ادارە
امبلم
مدل١
دائرە
در جواب مراسلە حروف و اعداد ممیزە
کە متمم شمارە است با شمارە ذکر شود
تاریخ
١٣/ ٨. / ٢٥
شمارە ٧١٢٦
/ ١
١١١٥١
پیوست
موضوع
وزارت کشور
شهربانی کل کشور ٧٧٦٤
وزارت كشور ١٥/ ٨ / ٥
باستحضار
میرساند شهربانی سنندج بشمارە
٧٤٢ - ٣٠ / ٧ / ٢٥
گزارش میدهد محمد مولود نام مهابادی کە سابقا قاچاقچی بودە و گویا
قبل از سال ١٣٢٠ با عدە از قاچاقچیهای دیگر باصفهان
تبعید شدە بودند اخیرا بنمایندگی
حزب جوانان مهاباد منصوب
و بدهات اطراف سقز رفتە و جوانان ١٥ الی ٣٠ سالە را بحزب مزبور
دعوت و نام نویسی و نشان قرمزی از
پارچە بسینە آنان دوختە و از هر کدام ماهیانە مبلغی اخذ و بمهاباد
میفرستد
از طرف رئیس شهربانی کل كشور -
پاسیار حسام وزیری
محل امضاء
مهر
ادارە
وەرگێڕانی کوردی
بەروار ١٣ / ٨ ./ ١٣٢٥
[ ٤/ ١١ / ١٩٤٦ ]
وەزاڕەتی ناوخۆ
ئیدار گشتی
پۆلیس
وەزاڕەتی ناوخۆ ١٥ / ٨ / ٥
[ ٦ / ١١ / ١٩٤٦ ]
ئاگادارتان دەکەین ئیدارەی پۆلیسی سنە بە ژمارەی
٧٤٢ - ٣٠ / ٧ / ١٣٢٥ [ ٢٢
/ ١٠ / ١٩٤٦ ] گوزاڕشت دەکا محەمەد مەولوود مەهابادی
کە پێشتر قاچاغچی بووە و گۆیا بەر
لە ساڵی ١٣٢٠ [ ١٩٤١] لەگەڵ ژمارەیەک لە قاچاغچی دیکە دوور خرابوونەوە بۆ ئیسفەهان لەو دواییانە
دا کراوە بە نوێنەری حیزبی لاوانی مەهاباد و چووەتە دێیەکانی
دەورو بەری سەقز و لاوانی ١٥ تا ٣٠
ساڵان بانگ دەکا بۆ لەگەڵ کەوتن لە حزبی ناو براو و ناویان دەنووسێ و نیشانەیەکی
سوور لە پارچە بە سینگی ئەوانەوە دەدروێ و لەهەر کامەیەکیان گوژمەیەک دراو وەردەگرێ و
دەینێرێ بۆ مەهاباد.
لە لایەن سەرۆکی پۆلیسی گشتی
ووڵات - پاسیار حیسام وەزیری
جێی ئیمزا
مۆری ئیدارە
*********
سەید محەمەد سەمەدی لە
کتێبی " تاریخ مهاباد ، انتشارات رهرو مهاباد، ١٣٧٣ (شمسی) " لە
لاپەڕەی ٩٥-٩٦ دا دەنووسێ : " مەسەلەی ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی. لە مانگی ڕەزبەری
ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی ژمارەیەک نیزیکەی ٦٠ تا ٨٠ کەس لە خەڵکی مەهاباد و دەوروبەری لە
لایەن حکوومەتی ئەو دەمی ڕا دەست بەسەر کران و دوایە دوور دەخرێنەوە بۆ شیراز.
ژمارەیەک لەو پاتراوانە بریتی بوون لە: حاجی یۆسف داودی ( حاجی مام وسووی قەساب)،
غەفوور ئەلیاسی، حاجی حەسەن زوبەیری، سەید خدر نیزامی (سەید پیرە)، دەروێش قەساب،
سەید ساڵح سەمیمی، سەید حەسەن تووژەڵە ، سەید عەبدوڵا سەید هەمزە، سەید حەسەن
زەیدان، عەزیز موشیری، حاجی ڕەحمان عەتتاری، خدری تەلیسان ، مراد ڕەسووڵ
مرادیان، عەبدولخالەق موسڵچی، براییم فەهمی، حوسێن فرووهەر (حوسێنی زێڕینگەران)،
عەلی ئەنوەری ( عەلی میر مەحموودی)، مەحموود دێهستانی (مەحموودی ڕەحمان مێرێ)،
پیرۆت شيهاب نییا، ئەحمەد داودی (ئەحمەد مارف داودی)،سەید قادر قۆنداغچی، حوسێن
ئاغای مەعرووفی ( حوسێن ئاغای میرەدێ)، برایمە سوور، عەبڵا چەپڵە (خەڵکی زینوێ)،
سەید ڕەحیم نیزامی، مرادی ئایشێ خاڵە ( خەڵکی دێ قوم قەڵا)، حەمەدەمین مەشهوور بە
مینە کەڵەشاخ، سەید تۆفیق زەریفی، حاجی ڕەحمان مۆرەکی، برایمی حاجی عەدەی
دانیشتووی دێی قومارییە، محەمەد مەولوودیان ( حەمەدی مەولوودی)، مامە جەلیلی
سمایلاغائامۆزای حەبیبی نەهری (قاوەچی)، حاجی بارامی داودی مەشهوور بە حاجی بارامی
قاوەچی و دەگوترێ نێوی حاجی تاغی ، حاجی حوسێن ئەلیاسی و سەید جامی جەعفەری ش لە
لیستەکە دا بووە، بەڵام ئەوانە بە جۆرێک کاری خۆیان جێبەجێ دەکەن و دوور
ناخرێنەوە. ئەو کەسانە لە شیراز خۆیان بە شارەبانی (ئیدارەی پۆلیس) دەناسێنن
و لەوێ پێیان ڕادەگەیێندرێ هەموو ڕۆژێ بچنە شارەبانی و دەفتەری حازری و ناحازری
ئیمزا بکەن و هەر کامێکیان بچنە لای تاجرێکی دیاریکراو لە بازاری شیراز و هەر
یەکەی ڕۆژێ پێنج ڕیاڵ بۆ خەرجی خۆیان لە تاجرەکەی بازاڕ کە دیاریی کراوە وەربگرن.
هێندێک لەو کەسانە لەوێندرێ بنەماڵە پێکەوە دەنێن، دوای تێپەڕینی نیزیکەی
ساڵێک، و قەومانی ڕووداوەکانی مانگی خەرمانانی ١٣٢٠ی هەتاوی ئەو کەسانە جارێکی
دیکە دێنەوە زێدی خۆیان و سەبارەت بەوەی کە ئەوانە بۆچی دوور خراونەتەوە و هۆی
سەرەکی ئەو پاتراو کردنەیان چ بووە زۆر دژوارە کە بکرێ هۆیەکی ڕوون و ببڕ ببڕ دەست
کەوێ. گەلۆ ئەنگیزەی سیاسی لە گۆڕێ دابووە؟ ئایا مەسەلەی قاچاغچێتی لە ئارا دا
بووە؟ یان تەنێ دەوڵەت ویستوویە خەڵکی ناوچەکە چاوترسێن بکا؟ ناکرێ بە گردبڕی
ووڵامی هیچکام لەو پرسیارانە بدرێتەوە،
دەگوترێ هێندێک لەو کەسانە داییم پێوەندییان لە گەڵ عێڕاق هەبووە و
لە هات و چۆ دابوون و (هەموو جۆرە کەلوپەل، شتومەک و ئاژەڵیان) بردووەتە وێندەرێ و
خەریکی کاسبی بوون.
کە جەوهەر ( کە بۆ ڕەنگ کردنی بەنی مافوورە و قاڵیچە پێویست بووە)یان
بە قاچاغی لە عێڕاقەوە هێناوە و دەوڵەت ئەو جەوهەرەی پێ هەو نەبووە و پێی وا بووە
سەدەمەبە ناردنی فەڕش و قاڵیچەی ووڵات بۆ دەرەوە دەگەیێنێ هەر بۆیە ویستوویە پێشی
هاتنی بگرێ.
قسەیەکی دیکەش ئەمەیە: ڕەشید عالی گەیلانی سەرۆکوەزیری ئەو دەمی عێڕاق سەر بە ئاڵمانییەکان بوو، دواتر لە بەڕ بارو دۆخی گرژ لە عێڕاق و دەستێوەردانی نیزامی ئینگلیسییەکان ناچار دەبێ ڕابکا بۆ ئێران و لەوێوە بچێ بۆ ئەڵمان و لە ڕادیۆی ئەڵمانەوە بێ پسانەوە دەست دەکا بە قسە و بانگەشە و دواتریش لەوێوە دەچێتە میسر و تا کۆتایی ژیانی لەوێ دەمێنێتەوە. گۆیا بەڕێگای سنوورە ڕۆژئاواییەکانی ئێران و لە ڕێگای مەهاباد – سەردەشتەوە، لە زەمانێکیش دا کە لە عێڕاق دەستەڵاتدار بوو لەگەڵ هێنانی ماڵی قاچاغ هێندێک کاریش لە بەرژەوەوندی وی دا ئەنجام دەدرا، لە بەر ئەوە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ئەو کەسانە لە مەهاباد و دەوروبەری یەوە دوور دەخرێنەوە، واتە ئەو کەسانە بە زانایی یان بێ ئەوەی پێی بزانن کەتوونەتە ئەو ڕێبازەوە و بەو شێوەیە سەدەمەیان وێ کەوتووە و دوور خراونەتەوە.
قسەیەکی دیکەش ئەمەیە: ڕەشید عالی گەیلانی سەرۆکوەزیری ئەو دەمی عێڕاق سەر بە ئاڵمانییەکان بوو، دواتر لە بەڕ بارو دۆخی گرژ لە عێڕاق و دەستێوەردانی نیزامی ئینگلیسییەکان ناچار دەبێ ڕابکا بۆ ئێران و لەوێوە بچێ بۆ ئەڵمان و لە ڕادیۆی ئەڵمانەوە بێ پسانەوە دەست دەکا بە قسە و بانگەشە و دواتریش لەوێوە دەچێتە میسر و تا کۆتایی ژیانی لەوێ دەمێنێتەوە. گۆیا بەڕێگای سنوورە ڕۆژئاواییەکانی ئێران و لە ڕێگای مەهاباد – سەردەشتەوە، لە زەمانێکیش دا کە لە عێڕاق دەستەڵاتدار بوو لەگەڵ هێنانی ماڵی قاچاغ هێندێک کاریش لە بەرژەوەوندی وی دا ئەنجام دەدرا، لە بەر ئەوە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ئەو کەسانە لە مەهاباد و دەوروبەری یەوە دوور دەخرێنەوە، واتە ئەو کەسانە بە زانایی یان بێ ئەوەی پێی بزانن کەتوونەتە ئەو ڕێبازەوە و بەو شێوەیە سەدەمەیان وێ کەوتووە و دوور خراونەتەوە.
ئەوە گشت ئەو شتەیە کە لێر و لەوێ لە بیری خەڵک دا ماوەتەوە و دیسان
دووپاتەی دەکەمەوە کە هیچ هۆ و بەڵگەیەکی ببڕ ببڕ بۆ دەربڕینی ڕوون و تایبەتی لەو
بارەیەوە بە دەستەوە نییە و هەر چییەک لەو بارەیەوە بگوترێ ڕەنگە ئەمما و ئەگەر
بێ. * لە دڵەوە سپاسی بەڕێزان حاجی ئەحمەد داودی، حاجی محمەد زوبەیری و ڕەحمان
قازی دەکەم کە هەرکامێکیان ئەوەی سەبارەت بە پاتراوەکانی ساڵی ١٣١٩ لەبێریان مابوو
بە ذڵپاکی و ئیخلاسەوە بۆیان گێڕامەوە."
تێبینی : ئەو ڕاپۆرتەی ئیدارەی پۆلیسی سنە ئی سەروبەندێکە کە کاپیتان حەمەدی مەولوود لە بەرەی سەردەشت وەک فەرماندەیەکی بوێری هێزی کوردستان لە بەرانبەر یەکینەکانی ئەڕتەشی ئێران دە خەبات دا بووە . لەکاتێک دا ناوەڕۆکەکەی ئی سەردەمی لەبەر کارنانی ' هێزی قۆڵ سوورە و دەگەڕێتەوە زەمانی کۆمەڵەی ژیانی کورد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر