نەمر عوسمان دانیش و هاوژینی یای ئامینە سەلیم ئەحمەد لە
سەردەمی کۆماری کوردستان لەمەهاباد ژیانی هاوسەرییان پێک هێنا، یای ئامینە لە بنەماڵەی حەسەنخاڵییەکانی سابڵاغ بوو و
بەداخەوە لە ٣٠ مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کرد. عوسمان دانیش مامۆستایەکی
زۆر خۆشەویست بوو لە مەهاباد و ئەو شەرحە کورتەی ژیانی لە پێشەکی کۆکراوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەرگیراوە کە ساڵی
٢٠٠٧ بنکەی ژین و ئاراس وەک پڕۆژەیەکی هاوبەش چاپیان کردووە.
عوسمان کوڕی شەریف کوڕی سەعیدە. "شەریف
ئەفەندی" ی باوکی، کەسێکی ناسراوی خەڵکی سلێمانی و موختاری گەڕەکی
"گۆیژە" ؛ حەفسە محەمەد ئەفەندی " دایکیشی، لە بنەماڵەیەکی دیاری
شار بووە. ساڵی 1920 لە دایک بووە. بە منداڵی چووەتە قوتابخانە،تا پۆلی سێیەمی
ناوەندیی تەواو کردووە. لە لاویدا، هەر زوو تێکەڵی سیاسەت و چالاکی حیزبی بووە.
پێش دامەزرانی لقی کوردستانی عێراقی کۆمەڵەی ژ.کاف/ پێوەندیی پێوە هەبووە.کە
حکوومەتی کوردستان لە مەهاباد دامەزرێندرا،چووەتە ئەوێ و بووە بە مامۆستا لە
قوتابخانەی گەلاوێژ. دوای رووخانی کۆماری کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، درێژەی
بە تێکۆشانی سیاسی خۆی داوە و هەمیشە لە بەرەی گەل و نیشتمان دا ماوەتەوە.سەردەمی
رێژیمی پاشایەتی لە بەر شێعری نیشتمانی خوێندنەوە بەند کراوە، لە گوللە بارانی
ساڵی1953ی بەندیخانەی (کووت) بەر کەوتووە. ناسناوی دانش، لە کۆماری کوردستان پێی
بەخشراوە،وەک ئینسانێکی کوردپەروەری دڵپاک و سادە و خۆش مەشرەب و بێ تەماع بووە،
حەزی لە کتێب و خوێندنەوە کردووە. لە "ژیان" و "ژین" یشدا
نووسین و شێعری بڵاو کردووتەوه. عوسمان دانش لە ساڵی 1950 لە تەمەنی 50 ساڵیدا لە
سلێمانی ماڵاوایی لە ژیان کردووە.
۱۴۰۰ مهر ۲۷, سهشنبه
نەمران عوسمان دانیش و ئامینە سەلیم ئەحمەد
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر