بەڵگەی ٥
[لاپەڕە ٢]
ج- کراسەکە خراپ بوو، دای بە کوڕێکی بارزانی، ئەویش نەیەویست، کوتی وەڵڵا هێندە خراپە دەبێ بیسووتێنم. ئیدی سووتاندی. ئیمزا
- قەراری ئازادیی ئەلیاسی ئەلیاسی موتەهەم بە ئیلتیزامی مەبلەغی هەزار تمەن سادر دەبێ کە لە حەوزەی قەزایی و[--؟--] تا خەتمی تەحقیقات لە سووڕەت [--؟--] دەبێ هەزار تمەن بە سندووقی دەوڵەت بدا.
- ئیمزا: موستەنسیقی عەدلییە [ئیبراهیم ] قازی و ئیمزای ئەلیاسی ئەلیاسی
[٣٥]- ٢٥/٧/٢٥ دەبێ ئاقای ئیسماعیلی فتووحی شاکی، بۆ تەکلیفی سوڵح و تەحقیق ئیحزار بکرێ. [ئیمزا: [ئیبراهیم] قازی ]- ئیقدام کرا.
ئیدارەی شارەوانیی کوردستان، عەتف ژمارە [٢٥٠٧]- ٢٧/٦/٢٥ تەحقیق بفەرموون مودەتی موعالیجەی ئیسماعیلی فتووحی عوزوی چاپخانە لە بیست ڕۆژ زیاترە یا کەمترە و تەسدیقی دوکتوری، مەعالیج ئیرساڵ بفەرموون. – ئیمزا: موستەنسیقی عدلییەی مەهاباد قازی - ئیقدام کرا.
بە تاریخی ١٦/٧/٢٥ ئاغایانی ئیسماعیل فتووحی و ئەلیاسی ئەلیاسی لە مەوزوعی موتەعەهیدبوونی خەساڕەتی لاقی ئیسماعیلی فتووحی کە ئەلیاس مولتەزیم ببوو هەرچی بێ بیداتەوە لە سەر مەبلەغی سیوپێنج تمەن سوڵحیان کرد و مەبلەغەکەش بە ئیسماعیل گەیشت و کاریان خاتمەی هات. لە بەر ئەوە قەراری بایەگانیکردنی ئەو پەروەندەیە سادر کرا. – ڕەئیسی عەدلییەی مەهاباد: مەجدی- ئێمزا: حوسێنی مەجدی
[دە ئاخریدا سێ ئێمزا لە بن ئەو کاغەزە دراون. یەکیان ناخوێندرێتەوە، دوویەکەی دی یەکیان ئی سمایلی فتووحی و ئەویدی ئی ئەلیاسی ئەلیاسییە.]
- سەبت کرا.
---------------------------
تێبینیی "حەسەنی قازی":
- لەو تاریخە دا، واتە لە خەرمانانی ١٣٢٥، ئیدی عینوانی وەزیر دەکار نەهێندراوە و وەک دەبێنن حوسێنی مەجدی یەکێک لە بەڵگەکانی وەک ڕەئیسی عەدلییەی مهاباد ئیمزا کردووە.
تێبینیی "هێدی":
- سەیر ئەوەیە ئەو کوڕە بارزانییەیان هەر بانگ نەکردووە لێی بپرسنەوە!
- ئەوەش سەرنجڕاکیسە کە هەمیشە بە دوای نێوی ئەلیاسی ئەلیاسی دا ئاماژە بەوەش کراوە کە کەلیمی(جوولەکە)یە! هەرچەند جوولەکە بوون یان نەبوونی ناوبراو دەو ڕووداوە دا هیچ دەورێک ناگێڕێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر