۱۳۹۰ اردیبهشت ۱۱, یکشنبه
نموونەی قەباڵەی هاوسەرێتی (زەواج) لە سەردەمی کۆماری کوردستان
نموونەی قەباڵەی هاوسەرێتی (زەواج) لە سەر دەمی کۆماری کوردستان دا
شمارە ترتیب : دوصد و یازدە
تاریخ وقوع عقد: بیست و دووی خاکە لێوەی ١٣٢٥
تاریخ ثبت : بیست و دووی خاکەلێوەی ١٣٢٥
اسم و نام خانوادگی و تابعیت زوجین و شمارەء شناسنامە و محل صدور آن و تاریخ تولد آنها
زوج محەمەد صوفی زادە شناسنامە شمارە ٢٩٤٤ شاری مەهاباد لە دایک بووی ١ی سرطان ١٢٩٦ تبعە جمهوری کوردستان
کوڕی حاجی عەزیزی صوفی پیرۆز نیشتووی شاری مەهاباد
زوجە: حبیبە مەولوی بە نێو نیشانی ٢٨ی شاری مەهاباد لە دایک بووی ٢٨ی ثور ساڵی ١٣٠٢ تبعە جمهوری کوردستان کچی محەمەدی مەولەوی نیشتوی شاری مەهاباد
زوج عیال دیگری دارد یاخیر : ژنێکی دیکەی هەیە
تێبێنی: ئەوەی جێی سەرنجە وەک بەم بەڵگەیە ڕا دەردەکەوێ هەر فۆڕمی ڕێژیمی پێشوو و بە زمانی فارسی دەکارە کراوە بەڵام ووڵامەکان بە کوردی نووسراون. لە دوایین پرسیار دا نووسراوە داخودا هاوسەر (پیاوەکە) عەیالێکی دیکەی هەیە یان نا و بە کوردی ووڵام دراوەتەوە : " ژنێکی دیکەی هەیە" و نازانین ئەمە وەرگێڕانی پرسیارەکەیە یان هاوسەر (پیاوەکە) ژنێکی دیکەی هەبووە لە کاتی بەستنی گرێی ئەو هاوسەڕێتییە دا. کۆماری کوردستان " ژن هەڵگرتن" ی قەدەغە کردبوو، بەڵام وادیارە فرە ژنێتی قەدەغە نەبووبێ.
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
۲ نظر:
مامۆستا گیان
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر زۆر به نرخه. هه‌روه‌کی بۆ خۆت باست کردووه، هه‌م ئاگاداری سه‌باره‌ت به زمان تێدایه، هه‌م سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ژنومێردایه‌تی له سه‌رده‌می کۆمار دا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشکرایه که هێشتا کۆماره‌که‌ی نه‌پڕژاوه‌ته سه‌ر به‌کوردی کردنی زۆر شت. که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ساوایه‌تی کۆماره.
هه‌ر بژی
جه‌عفه‌ر
سڵاو مامۆستا
ئەم کاتەتان باش و ماندوو نەبن
بەڕاستی وێبلاگێکی بە نرخە و سوودی زیادی لێوەردەگرین.
ئەگەر کرابا لە ژێرەوەیی بابەتەکان، ، دوگمەیی ناردنی بابەتەکە بۆ ماڵپەرە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک و تویتر و فرندفید و شتی وا ئیزافە کردبا زۆر باشتر دەبوو... مرۆڤ دەیتوانیی دوایی هەر بابەتێک، یەکراست بۆ خەڵکی تریشی دابنێ
سپاسی دووبارە
هەر بژین
ارسال یک نظر