له‌چاوپێکه‌وتنێک دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسی کورد فهیزوڵاپیری به‌زمانی فارسی که له خه‌زه‌ڵوه‌ری 1384ی هه‌تاوی دا کراوه و له ڕۆژنامه‌ی سیروان دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ڕه‌حمانی قازی ده‌ڵێ : " له نێو کورده‌کاندا 50 که‌س و له ئازه‌ربایجانه‌وه 250 که‌س بۆ خوێندن له باکۆ هه‌ڵبژێردران. ئه‌و کاته‌ی که له باکۆ بووم، فه‌رمانده‌ی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌فسه‌ری هات و گوتی: که‌سێکم ده‌وێ ئارمی شووره‌وی له سه‌ر کاغه‌ز بکێشێته‌وه، ئه‌منیان پێ ناساند، بردیانمه دیوێکه‌وه و که‌لوپه‌لیان له به‌رده‌ست نام. ئه‌منیش وێنه‌ی سندووقێکم کێشاوه و به فکری خۆم گوتم با نیشانه‌ی عه‌داڵه‌تیش به ته‌نیشت ئه‌و سندووقه‌وه بێ. سندووقهکهم به داسێکه‌وه گه‌ڵاڵه کرد. کاتێک که خوێندکاران له ته‌مرین گه‌ڕانه‌وه و فه‌رمانده‌ی به‌شی ئێرانییه‌کان نیگارکێشانه‌که‌ی منی دی گوتی ئه‌تۆ نابێ لێره بێ ده‌تنێرین بۆ به‌شی موهه‌ندیسی، له‌و به‌شه دا کاره‌کانت پێی نازاندرێ. ئێره که‌شوهه‌وایه‌کی عه‌سکه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌تۆ زۆر ده‌ست ڕه‌نگینی.
فه‌یزوڵا پیری: که‌وابێ ئێوه گه‌ڵاڵه‌ی ئاڵای شووڕهویتان کێشاوه‌ته‌وه؟
ڕه‌حمانی قازی: به‌ڵێ به‌و ئاڵوگۆڕه‌ی که من تێمدا کرد، بووم به گهڵاڵهدانهری ئاڵای نوێی شووره‌وی که دواتر ڕه‌سمییه‌تی په‌یدا کرد
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر