بەڵگەیەک سەبارەت عەبدوڵای نەهری، ئەندامی کۆمەڵە کە لە شانۆی ' دایکی نیشتمان ' دا دەوری دایکی نیشتمانی گێڕا
ژمارە ٤٠٧ – ٣ / ٨ / ٢٤
پەیوەست .....
نهێنی
وەزاڕەتی ناوخۆ
ڕوونووسی نامەی ژمارە /٥٧٠٧٢/٢٩٣١٩
بە بەرواری ٢٤/٧/٢٩ وەزاڕەتی شەر بە
پێوەست دەنێردرێ. فەرمان بدەن لە مەڕ
ئەوەی لە سەر داوای وەزاڕەتی ناوبراو سەردەشت بکرێتە بەشێک لە [ئەستان ] ی
کوردستان موتاڵا بکرێ و بۆچوونی وەزاڕەت ڕابگەیندرێ.
لە لایەن سەرۆک وەزیرەوە
لە لایەن سەرۆک وەزیرەوە
ڕوونووسی فەرمان
سەردەشت هەمیشە بەشێک لە مەهاباد
و نزیک بووە لەوێ و موناسەبەتێکی لەگەڵ کوردستان نییە،هەرچۆنێک بێ لەگەڵ
پێڕاگەیشتنەوە بە دابەشکردنی ووڵات لەبەر
چاو دەگیرێ ١٨/ ٨ / ٢٤ بۆ چاککردنی جەرەیانە سیاسییەکانیش جوێ کردنەوەی سەردەشت شوێنێکی نابێ دەبێ فکرێکی
بنەڕەتی لێ بکرێتەوە .
ئیمزا
ڕوونووسی نامەی ژمارە ٥ / ٥٧٠٧١/٢٩٣٢٩ / بۆ وەزاڕەتی دارایی بنووسرێ عەبدوڵا نەهری لە سەردەشت لابەرن کەسێکی دیکە بنێرنە شوێنی . نهێنی ، ڕاستەوخۆ
ئیمزا
ڕوونووسی نامەی ژمارە ٥ / ٥٧٠٧١/٢٩٣٢٩ / بۆ وەزاڕەتی دارایی بنووسرێ عەبدوڵا نەهری لە سەردەشت لابەرن کەسێکی دیکە بنێرنە شوێنی . نهێنی ، ڕاستەوخۆ
جەنابی ئاغای سەرۆکوەزیر. بە
حورمەتەوە ڕادەگەیێندرێ ئەو ڕاپۆرتەی لە بانەوە دەڵێ عەبدوڵا نەهری کە یەکێک لە
ئەندامانی گرینگی حیزبی کۆمەڵە بووە و نازناوی بە دایکی نیشتمان [ مادر وطن] هەڵ
دەدرێ ، بە پێی حوکمی ژمارە / ٣٩٥٩/١٩/٦/٢٤ ی دارایی شارستانی مەهاباد وەکوو
ئەمینی دارایی سەردەشت دیاری کراوە و ناردراوەتە ئەوێ، و لە بەر ئەوەی ئیدارەکانی
مەهاباد لە ژێر چاوەدێری قازیی محەمەد کە بنیاتنەر و دامەزرێنەری حیزبی کۆمەڵەیە
ئیدارە دەکرێن و تەنانەت گۆڕینی مووچەخۆرانیش بە پێی ویستی وی دەکرێ
و مەبەستی ناوبراو ئەوەیە کە بەو
ڕێگایانە دا بتوانێ سەردەشت و شوێنەکانی دیکەی دراوسێ لەگەڵ مەرامی خۆی بکاتە یەک
و دەستیان تێوەردا. بۆیە تکایە فەرمانی پێویست بدەن بۆ گۆڕانی عەبدوڵا نەهری لە
پۆستی ئەمینیی دارایی سەردەشت و بە گشتی
کۆتایی دان بەو جەرەیانانە و هەر ئاوا کە کاروباری ئینتیزامی ناوچەی سەردەشت ئەسپاردراوە بە لەشکری ٤-ی کوردستان واباشە
پێوەندی ئیدارەکانی [ سەردەشت ] لە مەهابادەوە هەڵبڕێن و بە کوردستان [ سنە ] وە
بلکێن. تکایە لە ئاکامی ئەم تەعلیماتە ئاگادارمان کەنەوە. لە لایەن وەزیری شەڕەوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر