میرزا مه‌نافی که‌ریمی یه‌کێک له کاربه‌ده‌سته پله به‌رزه‌کانی کۆماری کوردستان له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له ناساندی حاجی بابه‌شێخ دا نووسیویه: " سه‌رۆکی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه ( سه‌رۆکوه‌زیر) ئاغای حاجی بابه‌شێخ ، خه‌ڵکی شارستانی بۆکان ، له سه‌رده‌می ڕاگه‌یاندنی جمهووری کوردستان دا ته‌مه‌نی 68 ساڵ بوو. به‌رێزی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌کانی زه‌مبیل بوو و له کار‌و باری شه‌رعی دا زانا و کارامه بوو، هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باش بوو. ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک نه‌بوو و له ساڵی 1324 ی هه‌تاوییدا له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی حیزبی دێمۆکرات که‌وت . له ساڵی 1333ی هه‌تاوی له دێی تورجان ماڵاوایی له ژیان کرد"
تێبینی : بۆچوونی مه‌نافی که‌ریمی له‌و یادداشتانه وه‌رگیراوه که له په‌راوێزی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌عیدی هومایوون ( به زمانی فارسی)نووسیوێتی. وێنه‌که‌ش به سپاسه‌وه له‌کتێبی " حاجی بابه شێخ سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی میللیی کوردستان" وه‌رگیراوه له نووسینی به‌ڕێز عومه‌ری فارووقی. ئه‌م کتێبه له لایه‌ن بهڕێوبهڕێتی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی له ساڵی 2008 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
۱ نظر:
سلاو بەریز
بە پیی ناسنامەی حاجی بابەشیخ كە لە بەردەستی مندایە سالی 1262 لە دایك بووە و سالی 1338 كوچی كردووە
پیم خوشە وەك روون كردنەوە ئەوە لە شوینیكدا باس بكریت.
بە ئیمەیلدا وینەی ناسنامەكە دەنیرمە خزمەت
بە سپاسەوە دوستیك
ارسال یک نظر