۱۳۹۹ اردیبهشت ۱۹, جمعه
۱۳۹۹ اردیبهشت ۱۸, پنجشنبه
چەند بەڵگە سەبارەت بە شەهید ئەبولقاسم سەدر قازی ( سەدرولئیسلام) ، شێعرێک لە پەسنی ویدا، نامەی فەرمانداری عەسکەری مەراغە، نامەی فەرمانداری عەسکەری مەهاباد
شێعری شاعیرێک لە پەسنی سەدر
قازی دا

آسمان تا نکند فخر کە دارم بدری
من هم امروز در این
محکمە دارم صدری
بدر او رو بزوال است
و محاق و نقصان
صدر ما رو بکمال است
جلال جهری
گر مقابل بکنند صدر
من و بدر فلک
شخص عالم بفنون و
باصول جبری
میشود حصەء او دو عدد
و حصەء ما
میشود دو چهل و پنج و ندارد کسری
میشود دو چهل و پنج و ندارد کسری
تیر فکرم بهدف گر
نرسد معذورم
رمضان رفت و نخوردیم
پلاو صدری
عبداللە صالح زادە
تێبینی مامۆستا
ئەنوەر سوڵتانی:
١. گومان لەوەدا کەمە کە ئەو پیت و ژمارانە بمانبەنە سەر "حیسابی ئەبجەد".

٢. دیارە
صدر و بدر هەردووکیان لە نووسینی شێوە عەرەبیدا ٣ پیتیان هەیە؛ پیتی یەکەمیان
لەیەکتر جیاوازە بەڵام دوو پیتی دوای ئەو تێیاندا هاوبەشە.
٣. لەو دوو پیتە جیاوازە، ژمارەی پیتی /ص/ دەکاتە ٩٠ و هی پیتی /ب/ دەکاتە
٢
٤. صدر بە سەرجەم دەکاتە ٢٩٤ و بدر دەکاتە ٢٠٦
٥. مەتەڵۆکەکە لەو فەردەدایە وا دەڵی "میشود حصە او دو عدد و حصە ما (بهرە
ما) میشود دو چهل و پنج و ندارد کسری"
٦. ئەگەر نیازی شاعیر بەرانبەردانانی ژمارەکانی ئەو دوو ناوە بووبێت، کە
هەر واشە، دیارە ژمارەی صدر لە بدر زیاترە
٧. دەبێ شاعیر ئەو زیادییەی بە نیشانی گەورەیی صدر و زاڵیەتی ئەو بە سەر
بەدر واتە مانگی شەوی چاردەی ئاسماندا زانیبێت.
٨ بەڵام ئەو گەورەییەی لە شیعرەکەدا چۆن بەیان کردووە؟
٩. بە بۆجوونی من، ئەو ژمارەی ٢٠٤ی (/د/ و /ر/)ی قرت کردووە لەبەر ئەوەی لە
هەردووکیاندا هەن و بۆ بەراوردکاری نابن.
١٠. ئەوەی ماوەتەوە بۆ صدر پیتی /ص/ واتە ژمارەی ٩٠ (دووجار چل و پێنج)ە،
لە کاتێکدا ئەوەی بۆ بدر ماوەتەوە ٢ نەبێت هیچ نییە و ئاشکرایە ٩٠ زیاترە لە ٢
١٢. شاعیر دەبێ زۆر بەدەوری مەسەلەکەدا هاتبێت تا گەورەییەکی لەفزی وەک
نیشانەی گەورەیی کاراکتر بۆ نەمر سەدری قازی بدۆزێتەوە و پڵاوە برینجی سەدرییەکەی
خۆی پێ دابین بکات، بەڵام مەودای یاری کردن بە پیت و وشە بۆ ئەو لەوە زیاتر
نەبووە. جیناسێکیشی بە ناوی "صدر" و برنجی "صدری" دروست
کردووە، کە سەناعەتێکی عەرووزیی جێ پەسندی شیعری عەرووزی بووە لە شێعری عەرەب و
گەلانی دیکەی ناوچەکەدا.
