کاپیتان محه‌مه‌دی مه‌لوودی (حه‌مه‌دی مه‌ولووده چرچی) له ئه‌فسه‌رانی کۆماری کوردستان له جه‌بهه‌ی سه‌قز و سه‌رده‌شت.
نووسینێکی کاپیتان حه‌مه‌دی مه‌ولوودی له ڕۆژنامه‌ی 'کوردستان ' دا
ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ژماره‌ی 85، 21ی خه‌رمانانی 1325ی هه‌تاوی / 12ی
سێپتامبری 1946
له‌میره دێ وه
سوپاس
ئه‌من محه‌مه‌دی مه‌ولوودی به خۆم و پێشمهرگهکانمهوه که ماوه‌یه‌ک
بوو له گوندی بهڵهجهڕ کارمان پێ ئه‌سپێردرابوو، ئاغایانی بهڵهجهڕ مامه‌ند
ئاغا و فارس ئاغا و برایانی مامه‌ند ئاغا هه‌میشه به بوونی ئێمه شاد و خۆشحاڵ
بوون و هه‌موو ڕۆژێ دیده‌نیان لێ ده‌کردین و ده‌یانگوت ئێمه به نۆبه‌ی خۆمان له
هیچ جووره خۆ دهپێناونانێک کۆتایی ناکه‌ین
و ئاماده‌ین به ماڵ و گیان ده ڕێی ئازادی و پاراستنی ئاڵای موقه‌ده‌س و به
دوژمنایه‌تی ئیرتیجاع گیانبازی بکه‌ین.دیسان ڕۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زان ته‌واوی پێشمه‌رگه‌کانی
بهڵهجهڕیان دیده‌ن کرد و جێژنه پیرۆزه‌یان لێ کردین.
له به‌رواری 9-6-25 له لایه‌ن جه‌نابی
پۆت پۆلکۆڤنیک مسته‌فا خۆشناو به ئێمه ڕاگه‌یه‌ندرا که پۆستی بهڵهجهڕ
بگوێزیینهوه بۆ میره دێ. ئاغایانی بهڵهجهڕ به گوێزینهوهی ئێمه زۆر غه‌مناک
بوون و تا میره دێ ده‌گه‌ڵمان هاتن و به‌ڕێیان
کردین.
که چووینه پۆستی میره‌دێ ئاغای ڕه‌سووڵ ئاغای جه‌وانمه‌ردی هات به
پیرمانه‌وه و له پۆستی میرهدێش دیده‌نی لێ کردین و له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتان
که له کنمان دانیشتن ڕه‌سووڵ ئاغا به قورئانی مه‌جید سوێندی خوارد که ئه‌من به نۆبه‌ی خۆم ئاماده‌م ده ڕێی
ئازادی و پاراستنی خاکی کوردستان و ئاژینی ده‌ستووری پێشه‌وای مه‌حبووب دا له هیچ
جۆره خۆدهپێناونانێک ڕوو وهرنهگێڕم، پاشان ده‌ستی له ناو ده‌ستی هه‌مووان نا
و زۆر به دڵخۆشی و شادمانی به جێی هێشتین.
ئێمه ئه‌و ئاغایانه: ڕه‌سووڵ ئاغا، مامه‌ند ئاغا، فارس و ساییرین به
کوردی نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌زانین و زۆریان سوپاس و قه‌درزانی لێده‌که‌ین.
کاپیتان محه‌مه‌دی مه‌ولوودی
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له دیواری فه‌یس بووکی به‌ڕێز عه‌بدوڵای سه‌مه‌دی وه‌رگیراوه و بۆ یه‌که‌مجار له کتێبی 'نگاهی بتاریخ مهاباد ' له نووسینی سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی دا چاپ کراوه. ئه‌م وێنه‌یه ئی سه‌ر ده‌می کۆمار نییه و ئی ساڵانی دوایی ژیانی نه‌مر حه‌مه‌دی مه‌ولوودیی یه له باکۆیه.
۱ نظر:
ده‌س خۆش مامۆستا حه‌سه‌ن بۆ ئاگاکردنهوهکانتان. سه‌لاح . ع
ارسال یک نظر