۱۳۹۱ بهمن ۲۵, چهارشنبه

میرزا محه‌مه‌دی سۆفی زاده‌ یه‌کێک له‌ تاجره‌کانی مه‌هابادی له‌ سه‌رده‌می کۆمار دا



وێنه‌ی تاجری سابڵاغی میرزا (حاجی) محه‌مه‌دی سۆفی زاده‌ له‌ گه‌:ڵ سێ له‌ منداڵه‌کانی خۆی و میوانێکی ئازه‌ربایجانی و کوڕه‌که‌ی  که‌ جلوبه‌رگی کوردی یان ده‌به‌ر کردووه‌...، ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ جۆزه‌ردانی 1325ی هه‌تاوی له‌ کاتی ده‌سته‌ڵاتی کۆمار، له‌ مه‌هاباد هه‌ڵگیراوه‌، وێنه‌ی یه‌که‌م 1- کوڕی میوانی ته‌ورێزی ده‌به‌رگی کوردی دا. 2- میرزا محه‌مه‌دی سۆفی زاده‌.، 3- تاجری ئازه‌ربایجانی. منداڵه‌کان له‌ ڕاسته‌وه‌ هاجه‌ر، مارف و سوغرای سۆفی زاده‌..، دایکی ئه‌و منداڵانه‌ خانمی خه‌جیجی که‌ریمی خوشکی  میرزا مه‌نافی که‌ریمی بووه‌، وێنه‌ی دووه‌م: 1- کوڕی ئازه‌ربایجانی، 2- باوکی ، 3- خانه‌خوێ میرزا محه‌مه‌دی سۆفی زاده‌.، منداڵه‌کان له‌ ڕاسته‌وه‌ سوغرا، مارف و هاجه‌ری سۆفی زاده‌.
پێشتر سه‌نه‌دی زه‌واجی چه‌نده‌مینی میرزا محه‌مه‌دی سۆفی زاده‌ له‌ گه‌ڵ یای حه‌بیبه‌ی مه‌وله‌وی له‌ سه‌رده‌می کۆمار، له‌م پێگه‌یه‌ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. . میرزا محه‌مه‌دی سۆفی زاده‌ [حاجی دواتر] له‌ سه‌رده‌می کۆمار دا له‌ گه‌ڵ ته‌ورێزسات و سەودای کردووه‌ و ته‌جاڕه‌تخانه‌که‌ی له‌ مه‌هاباد له‌ سه‌رای که‌ریم خان به‌نێوبانگ بووه‌.

تێبینی: ئه‌و وێنانه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ دیواری ماڵی کاک ساکاری سۆفی زاده‌ نه‌وه‌ی حاجی محه‌مه‌دی سۆفی زاده‌ له‌ فه‌یس بووک وه‌رگیراوه‌..

۱ نظر:

حه‌سه‌نی قازی گفت...

Abdul Mokeriany

دوکانی میرزا محمد سۆفی زادە لە سەرای کەریمخان بوو بەر لەوەیکە تێکی بدەن ،ئەو سەرایە دوو حەساری بوو و دوو دەرکی گەورەی تێدا بوو دەرکێکی لە دیوی مەیدانی ئاردی بوو و دەرکەکەی دیکەشی لە مەیدانی ئاسینگەران لەبەر توونخانەی حەمامی پووتی دەهاتە دەرێ ، جا دووکانی ئەو میرز امحممەدە لە بەر پلیکانەکانی ئەو دەرکەدا لە تەنیشت دووکانی حوسێن کارەشی بوو ، نێوەڕاستی هەر کام لەو حەسارانە حەوزێکی تێدا بوو و دەور تا دەوری ئەو حەسارەش هەموو حوجرەی تاجران بوو نێوانی ئەو دوو حەسارە داڵانێكی نیزیکەی سی میتری هەبوو کە هەرتک بەری دووکان بوون ئەو دووکانەی کە من لە بیرم مابن یەکیان هی سەید محی الدینی نیزامی ئاغای پیربەلەی کە فەرشی دەفرۆشت ،ڕووبەڕوویەکەی دووکانی ئەحمەدی حەمە کەڵەی بوو*نمەشیری* لە تەنیشت ئەو دووکانی ماڵە داودی بوو کە خوری و مەرەز و بنۆکی دەفرۆشت ،ڕووبەڕوویەکەی دوولانی میرزا سەحیدی یاهوو بوو کە ماڵی خەڕڕازی دەفرۆشی ،تەنیشی ئەو چۆل بوو بەڵام ڕووبەڕوویەکەی وەک بزنام دووکانی میرزا صدری شەڵماشی بوو کە قەند و شەکری دەفرۆشت دوایە دەچووە نێو حەسارەکەوە، هەڵبەت ئەوەش وەک مێژوویەکی ئەو گەڕەکە ببێ خەراپ نییە وماڵی میرزا محممەدی سۆفی زادە لە خەیابانی پەهلەوی لە سەرووی مزگەوتی عەبباساغای ڕووبەڕووی ماڵە میرزا محممەدی قرأاڵی لە تەنیشت ماڵە خوماییزییەکان .