خەبەری کووژرانی سەرپۆلی
٢ محەمەد نانەوازادە جێگری وەزیری هێزی جمهووری کوردستان
لە ڕۆژنامەی ئیتیلاعات دا
ئیتیلاعات سێشەمە
١-ی گەلاوێژی ١٣٢٥ ی هەتاوی [ ٢٣ی ژووییەی ١٩٤٦ی زایینی ]
دەنگوباسی ووڵات
دوو فڕۆکەی مەشقی ئەڕتەش بەر
بوونەوە
یەکێک لە فڕۆکەکان سووتاوە بەڵام ئەو سەدەمەیەی وە فڕۆکەکەی دیکە کەوتووە
چاک دەکرێتەوە
لە فڕۆکەوانان و ئەفسەرانی هێزی هەوایی کەس تەلەف نەبووە
لە فڕۆکەوانان و ئەفسەرانی هێزی هەوایی کەس تەلەف نەبووە
هەواڵنێری ئەم ئیدارەیە لە
کوردستان ، بە دوای خەبەرێک کە سەبارەت بە بەربوونەوەی فڕۆکە لە کوردستان و وەفاتی
یەکیك لە کوردە دێمۆکڕاتەکان بە ناوی نانەوا زادە ڕایگەیاندبوو و لە ژمارەی
ڕابردوو دا چاپ کرا زانیاری تازەی پێ داوین.
بە پێی لێکۆڵینەوەی کە
هەواڵنێری ئەم ئیدارەیە لە کوردستان کردوویە سەبارەت بە ڕووداوە هەواییەکان کە
حەوتووی ڕابردوو لە کوردستان ڕوویان داوە . لە حەوتووی ڕابردوو دا دوو فڕۆکەی
مەشقی ئەڕتەش لە بەر باهۆز و خراپی زەوی فڕۆکەخانە بە شێوەی خوارەوە بەر
بوونەتەوە.
" ڕۆژی یەکشەمە ٢٣ی
پووشپەڕ [ی ١٣٢٥] فڕۆکەیەکی مەشقی ئەڕتەش سەعات ١٦ لە فڕۆکەخانەی سەردەشت لە بەر ناهەموار بوونی تەڕکی فڕۆکەخانە و ئەو
لەمپەرانەی لە سەر زەوی بوون ، کاتی هەڵنیشتنەوە وە زەوی کەوتووە و سەدەکەیەکی
زۆری پێ گەیشتووە . ئەو فڕۆکەیە دا سەرگوردی بەیتار یەسروبی و سیتوان یەکەم
ئیرەوانی تێدا بووە کە هەر دووکیان سڵامەتن و لە ناوچەی ناوبرا خەریکی خزمەتی
سەربازین.
تێلگرافی هەواڵنێری ئەم ئیدارەیە سەبارەت بە مەرگی نانەوازادە ئاوایە:
تێلگرافی هەواڵنێری ئەم ئیدارەیە سەبارەت بە مەرگی نانەوازادە ئاوایە:
" سەعات ١٢-ی
ڕۆژی سێشەمە ٢٥-ی پووشپەڕی ( ١٣٢٥) / ١٦-ی
ژووییەی ١٩٤٦ فڕۆکەی مەشقیی ئەڕتەش کە لە بانەوە بەرەو سەقز هەڵفڕیوە . لە بەر
باهۆزی توندی هەوا، لە ڕێبازی خۆی هەتەڵە دەبێ و بە توندی لە کەل وە زەوی دەکەوێ و
دەستبەجێ ئاور دەگرێ.
لەو فڕۆکەیە دا کە
فڕۆکەوانەکەی سەروان کەیهانی بووە ، نانەوازادە کە لە ئەفسەرانی کوردی دێمۆکڕاتە و
لە لایەن ئەوانەوە بە سەرهەنف ٢ دەناسرا ، سەرنشینی فڕۆکەکە بووە ، و هەر دوو
تووشی ئاور دێن.
نانەوا زادە کە
ئەفسەری پێوەندیکار بووە لە نێوان کوردە دێمۆکڕاتەکان و ئەڕتەش دا و لە فڕۆکەکە دا
لە پێشەوە دەبێ ، دەسووتێ و دەستبەجێ
وەفات دەکا بەڵام ئاغای سەروان کەیهانی کە لە بەشی پشتەوەی فڕۆکەکە دا بووە ،
تەنیا دەموچاوی لە بەر ئاوەر کەوتنەوە بریندار بووە.
بەو جۆرەی کە لە
ئیدارەی فڕۆکەوانییەوە ڕادەگەیێنن ، سەروان کەیهانی بە فڕۆکە هاتە ناوەند و بۆ
موداوا لە نەخۆشخانەی نجمیە کەوتووە و لە فڕۆکەوانان و سەرنشینەکانی ئەو دوو
فڕۆکەیە دا کەس نەکەەژراوە.
هەواڵنێری ڕۆژنامە
لە تێلگرافەکەی دا لێی زیاد دەکا کە کوردە دێمۆکڕاتەکان فڕۆکەیان نییە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر