤٦ بە ئامادە بوونی پێشەوا قازی محەمەد. ئەم وێنەیەی لە ژمارەی ١٩١ی ڕۆژنامەی آذربایجان، ئۆرگانی فیرقەی دێمۆکراتی ئازەربایجان دا چاپ کراوە و ئەو شەرحەی لە سەر نووسراوە:
لە فڕۆکەخانە سەرۆکی نوێنەرانی ئازەربایجان ئاغای پیشەوەری لە حاڵی نوتق کردن دا
ئێمە ئازادییەکەمان ئەو جۆرەی وەرمانگرتەووە دەیپارێزین
،ئێمە داوخوازی ئازادی بۆ هەموو میلەتی ئێران دەکەین
هەموو دەبێ ئازاد بکرێن و دەبێ ئازاد بژین
"لە نوتقی پیشەوەری"
ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە ژمارەی ١٨٥ی خۆیدا ٢شەمۆ ٩یی بانەمەڕی ١٣٢٥ بە دوور و درێژی باسی ئەو ڕێوڕەسمەی کردووە کە لە فڕۆکەخانەی تەورێز بەر لە وەڕێکەوتنی دەستەی نوێنەرایەتی بەڕێوەچووە و لەوێ پێشەوا قازی محەمەد و میرجەعفەری پیشەوەری قسەیان بۆ جەماوەری بەڕێکەر کردووە.
بەشێک لە ووتاری پێشەوەری
: " بابه‌تێکی دیکه‌ی گرینگیش هه‌یه که له ڕوانگه‌ی ده‌سته‌به‌ری بناغه‌ی ئازادییه‌که‌مان، ئابووری، بیروڕا و ئیده‌ئاله‌وه و له‌و ڕێبازانه دا یه‌کێک له مه‌سه‌له هه‌ره گرینگه‌کانی ئێمه‌یه. ئه‌ویش بریتییه له‌و یه‌که‌تی و یه‌کایه‌تییه‌ی که له نێوان ئێمه و برا کورده‌کانماندا هه‌یه. هه‌تاکو ئێستا سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه هه‌وڵیان ده‌دا دووبه‌ره‌کی بخه‌نه ناو ئه‌و دوو میله‌ته نه‌جیبه، ئیدی ئه‌و دووبه‌ره‌کییه نه‌ماوه، برایانی کوردمان به سه‌رنێزه‌کانی خۆیان سنووره‌کانی ئێمه ده‌پارێزن و ئێمه‌ش سنووره‌کانی ئه‌وان ده‌پارێزین. ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ بژین و بمێننه‌وه، ده‌بێ یه‌ک بگرن.بنچینه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئێمه به یه‌که‌تی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه. آغای محه‌مه‌دی قازی پێشه‌وای گه‌لی کورد ئێستا یه‌ک له بڵیمه‌ته‌کانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاته، به‌ڕێزیشیان له‌و ڕاستییه تێگه‌یشتوون.ئێمه له داهاتوو دا ده‌ست له ده‌ستی یه‌کتری دا نه‌ته‌وه‌ی کورد و گه‌لی ئازه‌ربایجان که به‌ساڵان سووکایه‌تیان پێ کراوه و چه‌وسێندراونه‌ته‌وه به ته‌واوی ئازاد ده‌که‌ین ( چه‌پڵه لێدان و هوریا کێشان)
بژی گه‌لی ئازه‌ربایجان !
بژی ئازادی ! ( چه‌پڵه لێدان و به‌شینه‌وه‌ی ده‌سته گوڵ)
دیداری پێشه‌وا و ڕێبه‌رانی ئازه‌ربایجان
له‌م وێنه‌یه دا پێشه‌وا له گه‌ڵ میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری و میرزا عه‌لی شه‌بوسته‌ری ده‌بیندرێن
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ش وه‌کوو پێنج وێنه‌ی پێشوو له بۆنه‌یه‌ک دا هه‌ڵگیراوه که به‌داخه‌وه جارێ بۆمان ساخ نه‌بووه‌ته‌وه. وێنه‌که له فیلمی به‌ڵگه‌یی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان که پێشتر باس کرا وه‌رگیراوه
۱۳۸۷ اردیبهشت ۱۶, دوشنبه
پێشوازی له پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌لایه‌ن ئازهربایجانیانهوه
میرجەعفەری پیشەوەری و میرزا عەلی شەبوستری لە کاتی چەپڵەلێدان دوای ووتاری پێشەوا. یەکشەمۆ ٨ی بانەمەری ١٣٢٥
۱۳۸۷ اردیبهشت ۱۴, شنبه
پێشه‌وا و دوو له ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی ئازه‌ربایجان

ئه‌م وێنه‌یه‌ش هه‌ر له بۆنه‌ی پێشوو دا گیراوه و دیاره لێره‌دا رێبهڕان سان له رێژه ده‌بینن.
له لای ڕاسته‌وه: ئه‌فسه‌ره‌که نه ناسرایه‌وه، شه‌بوسته‌ری، قازی،پیشه‌وه‌ری
تێبینی:ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی : " اسرار محاکمه قاضی محمد ویارانش، گردآوری و ترجمه: محمد رضا سیف قاضی" وه‌رگیراوه. له بن وێنه‌که‌دا نووسراوه: " ڕێبه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکڕات و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1325 [ی هه‌تاوی] له دێی خۆجامیر ( خوشه مێهری ئێستا) ی مه‌راغه، په‌یمانی دوولایه‌نه‌یان ئیمزا کرد" ئه‌م وێنه‌یه‌ش وه‌کوو دوو وێنه‌ی پێشوو له بۆنه‌یه‌ک دا گیراوه. سه‌باره‌ت به دیداری ڕێبه‌رانی دوو حکوومه‌تی کوردستان و ئازه‌ربایجان له خۆجامیر، سه‌عیدی هومایوون له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا : "پیشوای بیداری، چاپی ئاراس، هه‌ولێر 2004 " ده‌نووسێ: " به‌ڵام له جه‌بهه‌ی کوردستان دا هێزی ئه‌ڕته‌ش [ مه‌به‌ستی ئه‌ڕته‌شی حکوومه‌تی نێوه‌ندییه] زۆر به سستی و ئیحتیاته‌وه پێشڕه‌وی ده‌کرد. له شه‌وی 19ی سه‌رماوه‌زی 1325[ی هه‌تاوی] له شاره‌دێی خۆجامیر ( له نزیک مه‌راغه) کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکه‌کانی حکوومه‌ته‌کانی ئازه‌ربایجان و کوردستان پێک هات و تا نزیکه‌ی به‌یانی درێژه‌ی هه‌بوو، دواجار وا بڕیار درا بۆ پێش‌گرتن له پێشڕه‌وی هێزه‌کانی ئه‌ڕته‌شی [ ئێران ] هێزه‌کانی ئازه‌ربایجان و کوردستان ئاماده‌ی به‌رگری و خۆڕاگری بن ..."
زانیاری وه‌رگێڕی " اسرار محاکمه قاضی محمد و یارانش " و "سه‌عیدی هومایوون" له مه‌ڕ دوایین دیداری سه‌رۆکانی کوردستان و ئازه‌ربایجان و ڕێکه‌وتی ئه‌و دیداره یه‌کتری ناگرێته‌وه. هه‌رچۆنێک بێ به ورد بوونه‌وه له وێنه‌کانی دیکه‌ی که به دووی ئه‌م سێ وێنه‌یه دا دێن، وێناچێ ئه‌و وێنانه له ئه‌و بۆنه‌یه دا هه‌ڵگیرابن.
وێنه‌ی پێشه‌وا و چه‌ند که‌س له ڕێبه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان،فڕۆکەخانەی تەورێز ٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥

ئه‌م وێنه‌یه‌ش هه‌ر له‌و بۆنه‌یه دا گیراوه که له‌ژێر وێنه‌ی پێشوودا باس کرا.
له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ : ئه‌فسه‌ره‌کان نه‌ناسرانه‌وه، میرزا عه‌لی شه‌بوسته‌ری سه‌رۆکی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له کاتی وتار دان دا، میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری، سه‌رۆکوه‌زیری حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان، نووسرهتوڵای جه‌هانشاهلوو، جێگری پیشه‌وه‌ری ده به‌رگی نیزامی‌دا.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه جاری یه‌که‌م له ڕۆژنامه‌ی "هیوا" دا بڵاو کراوه‌ته‌وه که له ساڵانی 1979-1980 له لایه‌ن " کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی تاران" وه ده‌رده‌چوو.

ئەم وێنەیەیە لە ژمارەی ١٩٠ی ڕۆژنامەی آذربایجان ( ٥ی مەی ١٩٤٦)
دا بڵاو کراوەتەوە و لە بنی نووسراوە. لە کاتی چوونی نوێنەرانی ئازەربایجان بۆ تاران لە فڕۆکەخانە پێشەوای بە حورمەتی گەلی کورد جەنابی قازی محەمەد لە حاڵی نوتق کردن دا
ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە ژمارەی ١٨٥ی خۆیدا ٠ ٢٩ی ئاوریلی ١٩٤٦ بە دوور‌و درێژی باسی ئەو ڕێوڕەسمەی نووسیوە و دەقی نوتقی پێشەوای بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاو کردووەتەوە، ئەم دەقە لە زمانی ترکی ئازەربایجانییەوە وەرگێڕدراوە.
: "ئه‌من زۆر به داخه‌وه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی ئازه‌ربایجانی باش نازانم، له‌و هه‌لومه‌رجه ناسکه دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نییه به‌و زمانه بۆچوونه‌کانم بڵێم. ئێستا که جه‌نابی ئاغای پیشه‌وه‌ری به نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ده‌چێته تارانێ، پێمخۆشه بێڵم به‌ڕێزیان هه‌ر نوێنه‌ری گه‌لی ئازه‌ربایجان نییه به‌ڵکوو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کوردیشه( چه‌پڵه لێدان و هوریا کێشان). ئه‌مڕۆ گه‌لی ئازه‌ربایجان و گه‌لی کورد له نێو خۆیاندا یه‌که‌تییه‌کی پته‌ویان دامهزراوندووه و ئه‌و یه‌که‌تییه ده‌رفه‌تیان پێ ده‌دا به لێوه‌شاوییه‌وه به‌رگری له مافی یه‌کتری بکه‌ن. له‌و پێوه‌ندییه دا ئێمه‌ش له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌یه به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد دوو نوێنه‌ر ئاغای محه‌مه‌دحوسێن خانی سه‌یفی قازی و ئاغای سه‌دری قازی ده‌نێرینه تارانێ. ئه‌و نوێنه‌رانه له لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌چنه ئه‌وێ و نه‌ته‌وه‌که‌مان داوخوازی به‌رپرسیاره‌تییان لێ ده‌کا. ئه‌وان ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه ئێره که هه‌م ڕێز و حورمه‌تی میله‌ت به‌ره‌و لای خۆیان ڕاکێشن و هه‌م له مێژووش دا نێوێکی گه‌وره بۆ خۆیان وه‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌من له به‌ر که‌می کات کۆتایی ده‌هێنم به قسه‌کانم و داواتان لێده‌که‌م به‌سڵامه‌تی نوێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌کانمان له هوڕا دهن ( ده‌نگی هوڕا و چه‌پله و به‌شینه‌وه‌ی به هه‌زاران ده‌سته گوڵ).
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د وژهنهڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان

له ڕاستهوهبۆ چه‌پ نه‌فه‌ی دووه‌م له به‌رگی نیزامی‌دا، ژه‌نه‌ڕاڵ که‌بیری له به‌رپرسانی ئازه‌ربایجان له مه‌راغه، به دوای سێ یایهکاندا، مێرجهعفهری پیشه‌وه‌ری سه‌رۆکوه‌زیری حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان ده به‌رگی نیزامی دا، میرزا عه‌لی شه‌بوسته‌ری سه‌رۆکی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕه‌ئیس جمهووری کوردستان، ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری جه‌نگی کۆماری کوردستان.
ڕۆژنامه کوردستان وه‌ک له خواره‌وه ده‌بینن به‌م شێوه‌یه باسی یه‌کێک له سه‌ردانه‌کانی پێشه‌وا له ته‌ورێز ده‌کا. بڵێی ئه‌م وێنه‌یه‌ی پێشه‌وا و ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی له‌و بۆنه‌یه دا ههڵنهگیرابێ ؟ ئه‌م وێنه‌یه و چه‌ند وێنه‌ی دیکه‌ی که هه‌ر له‌هه‌مان ڕێوڕه‌سمدا گیراون لێره‌دا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه .به‌و هیوایه‌ی زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به بۆنه و کاتی هه‌ڵگیرانی وێنه‌کان به ته‌واوی ساخ بکرێته‌وه.
" کوردستان ، ژماره 44، دووشه‌مۆ 16ی بانه‌مه‌ڕی 1325 [ 9ی مه‌ی 1946]
ڕۆژی پێنجشه‌مۆ 5-2- 1325 حه‌زره‌تی پێشه‌وای کوردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆکوه‌زیر و باقی وه‌زیرانی ئازه‌ربایجان و سه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکرات چوونه شاه گۆلی و هێزی ئازه‌ربایجانیان سه‌رکه‌شی کرد".
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " اسرار محاکمه قاضی محمد و یارانش ، گردآوری و ترجمه: محمد رضا سیف قاضی" وه‌رگیراوه . وه‌رگێڕ له ژێر وێنه‌که‌دا نووسیویه : " نوێنه‌رانی فیرقه و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ڕێوڕه‌سمی گرێدانی په‌یمانی دۆستی" دیاره ئه‌و زانیارییه ته‌واو نییه و ئه‌م وێنه‌یه ئی ئه‌و بۆنه‌یه نییه.
اشتراک در:
پستها (Atom)