۱۳۸۷ آبان ۳, جمعه

حاجی سه‌ید بابه‌ شێخی سیاده‌ت ڕه‌ئیسی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی میللیی کوردستان



میرزا مه‌نافی که‌ریمی یه‌کێک له‌ کاربه‌ده‌سته پله‌ ‌ به‌رزه‌کانی کۆماری کوردستان له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له‌ ناساندی حاجی بابه‌شێخ دا نووسیویه‌: " سه‌رۆکی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ ( سه‌رۆکوه‌زیر) ئاغای حاجی بابه‌شێخ ، خه‌ڵکی شارستانی بۆکان ، له‌ سه‌رده‌می ڕاگه‌یاندنی جمهووری کوردستان دا ته‌مه‌نی 68 ساڵ بوو. به‌رێزی له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌کانی زه‌مبیل بوو و له‌ کارو باری شه‌رعی دا زانا و کارامه‌ بوو، هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باش بوو. ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک نه‌بوو و له‌ ساڵی 1324 ی هه‌تاوییدا له‌ گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی حیزبی دێمۆکرات که‌وت . له‌ ساڵی 1333ی هه‌تاوی له‌ دێی تورجان ماڵاوایی له‌ ژیان کرد"

تێبینی : بۆچوونی مه‌نافی که‌ریمی له‌و یادداشتانه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌ له‌ په‌راوێزی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌عیدی هومایوون ( به‌ زمانی فارسی)نووسیوێتی. وێنه‌که‌ش به‌ سپاسه‌وه‌ له‌کتێبی " حاجی بابه‌ شێخ سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی میللیی کوردستان" وه‌رگیراوه‌ له‌ نووسینی به‌ڕێز عومه‌ری فارووقی. ئه‌م کتێبه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ڕێتی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌ ساڵی 2008 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌

۱ نظر:

ناشناس گفت...

سلاو بەریز
بە پیی ناسنامەی حاجی بابەشیخ كە لە بەردەستی مندایە سالی 1262 لە دایك بووە و سالی 1338 كوچی كردووە
پیم خوشە وەك روون كردنەوە ئەوە لە شوینیكدا باس بكریت.
بە ئیمەیلدا وینەی ناسنامەكە دەنیرمە خزمەت
بە سپاسەوە دوستیك