بەڵگەیەکی سەردەمی موزاکەری کۆمار
دوای سەرنەگرتنی موزاکەری حکوومەتی ناوەندی لەگەڵ دوو حکوومەتی نیشتمانی
کوردستان و ئازەربایجان لە مانگی بانەمەڕی ١٣٢٥ [ ئاوریلی ١٩٤٦] . لە ٢١ی جۆ زەردانی ١٣٢٥ [ ١١ ی ژووەنی ١٩٤٦] لە
تاران ، شاندێکی حکوومەتی ناوەندی بە سەرۆکایەتی موزەفەری فیرووز جێگری سیاسی
سەرۆکوەزیری ئێران قەواموسەلتەنە هاتە تەورزیز و دوای موزاکەرەیەکی دوو ڕۆژە کە پێشەوا قازیی محەمەدیش تێیدا بەشدار
بوو، پیشەوەری و فیرووز لە سەر ١٥ مادە ڕێک کەوتن و ئەو رێکەوتن نامەیە لە ٢٣ی
جۆزەردانی٢٥ [ ١٣ی ژووەن ١٩٤٦] ئیمزا کرا.
بە دوای ئەو رێکەوتنە دا بڕیار درا ئیدی ئازەربایجان ناوی وەزیر دەکار نەکا
و پیشەوەری لە سەرۆکایەت وەزیران وەلابچێ و وەک ڕێبەری فیرقە بناسرێ و چارەنووسی
هێزی فیدایی و پێشمەرگە دواتر یەکلا بکرێتەوە. بە دوای ئەوە دا دەوڵەتی ناوەندی
حوکمی ئوستانداری بۆ دوکتور سەلاموڵا
جاوید وەزیری ناوخۆی ئازەربایجان دەر کرد و وەزاڕەتی ناوخۆ ژەنەڕال سەیف قازی شی وەک
فەرمانداری مەهاباد ناساند.
دیارە دوو حەوتوو دواتر لە ٥-ی پووشپەڕی ١٣٢٥ [ ٢٦ی ژووەن ١٩٤٦ ] پێشەوا قازیی محەمەد لە لایەن حکوومەتی ناوەندییەوە بە ڕەسمی بانگ کرا بۆ تاران و لەگەڵ سەدرقازی و مستەفا سوڵتانیان چەندین جار چاویان بە سەرۆکوەزیر و کاربەدەستانی دیکە کەوت، بەڵام لەبەر گۆیا نەخۆش کەوتنی قەواموسەلتەنە هیچ داخویانییەکی ڕەسمی لەو بارەیەوە دەرنەچوو.

ژمارە ٧٨٥
بەروار ١٢ / ٦ /
١٣٢٥ [
٣-ی سێپتامبری ١٩٤٦]
ئاغای مووسا زادە
بە هۆی ئەو حوکمە ئەتۆ بە سەرۆکی ئیداری سەبتی ئەسنادی مەهاباد
ئینتیخاب دەکرێی پێویستە ئیدارەی بە هەموو شتێکەوە تەحویل وەربگری بۆ ئیسلاح و تەکمیلی کار چاوەدێرێکی زۆر لە ئیقداماتی تۆ دەکرێ. حوقووقی
تۆش مانگ بە مانگ لە دارائی قابیلی پەرداختە .
فەرمانداری مەهاباد - ژەنەڕاڵ سەیف
قازی
ئیمزا
ئیمزا
تێبینی :
ئەو بەڵگە و وێنەیە بەڕێز فەرەیدوون حەکیم
زادە لە تۆڕی کۆمەڵی فەیس بووک دا بڵاوی کردووە و بە سپاسەوە لە لاپەڕيی فەیس
بووکی بەڕێزیان وەرگیراوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر