لە پشت سەر ژەنەڕال مایۆر مستەفا بارزانی
لە ڕاستەوە : محەمەد مەحموود، عێزەت عەبدولعەزیز ، نووری ئەحمەد تەها ، ؟
له‌ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستاندا محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی کۆمه‌ک فه‌رمانده‌ی هه‌موو هێز و وه‌زیری جه‌نگ [هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان]، مسته‌فای بارزانی قائدی کوردی بارزان و فه‌رمانده‌ی هێزی بارزانیان، ئه‌مه‌ر خانی شه‌ریفی سه‌رۆکی تایفه‌ی کارداری کۆنفێدراسیۆنی عه‌شیره‌تی شکاک و یه‌ک له نوێنه‌رانی کوردستان بۆ ئیمزا کردنی په‌یمانی برایه‌تی و دۆستایه‌تی له نێوان کوردستان و ئازه‌ربایجان و حه‌مه ڕه‌شید خانی قادرخانزاده فه‌رمانده‌ی هێزی بۆکان و مه‌نته‌قه‌ی سه‌را پله‌ی ژه‌نه‌ڕال مایۆری یان هه‌بوو.
پێشه‌وا له وته‌یه‌کدا له کاتی ڕۆیشتنی بۆ ته‌ورێز له 15 – 2- 1325 که له "کوردستان ی، ژماره‌ی 46، شه‌مۆ 21ی بانه‌مه‌ڕی 1325/11ی مه‌ی 1946" دا چاپ کراوه له گه‌ڵ شتی دی ده‌ڵێ : " برایانی خۆشه‌ویستی بارزانی که له ڕێگای وه‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی ئازادیی کوردستانی مه‌زن وڵات و ماڵ و منداڵیان له پێش چاو نییه و هه‌موویان له پێناو ئه‌و مه‌تڵه‌به ناوه، مه‌ردانه له کۆشش دان ، جێگای شانازییه و ئازادیخواهی میلله‌تی کورده‌واری نمایش ده‌ده‌ن و شاره‌زایی وان له عه‌مه‌لییاتی جه‌نگی و ئازایی و ڕه‌شیدییان که سیفاتی مومهیزهی کوردانه له شه‌ڕی سالح ئاوایه دا مه‌علووم بوو که عیده‌یه‌کی 200 نه‌فه‌ری ئۆردووی فارسه‌کان ده‌یه‌ویست بۆ لای سه‌رایه بێت ئه‌وان به 170 نه‌فه‌ری پێشیان پێ گرتن، 110 نه‌فه‌ریان لێ کوشتن ، 40 ئه‌سیریان لێ گرتن و ته‌له‌فاتێکی زۆریان لێ دان به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک نه‌فه‌ریان خوێنی له که‌پۆی بێ.
جه‌نابی حه‌مه ڕه‌شیدخان که چه‌ند وه‌خته له‌و ڕێگایه دا ئیمتیحانی خۆی داوه، هه‌مووی ئه‌وانه به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ن که جونبشی ئازادیخواهی کوردستان به هۆی سیاسه‌تی خاریجی نه‌بووه به‌ڵکوو هێزێکه له دڵی هه‌موو کوردێک دا مه‌وجووده.........."
ئه‌م وێنه‌یه ده‌بێ له عهکاسخانهی سه‌یادییان له مهاباد هه‌ڵگیرابێ.
۱ نظر:
مینۆ مێرگەسۆری
ارسال یک نظر