[بەڵگەی ١]
لاپەڕە ١
نیشانی : ئیدارەی چاپخانەی کوردستان- مەهاباد
ژمارە: ١٤
بەروار: ٢٥/٦/١٥
ئیدارەی شارەوانیی کوردستان
ئەوڕۆ ڕۆژی هەینوو سەعات دوازدە، وەختێکی کارگەران ئیجازەی ڕۆیشتنەوەیان دەدرێتێ "ئەلیاس ئەلیاسی" حڕوفچینی چاپخانە مەعلووم نییە لە ڕووی چ نەزەریەوە لە چاپخانە دا، کە تەواوی ئەسباب بە بێنزین و ماسڵە دەشۆرێ و حەتتا کارگەر لیباسیشیان بێنزیناوییە، عەمدەن کبریتی هەڵدەکا و بە بەرهەڵبێنەی بێنزیناوی ئاغای ڕەحیمی دەبباغییەوەی دەنێ کە بیسووتێنێ، فەورەن گڕ بڵیند دەبێ، ئیسماعیلی فتووحی لاقی دەسووتێ و ئێستا تەحتی معالیجەی دایە و هەم بۆخۆشی ئاور دەگرێ، نیزیک دەبێ بە کوللی چاپخانە و حەڵەبیی بێنزین ئاور بگرێ. ڕجا ئەوەیە فەورەن ئەلیاسی ئەلیاسی دەگرن و تەوزیحاتی لازمەی لێ وەربگیرێ کە ئەو حەڕەکاتە چبوو و بۆچی کردوویەتی و لەو
لاپەڕە ٢
بابەتەوە تەحقیقاتی لازم بفەرموون و نەتیجەی ئێعلام بفەرموون و پەروەندەی ئەمر بە دادگای ئیحالە بکرێ.
- ئیمزا: سەرۆکی چاپخانە[ئیمزاکە ناخوێندرێتەوە، بەڵام ئەودەم سەرۆکی چاپخانە "قادری مودەڕیسی" بووە. -هێدی-]
- ئیمزا: دەفتەری سەبت ....
لە بن نامەکە تێبینیی "دەفتەری شارەوانیی کوردستان" بەو چەشنە نووسراوە: "ئاگاداریی فەوری: ئیقدامی تێدا دەفەرمووی و پەروەندەی بە دادگا حەواڵە دەفەرمووی".
٥- ٥ ئیمزا
- مۆری دەفتەری شارەوانیی کوردستان
بەروار: ٢٥/٦/١٥
ژمارە ٢٤٢١
تێبینیی "هێدی":
- دەو بەڵگەیە دا نێوی "ڕەحیمی دەبباغی" هاتووە؛ دە بەڵگەکانی دیکەی سەردەمی کۆمار دا "عەبدوڵڵای دەبباغی" وەک کارگەری چاپخانە نێوی هەیە.
- ڕێنووسی بەڵگەکان هێنراونە سەر شێوازی ئەوڕۆ.
تێبینی "حەسەنی قازی" :
- لەو بەڵگەیە را دەردەکەوێ کە لە چوار چێوەی ئیدارەی شارەوانی دا بەشی لێکۆڵینەوە هەبووە و بە "ئاگاداریی" ناوی هاتووە. ئەوەش وەرگێڕانێکی ڕاستەوڕاست بووە لە "آگاهی" فارسییەوە.
- له ڕووی زمانهوه ئهودهمی "بهروار" له بری "بتاریخ"، یان "تاریخ" به کار هاتووه.
- له جیات وشهی "جومعه"، "ههینوو" دهکار کراوه، له ڕۆژنامهی "کوردستان"یش دا ههر وایه.
- دهفتهری شارهوانیی کوردستان، نامهی هاتووی سهبت کردووه. له مۆرهکه ڕا دهردهکهوێ، تا تاریخی ١٣٢٥/٦/١٥
٢٤٢١ نامه له دهفتهری شارهوانیی کوردستان سهبت کراون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر