۱۳۹۰ شهریور ۱۵, سه‌شنبه
ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی که قازیی محه‌مه‌د سوێندی پێ خوارد
فی الیوم الثلاثا 3 / 3/ 1300 - 23/ 5/ 1936
عن .... کویسنجق باالهدیه
مال.... محمد غفور صنف سادس
ماده.... قران الکریم
مدرسه.... کویسنجق الابتدائیه
تاریخ 3/ 3 / 1300 - 23 / 5 / 1936م
امضاء محمد دلشاد
له ڕۆژی سێشه‌مۆ 3/ 3 / 1300 به‌رانبه‌ر به 23/ 5 / 1936ی زایینی
له... کۆی سنجاقهوه به دیاری
ئی.... محه‌مه‌د غفور پۆلی شه‌ش
بابه‌ت... قورئانی که‌ریم
مه‌دره‌سه‌ی : سه‌ره‌تایی کۆی سنجاق
بهروار 3 / 3 / 1300 - 23 / 5 / 1936ی زایینی
ئیمزا: محه‌مه‌د دڵشادی ڕه‌سووڵی
بۆ بیره‌وه‌ری ئه‌و شه‌وه که جناب قاضی محمد
له ماڵی مه دا به‌م قرآنهی سویند خوارد و هاته ناو جه‌رگه‌ی
حزب دیمکرات (کومهلهی ژ- ک). که هه‌تا له دنیا دا ده‌ژی به
ملله‌تی کوردی خزمه‌ت بکات و وه‌فاداربیت
ئیمزا. محه‌مه‌د دلشاد ر‌سولی
ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی که قازیی محه‌مه‌د سوێندی پێ خوارد
حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له کتێبی "نگاهی به تاریخ مهاباد" دا ده‌نووسێ: " ئاغای عه‌بدولڕه‌حمانی ڕه‌سووڵی برای پچووکی دڵشادی ڕه‌سووڵی یه‌که‌مین سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران به نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ی گوت: قازیی محه‌مه‌د له ماڵی ئه‌وان بۆ ئه‌ندامه‌تی له کۆمه‌ڵه دا سوێندی خواردووه و ته‌نانه‌ت ڕاشیگه‌یاند هه‌مان ئه‌و قورئانه‌ی سوێندی پێ خوراوه له ماڵی ئه‌وان ماوه. نێوی نهێنی قازی له کۆمه‌ڵه دا " بینایی "بووه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌تی قازی له نێوهندێتی کۆمه‌ڵه دا ته‌ئیید نه‌کراوه لاپه‌ڕه‌ی 113
ئێستا چه‌ند لاپه‌ڕه له‌و به‌ڵگه پێرۆزه مێژووییه له لایه‌ن به‌ڕێز کاک سه‌لاحه‌دینی عه‌بباسی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک دا بڵاو بووه‌ته‌وه و ئێمه ئیزنمان لێ وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی ڕایان گوێزینه وێنه‌ی کۆماری کوردستان. وه‌ک له سه‌ره‌وه دا ده‌بینین دوو یاداشتی کورت یه‌کیان به عه‌ڕه‌بی و ئه‌ویدیکه‌یان به کوردی له سه‌رلاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و قوڕئانه نووسراوه. وا دیاره نه‌مر دڵشادی ڕه‌سووڵی ( محه‌مه‌د غفور) ئه‌وکاته‌ی له ساڵی 1936 له مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی کۆیه بووه ، له‌وێ ئه‌و قورئانه‌ی به دیاری وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌ته‌وه سابڵاغێ. ئێستا وهڕووکهوتنی ئه‌و به‌ڵگه بێ وێنه‌یه قسه‌ی به‌ڕێز سه‌مه‌دی داده‌گرێته‌وه که له زمان خودالێخۆش‌بوو عه‌بدولڕه‌حمانی ڕه‌سووڵی برا چکۆڵه‌ی دڵشاد ده‌یگێڕێته‌وه.
محه‌مه‌د دڵشادی ڕه‌سووڵی [ م، نادری] له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ی کۆمه‌ڵه ژ-ک بووه. ناوی ئه‌سڵی محه‌مه‌د غهفووربووه، بنه‌ماڵه‌که‌یان سابڵاغین و بۆ کاسبی چوونه‌ته کۆیه. دڵشاد له کۆیه گه‌وره بووه و له‌وێ و له به‌غدا خوێندوویه‌تی و خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو کردووه. دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سابڵاغێ و یه‌كێک له ئه‌ندامه چاڵاکه‌کانی کۆمه‌ڵه بووه. له هاوینی 1945 له گه‌ڵ قاسمی قادریی قازی، عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی و دوو تێکۆشه‌ری دی له نیزیک ورمێ گیران و نیزیکه‌ی 8 مانگ له زێندان دا بوون.له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324فێڤرییه‌ی 1946 دڵشاد و هاوڕێیانی گه‌یشتنه‌وه سابڵاغێ و تێکه‌ڵ به چالاکییه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و کۆمار بوون. دڵشادی ڕه‌سووڵی هه‌ر وه‌ک "نیشتمان"، له " کوردستان" یش دا نووسهڕێکی چالاک، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی حیزب و جێگری وه‌زیری فه‌رهه‌نگی کوردستان بوو. دڵشاد دوای تێکچونی کۆمار چووه‌وه باشووری کوردستان و له ناوچه‌ی پشده‌ر ده‌ژیا و له ساڵی 1965 تێڕۆڕ کرا.
به‌شێک له زانیاری له مه‌ڕ ژیانی دڵشادی ڕه‌سولی له‌و پێشه‌کییه وه‌رگیراوه که به‌ڕێز عه‌لی که‌ریمی بۆ چاپی تازه‌ی گۆواری نێشتمان ی نووسیوه : نیشتمان. بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. ئاماده کردنی: عه‌لی که‌ریمی ، بنکه‌ی ژین، سلێمانی 2008لاپه‌ڕه‌ی26
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
۲ نظر:
سلاو کاک حەسەن،من لام وایە ئەو شتەی لەو بەرگی قورئانە نوسراوە لە مێژ نێ و هی دەورەی کۆمار نێ،بە هۆی ئەوەی کە دە دەورەی کۆمار‌دا هیچ جۆر شێوازی کوردی نوسین بەم شێوەیە نەبۆ،ئەم شێوازەی بەکار هاتۆ،شیوازێکی نوێ لە خوێندن و نوسینی زمانی کوردی دا،بۆیە نوسەری ئەم چەند دێرە بە لای منەوە بۆ وەپێش خستنی هەدەفی خۆی ئەم شتەی لەبەر چاو نەگرتۆ،،دەگەڵ ڕێزم
سڵاو،به داخه‌وه نێوی به‌ڕێزت نه‌هاتووه به نێوی خۆت بانگت که‌م. سپاس بۆ تێبینییه‌که‌ت. به‌ڵام له شتێک وورد نه‌بویه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ک دڵشادی ڕه‌سووڵی له کوردستانی عێڕاق گه‌وره بووه و له کۆیه به کوردی خوێندووه و ته‌نانه‌ت مه‌دره‌سه‌ی مامۆستایانیشی ته‌واو کردووه. ڕاسته له زه‌مانی ژ.ک. حدک و کۆمار دا له چاپخانه‌کان هێندێک تیپ نه‌بوون وه‌کوو چوکڵه‌ی سه‌ر و ژێر، ته‌نانه‌ت له دهستخهتیش دا، هه روه‌ک له یاداشته‌که‌ی نه‌مر ڕه‌سووڵی دا ده‌بینین.
ئه‌گه‌ر له‌و کورته ناساندنه‌ی من وورد بییه‌وه، من ئاماژه‌م به چه‌ند سه‌رچاوه کردووه،بۆ وێنه به‌ڕێز سه‌مه‌دی ئه‌و زانیارییه‌ی که ته‌واو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی قورئانه‌که دا ده‌بینین جۆر دێته‌وه چه‌ند ساڵ به‌ر له چاپی کتێبه‌که‌ی واته ساڵی 1373ی هه‌تاوی له خودالێخۆش‌بوو عه‌بدولڕه‌حمانی ڕه‌سووڵی بیستووه. ذڵشادی ڕه‌سووڵیش له دیسامبری 1946 چووه‌ته‌وه ئه‌و دیوی و زۆر که‌م عه‌قڵ تێی ده‌چێ قورئانه‌که‌ی له گه‌ڵ خۆی بردبێته‌وه ئه‌وێ و دواتر له سه‌ری نووسیبێ ، به‌تایبه‌تیش که بڕاکه‌ی هه‌ر له سابڵاغێ بووه و گوتوویه ئێشتاش ئه‌و وهرئانه له لای ئێمه هه‌ر ماوه.
سه‌رکه‌وتوو بی
حه‌سه‌نی قازی
ارسال یک نظر