وێنه‌ی قاسمی قادریی قازی ( ق.ق.پیاو ئه‌ندامی ژماره 1053) و سه‌رۆکی نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک له په‌یمانی سێ سنوور. ئه‌و وێنه‌یه به ئه‌گه‌ری زۆر له کاتی به‌ربوونی قادریی قازی، زه‌بیحی و ڕه‌سووڵی له زیندانی عه‌جه‌مان له تارانێ و هاتنه‌وه‌یان به‌ره‌و کوردستان، له نه‌خۆشخانه‌ی شووڕه‌وی له شاری ته‌ورێز هه‌ڵگیراوه. ڕۆژنامه‌ی کوردستان له ژماره‌ی 19، ساڵی ییکه‌م، دووشه‌مۆ 6ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324ی ههتهوی/25ی فێڤرییه‌ی 1946 له لاپه‌ڕه‌ی 4 دا له ژێر سه‌رنووسی ( ئه‌خباری نێو خۆمان)له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێ: " ....2- برایانی عه‌بدولره‌حمان زه‌بیحی و دڵشاد که له پێشدا وه‌ڵامی ئازاد بوونی ئه‌وانمان دابوو به شانازێکی زۆر شه‌وی 3،12،1324 واریدی ،ماڵه خۆیان بوون وچاوی ئازادیخوایهکان و که‌سووکاریان پێ ڕوون بوو. براقاسمی قادری له به‌ر زعفی میزاج چه‌ند ڕۆژێک له بیمارستانی شووڕه‌وی له ته‌ورێز ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م ڕۆژانه به هومێدی خودا ده‌گه‌ڕێته‌وه. له خودا ده‌خوازین برا و که‌سوکاری ئه‌م خۆشه‌ویستانه به یه‌کتر شاد و دڵخۆش بن."
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " سێبه‌ری ئازادی" نووسینی به‌ڕێز که‌ماڵ عه‌بدوڵاهی وه‌رگیراوه که له ساڵی 2008 له لایه‌ن ' بنکه‌ی ژین' له سلێمانی بڵاو کراوه‌ته‌وه. به پێی نووسینی نووسه‌ری کتێبه‌که ئه‌و که‌سه‌ی له پشت ته‌خته‌که ڕاوهستهوه، موحه‌مه‌دی تۆکمه‌چی یه. میرزا محه‌مه‌دی تۆکمه‌چی له سه‌رده‌می کۆمار دا له ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆماری کوردستان بووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر