لە ڕاستەوە بۆ چەپ : دڵشاد ڕەسووڵی ، قاسم قادریی قازی ،
حوسێن زێڕینگەران ( فرووهەر) لە
دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژێکاف .نوسخەیەکی دیکەی ئەم وێنەیە پێشتر لە " وێنەی کوماری کوردستان "
دا بڵاو بووەتەوە، بە بێ ئەوەی بە بەرواری بڵاو کردنەوەی بزانین. بە خۆشیەوە لە
پشت ئەم نوسخە ماکە دا فرووهەر بە خەتی خۆی بەروارەکەی نووسیوە: ٣/٣/ ١٣٢٥ کە دەبێتە ڕۆژێکی جومعە بەرانبەر بە ٢٢ی مەی ١٩٤٦
بەپێی ڕۆژنامەی کوردستان ( ژمارە ١٤، چوار شەمۆ ٢٤ی
ڕێبەندانی ١٣٢٤/ ١٣ی فێڤرییەی ١٩٤٦) قاسم قادریی قازی، عەبدولڕەحمان زەبیحی، دڵشاد
ڕەسووڵی و دوو زیندانی دیکەی کورد کە لە کوردستان دا نێویان نەهاتووە، دوای
نیزیکەی هەشت مانگ لە زیندانی تاران بەر بوون.
تێبینی: سپاس بۆ بنەماڵەی فڕووهەر بۆ لەبەردەست نانی ئەم
وێنەیە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر