له25 نۆڤامبری ساڵی ڕابردوو له وێبنووسی ڕوانگه دا بابه‌تێکم سه‌باره‌ت به " لاپه‌ڕه‌ی 10، ڕاستیی په‌یمانی سێ سنوور" بڵاو کرده‌وه و ئه‌وه بووه هۆی پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ڕێز یۆسفی کانی مارانی . له سایه‌ی خۆ ماندووکردنی به‌ڕێزیان و تێکۆشانی ڕێزدار هه‌ژار کانی مارانی برازای، کاک محه‌مه‌د سه‌عید کانی مارانی ، ئه‌گه‌رچی وه‌زعی سڵامهتیشی باش نییه گه‌وره‌یی کرد ، وێنه‌یه‌ک و بیره‌وه‌ری خۆی سه‌باره‌ت به‌و " په‌یمان "ه بۆ ناردم که له وێبنووسی ڕوانگه دا به شانازییه‌وه بڵاو کراونه‌ته‌وه. پێویسته جه‌خت بکرێته‌وه ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د سه‌عیدی کانی مارانی به‌گشتی ئاکام لێدهرخستهکانی لێکۆڵینه‌وه‌ی "لاپه‌ڕه‌ی 10 " پشت‌راست ده‌که‌نه‌وه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی 10 بچووه ئه‌م نێونیشانه
http://ruwange.blogspot.com/2008/11/10.html
بسم الله الرحمن الرحیم
( په‌یمانی سێ سنوور )
له 5\7\1944 له سه‌ر داوا کردنی به‌ڕێزان جه‌نابی خاڵم شێخ عبیدالله ی زینوێ و دکتور عزیز شه‌مزینی چوومه دێی ( زینوێ). ئه‌و ده‌می ته‌مه‌نم حه‌ڤده ساڵ بوو به پێی ناسنامه‌ی عێراقی وه له پۆلی چواره‌می ئاماده‌یی بووم> هاوینان له دێی (ماوه‌تان) ده‌بووم که ده‌که‌وێته نیزێک دێی ( حاجی ئۆمه‌ران). له زینوێ نامه‌یه‌کیان دامێ که بیگه‌یه‌نمه ده‌ست ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف (ژ.ک.) له سابڵاغێ (مه‌هاباد)، وه گوتیان ئێمه‌ش لێره‌وه ده‌چیینه دێی (دزه) له (مه‌رگه‌وه‌ڕ)ێ.
له 8\7\ 1944 به سواری وڵاغ به‌ره‌و سابڵا‌غ که‌وتمه ڕێ ده‌گه‌ڵ پیاوێکی ڕێناس. بۆ شه‌و گه‌یشتینه چاخانه‌ی (کانی باغ)> بۆ به‌یانی له 9\7\1944 گه‌یشتمه سابڵا‌غ. له‌وێ چوومه کن به‌ڕێزان عبدالرحمن زه‌بیحی و صدیق حیدری و دلشاد ر‌سولی، که پێشدانیش ده‌مناسین ، وه نامه‌که‌م به ده‌ست گه‌یاندن.
له 11\7\ 1944 کۆمه‌ڵه‌ی ( ژ.ک.) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان ڕێکخست ئه‌منیش تێیدا به‌شدار بووم، نامه‌که‌یان خوێنده‌وه و ده‌رکه‌وت که کۆمه‌ڵه‌ی (هیوا) له کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ک.) ی داوا کردبوو که پهیمانهک ببه‌ستن له نێوان هه‌ر دوک لا بۆ یارمه‌تیدانی یه‌کدی له هه‌موو بارێکه‌وه. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێزان قاسمی قادری و عبدالرحمن زه‌بیحی و عبدالرحمن هه‌ژار موکریانی هه‌ڵبژێردران ده‌گه‌ڵ من بچین بۆ (دزێ) به سه‌رۆکایه‌تی خوالێخۆشبو قاسمی قادری بۆ گفتوگۆ کردن ده‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی (هیوا). هه‌مان ڕۆژ بۆ ئێوارێ شه‌هیدی گه‌وره‌ی کورد پێشه‌وا (قازی محمد) بانگێشتنی کردین بۆ نانخواردن.
له 14\7\1944 هه‌ر جوارمان به‌ره‌و (مه‌رگه‌وه‌ڕ) که‌وتینه ڕێ. شه‌و له دێی (قاسملو) که ده‌که‌ویته بن چیای (دم دم) ماینه‌وه. له 15\7\1944 پاش ماندوبوونهکی زۆر به وڵاغ و به پێیان گه‌یشتینه دێی (گردوان) له (مه‌رگه‌وه‌ڕ)ێ. تاکه برای به‌رێز دکتور عزیز، به‌رێز سید عبدالقادر له‌وێ بوو. بێ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاشکرا بکه‌ین
هه‌واڵی گه‌یشتنمانم نارد بۆ خاڵم له (دزێ). بۆ ئێوارێ، خاڵم و دکتۆر عزیز هاتن ده‌گه‌ڵ چه‌ند سوارێکیدیش بۆ پێشوازین. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڵ وان چوینه (دزێ). به‌رێز سید عبدالله شه‌مزینی بابی دکتور عزیز مابوو له دێی (دزێ )داده‌نیشت.
له 17\7\ 1944 له بناری چیای ( داڵان په‌ڕ) پاش گفتوگۆیه‌کی زۆر له نێوان کۆمه‌ڵه‌ی (هیوا) و کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ک.) په‌یمانێک به‌سترا به نێوی (په‌یمانی سێ سنوور) چونکه دێی (دزێ) و چیای ( داڵان په‌ڕ) ده‌که‌ونه نیزێک سێ پارچه له پارچه دابه‌شکراوه‌کانی نیشتیمانه‌که‌مان. ئه‌و په‌یمانه‌ش به چه‌ند نوسخه‌یه‌ک نووسرا. هه‌ر لایه‌ک نوسخه‌ی خۆی وه‌رگرت. وه ئه‌من له‌و شه‌ش که‌سه زیاتر که‌سی دیم نه‌دیت به‌شداربیت له گفتوگۆیه‌که.
له 18\7\ 1944 ئه‌من ده‌گه‌ڵ نێردراوانی (ژ.ک.) دێی (دزێ)ن به جێ هێشت بۆ شه‌و چوینه شنۆێێ. له 19\7\ 1944 گه‌یشتینه (نه‌غه‌ده) و (سابڵا‌غ). پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه‌م له (سابڵا‌غ)، له 29\7\ 1944 (سابڵا‌غ)م به‌جێ هێشت. شه‌و له (نه‌غه‌ده) بووم. له 30\7 \ 1944 گه‌یشتمه گه‌ڵی (نامسین). له 31\7\ 1944 گه‌یشتمه دێی (په‌سوێ). له 1\8\ 1944 گه‌یشتمه‌وه دێیه‌که‌ی خۆم (ماوه‌تان). له 3\8\ 1944 خاڵم و سید عزیزیش گه‌ڕانه‌وه (زینوێ).
ئێمزا
محمد سعید علی یوسف کانی مارانی
هه‌ولێر 1 \ 1 \ 2009
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر