٢٧١١٥
٢٤/٧/١٥
وەزاڕەتی شەڕ
زۆر نهێنی و ڕاستەوخۆ
ستادی ئەڕتەش
جەنابی ئاغای سەرۆکوەزیر
بە پێی ئەو
ڕاپۆرتەی گەیشتووە ئەو جۆرەی دەنگۆ هەیە چەندین بەستە کاغەزی ڕۆژنامە و دەستگایەک
ماشینی چاپ لە
لایەن
کاربەدستانی عەلاقەدار درا بە کوردەکانی مەهاباد ، و هەر وەها چەند دەستگا کامیۆنی
ڕووسەکان لە ئێوارەی
٦/٧/ ٢٤ بە ڕێگای میاندواوە تێ پەڕیوە و بارەکەی لە بەر
ئەوەی بەتەواوی داپۆشرابوو دەرنەکەوت چ شتێکن
و لە ڕیزی پێشەوەی کامیۆنەکە ئەفسەرێکی
لەگەڵ شۆفێرەکە بووە و
ماشینەکان هاتوونە ناو مەهاباد نەماز عەلی ئۆف فەرماندەی پادگانی شووڕەوی کە پێشتر چوو بووە مەهاباد هەر کە کامیۆنەکان
هاتوونە ناو شار فەرمانی داوە هات و چوو لە ناو شار دا قەدەغە بکرێ و چراکان بە دەست مەئموورەکانی حیزبی کۆمەڵە
کووژانەوە و لە تاریکایی شەو دا باری ماشینەکان لە ماڵی قازیی محەمەد دا دەگرن و بەو
جۆرەی لە سەر بابەتەکە کۆڵدراوەتەوە وا وێدەچێ باری کامیونەکان چەک و وموهیمات بوو
بێ و لەوانە بۆ یارمەتی شێخی بارزان و یان بە مەبەستی دیکە نار درابێ هەر چۆنێک بێ
کاربەدەستانی عەلاقەداری شووڕەوی ئەم ڕۆژانە چالاکیی زۆر لە ناو گشت کوردەکاندا دەکەن و ئەوە بۆ ئاگاداری خاتری بەرزتان و هەموو جۆرە هەنگاو هەڵێنانەوەی پێویست دەنێرێ
وەزیری شەڕ
وەزیری شەڕ
ئێمزا
ئاغای ....
٣٣١٨
٣٣١٨
١٦ / ٧ /
١٣٢٤ [ سێشەمە ٨ی ئۆکتۆبری ١٩٤٥]
تێبینی: بە پێی بەرواری نامەکە لەو کاتە دا موحسین سەدرولئەشڕاف سەرۆکوەزیر و سەرلەشکرئیبڕاهیم زەند وەزیری شەڕ بووە. سپاس بۆ مامۆستا ئەنوەر سوڵتانی بۆ ئەو سەرنجە.
تێبینی: بە پێی بەرواری نامەکە لەو کاتە دا موحسین سەدرولئەشڕاف سەرۆکوەزیر و سەرلەشکرئیبڕاهیم زەند وەزیری شەڕ بووە. سپاس بۆ مامۆستا ئەنوەر سوڵتانی بۆ ئەو سەرنجە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر