ژماره‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌ی کۆماری کوردستان له گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕال مایۆر ئه‌مه‌ر خانی شه‌ریفی و حاجی شێخ عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی گه‌یلانی زاده. به داخه‌وه نازاندرێ ئه‌م وێنه‌یه له کوێ و که‌نگێ هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام له سه‌رئه‌و په‌رده سپییه‌ی له پشته‌وه هه‌ڵاوه‌سراوه نووسراوه " بژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان"
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز خانمی کولهنجهی که‌لهوڕه‌وه ناردراوه بۆ وێنه‌ی کۆماری کوردستان
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز خانمی کولهنجهی که‌لهوڕه‌وه ناردراوه بۆ وێنه‌ی کۆماری کوردستان
۱ نظر:
ئەم وێنەیە دەبێ لە دەبیرستانی کوڕان لە مهاباد هەڵگیرابێ، مەبەستم ئەو دەبیرستانەیە کە ڕووبەڕووی شێروخورشێد لە بەرەژوورتر لە ماڵێ پێشەواو و مزگەوتی شادەروێش، بە پەنای ئیدارەی داریییەوەبوو. ئەو بەشە لە حەوشەی دەبیرستان دەگرێتە بەرخۆی، کەلە لایەکەوە دیواری دەفتەری دەبیرستان و لە لایەکیترەوە ماڵی پێشخزمەتی دەبیرستان دەگرێتە بەر خۆی. بەڵگەشم بۆ ئەو بۆ چوونەم ئەوەیە، کە دەبیرستانەمان تەنیا بینایەك بوو، کە سربانەکانی شیروانی بوون و پڕ بوو لە کوترە شینکە. لە سەردەمی ڕژێمی پەهلەوەی دا پێیان دەووت: دبیرستان محمد رضاشاه پهلوی.
ارسال یک نظر