١٣. شێوە خەتی ئەو کەسەی وا وشەی "حصە" ی لە سەرەوەی
"بهرە" نووسیوە وێدەچێت هەندێک جیاواز بێت لە شێوەخەتی نووسەری
سەرجەم شیعرەکە. دیارە بەو گۆڕانکارییە واتاکە تاڕادەیەک دەقیقتر دەبێت بەڵام
مانەوەی "بهرە" ش گۆڕانکارییەکی واتایی ئەوتۆی دروست نەدەکرد.
١٤. عەیبی ئەو گۆڕانە ئەوەیە لەفزی "حصە" لەو لەتکە شیعرەدا
دووپات دەبێتەوە و ئەوە بۆ شاعیرێکی بە توانا کردەوەیەکی باش نییە، هەر بۆیەش
واهەیە خۆی ئەو گۆڕانکارییەی لە وشەکەدا نەدابێت.
١٥. خاڵی گرنگ لە خوێندنەوەی ئەم فەردەدا (میشود حصە او....) ئەوەیە کە
ژمارەی دووەکە لە شێوازە کوردییەکەیدا بخوێنرێتەوە واتە "دووو" نەک وەک
فارسی کە "دو" بێت بە واوێکی کورتەوە، دەنا کێشی شیعرەکەی پێ تێک دەچێت.
شێخ ڕەزای تاڵەبانیش ئەو ژمارەیەی بە واوی درێژی کوردییەوە هێناوە: "شد رقم
بازی ما سی و دوو قادری وەستا خلە ڕیشت بە ...وو!"
شاعیری شێعرەکە (عەبدوڵڵا صاڵح زادە) بڵێی کەسێکی خەڵکی سابڵاغ یان
مەلایەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان نەبووبێت؟
ڕێزی زۆرم،
ئەنوەر
-------
-------
نامەی فەرمانداری عەسکەری مەراغە لەمەر ئوتومبیلی سەدرقازی
فەرمانداری عەسکەری مەراغە
تەسدیق دەکا کە قارەمان ئەڵاهمەردی شۆفێری ئوتومبیلی ژمارە ٢٤٨٩ی تاران کە ئی ئاغای سەدری قازی یە بۆ ئەو ماوەی
کە چوونە تاران سەرهەنگ ٢ غەففاری
ئوتومبیلی بەرێزیانی لەگەڵ مەلا مستەفا و هاوڕێیانی بردووەتە تاران و چوونی
ناوبراو تا تاران چ پێشی ناگیرێ . _ ش
فەرمانداری عەسکەری شارستانی
مەراغە - سەرهەنگ ئەمیر ئەنساری ئیمزا
٣/ ١٠ / ١٣٢٥ [ ١٥ / ١ / ١٩٤٧]
تێبینێ: مەڵا مستەفا لەگەڵ عێزەت عەبدولعەزیز و میرحاج
ئەحمەد ئاکرەیی بە یاوەری سەرهەنگ ٢ غەففاری لە مانگی بەفرانباری ١٣٢٥ چوونە تاران
و لە ٩-ی ڕێبەندانی ١٣٢٥ [ ٢٩/ ١ / ١٩٤٧ ]
گەڕانەوە مەهاباد. سەرلەشکر فەزلوڵای
هومایوونی فەرماندەی نیرووی ئێران کەکوردستانی گرتەوە لەهەڤپەیڤینی خۆیدا لەگەڵ
حەبیب لاجەوەردی ، پڕۆژەی مێژووی زارەکی
ئێران . ٥-ی ئۆکتۆبری ١٩٨٤ سەبارەت بە
داوخوازی مەلا مستەفا و ناردنی بۆ تاران ئاوا دەڵێ:
" هێشتا باسی بارزانی م نهکرد. بارزانییهکان کاتێک ئێمه هاتینه نێو مههاباد و گوردانهکان ڕاسپێردران پێوهندی بگرن ئهوان ههر خهریکی پاشه کشه بوون به مهودایهک بهرهو جادهی نهغهده، واته بهرهو لای سنوور. ههنگێکی سوارهش پێشڕهوی ئێمهبوو. له 12 کیلۆمیتری شار ڕادهوهستن و دادهمهزرێن، ههنگه سوارهکهی ئێمهش ههر لهوێ له مهودای ههشتسهد میتری له بهرانبهریان ڕادهوستن . مهلا مستهفا پهیام دهنێرێ که من پێم خۆشه فڵانکهس ببینم له گهڵ فهرماندهی ههنگی سوار. ههنگی سوار ههستا نامهی نووسی که مهلا مستهفا داوای چاوپێکهوتنی ئێوه دهکا بهڵام دهڵێ ئهماننامهم دهوێ. ئێمه له سهر کارت ڤیزیتێکی که ههمان بوو نووسیمان، "ئاغای مهلا مستهفای بارزانی: ئێوه دڵنیا بن و دهتوانن بۆ چاوپێکهوتنی من بێنه مههاباد، ههر ئهوهنده ئیمزام کرد. گوتم بیدهنێ. هێندهی پێ نهچوو که دیتمان ئاغای مهلا مستهفای بارزانی له گهڵ چوار ئهفسهری عێڕاقی که لهگهڵ بارزانییهکان کهوتبوون، سهرههنگ دوویهک، سهروانێک و سیتوان یهکێک هاتن و خۆیان ناساند، گوتمان مهلا مستهفا دهی ئهتۆ چی؟ گوتی، ئاغا من دهمهوێ له گهڵ ئینگلیسییهکان پێوهندیم ههبێ چونکه گرێی کاری ئێمه ده دهست ئینگلیسهکان دایه." گوتم باشه بهڵام لێره نه سهفاڕهتخانه ههیه، نه کونسوولخانه ههیه. کونسوولخانه و سهفاڕهتخانه له تارانن. ئهگهر ئێوه بتانهوێ ئهمن دهتوانم ههلومهرجێکی ئاوا ئاماده بکهم که ئێوه لێرهوه بچنه تاران و لهوێ ههر جۆرێک که دهتانهوێ، لهگهڵ ههر کهس که دهتانهوێ پێوهندی بگرن. گوتی، " زۆر باشه،زۆر باشه." گوتم جا ئهوه مانای ئهوهیه ئێوه تهسلیم نامهیهکی بێ قهید وشهرت به خهتی خۆتان بنووسن که ئهمن و تایفهی بارزان تهسلیمی بێ قهید و شهرتی دهوڵهتی ئێرانین و گوێڕایهلی ئهو فهرمانانهین کە له لایهن دهوڵهتی ئێرانهوه سهبارهت به ژیانی من و (؟) [ له دەقی ماک دا نیشانهی پرسیار داندراوه. [ح.ق.] . ئیدی کاغهزێکی ههڵ گرت و به خهتی خۆی به عهڕهبی ، عهڕهبیشی باش دهزانی، نووسی و بنهکهی ئیمزا کرد مهلا مستهفای بارزانی. گوتم زۆر باشه ئێستا تهشریفتان له ماڵی یهکێک له پیاوماقووڵانی مههاباد بێ. گوتم شهو تهشریفتان ببنه ئهوێ لهوێ بحهسێنهوه بهیانی وهرنهوه که تهرتیبی کارهکه بدهین. چووینه تێلێگڕافخانه و ئهوهمان تێلگڕاف کرد و گوتمان. ئاغا تێلگڕاف ووڵامی هاتهوه زۆریان پهسن دابووین، به پێچهوانهی ئهو تێلگڕافهی که ئهودهمی که له میاندواو بووین کرد بوویان، گوتبوویان خزمهتهکانی ئێوه جێی ڕهزایهتی ئهعلاحهزرهتی هومایوونی یه و تهقدیرتان لێ دهکرێ. زۆر باشه. سهرههنگ دوویەمێکمان دیاری کرد و لهگەڵ ئهو ئاغایانه و بهو دوو ماشێنی جیپ ڕهوانهمان کردن بهرهو تاران و له ناوچه بڕۆن. ئهوانه ڕۆیشتن و تێپهڕین و گهیشتنه تهورێز، به تارانیشمان گوت که ئهوانه ئهوه دێن و ئاوا بوو و ئاوا نهبوو و ئێمه ئهوانهمان نارده تاران. تێلگرافیان کرد،" بۆچی ئهوانهتان نارد بۆ تاران؟ دهبێ زهمینه بۆ هاتنی ئهوانه ئاماده بکرێ." نووسیم باشه من فهرمان دهدهم بهو ئهفسهرهی لهگهڵیانه به بیانووی ئهوهی ماشێن خراپ بووه و لهو قسانه له تهورێز بمێنێتهوه ههر چهند ڕۆژی که ئێوه بتانهوێ ئهو دهمی ئهگهر زهمینه ئاماده بوو ئهوانه له تهورێزهوه بێن. تێلگڕافیشم کرد بۆ ئهفسهرهکه پێمان گوت 48 سهعات لهوێ بمێنهوه و دوای 48 سهعات وهڕێ کهوه بهرهو تاران. دهی چووه تاران، بردیانه تاران. بردیانن بۆ لهشکری دووهم و چوون لهوێ جێیان دانێ و زۆر میواندارییان لێ کردن، بردیان شهڕهفمهند بوو به دیداری ئهعلاحهزرهت، وهزیری شهڕی بینی و سهرۆکی ستادی ئهڕتهشی دیت، زۆر زۆر. مهلا ئهحمهد [ مهبهستی شێخ ئهحمهد ه، ح.ق.] که گۆیا برا گهورهی ئهوانه و بهپێی قسهی خۆیان خودانی بارزان، گوتی، " ڕێگا بدهن ئێمه هێندێک بهرهو دواتر بچین و له نیزیک نهغهده لهوێ دامهزرێین. زۆر باشه بچن. ئهوان چوون لهوێ له نیزیک و دهور و بهری نهغهده دامهزران. دوای چل ڕۆژ دیتمان که سهرۆکی دارایی گشت قوشوون و مهلا مستهفای بارزانی لەگەڵ سێ ئەفسەرە عێڕاقییەکە هاتن بۆ مەهاباد ... " .
[ح.ق]

نامەی فەرمانداری عەسکەی مەهاباد بۆ کچی سەدرقازی بۆ وەرگرتنەوەی وەسیەتنامە
٧١٣ / ٢١ / ٤ /
١٣٢٦ [
١٣ / ٧ / ١٩٤٧]
بە وەسیلەی ئاغای حاجی کەریمی قازی
خانمی گەوهەرتاج
سەدر قازی
بەم رێگایەوە ئێوە ئاگادار دەکرێن. هەتا زووە وەرن بۆ
فەرمانداریی عەسکەری مەهاباد تا
وەسیەتنامەی خودالێخۆشبوو ئەبولقاسم سەدر
قازی بە ئامادەیی کۆمیسیۆن بدرێتەوە بە ئێوە.
فەرمانداری عەسکەری مەهاباد - سەرهەنگ پارسی تەبار ئیمزا
تێبینی : ئەوە نۆتێکی کورتە بە ڕێگای حاجی کەریم قازی [
حاجی قازی] نێردراوە بۆ کچی گەورەی شەهید سەدر قازی و ئەو وسیەتنامەی کە باس کراوە
تەنێ وەسیەتنامەی شەخسی بووە و ناوەرۆکی سیاسی نییە. جێگای ئاماژەیە سەرهەنگ پارسی
تەبار سەرۆکی ئەو ' مەحکەمە'
عەسکەرییە سەرەتاییە بوو کە حوکمی لە
سێدارەدانی پێشەوا قازیی محەمەد و هاوڕییانی دەر کرد و دیارە دوای ئەوە بووە بە
فەرمانداری عەسکەری مەهاباد. لە کتێبە بەنرخەکەی ' نگاهی بتاریخ مهاباد ' سەید
محەمەد سەمەدی لەباسی ناوی شارەدار و فەرماندارانی مەهاباد لە سەردەمی جیاواز دا
باسی ئەو فەرماندارە عەسکەرییە نەهاتووە. [ ح.ق]
۱۳۹۹ اردیبهشت ۱۴, یکشنبه
نامەی خەلیل فەهیمی وەزیری موشاویر بۆ وەزاڕەتی فەرهەنگ سەبارەت بە وەزعی فەرهەنگی کوردستان
ئێمبلم
تاج و
شێر وشمشێر و خورشید
دەفتەری
سەرۆکوەزیر
بەرواری
ئاستە کردن ٧ / ١١ / ١٣٢٣ [ ٢٧ / ١ / ١٩٤٥
دەستبەجێ
ڕاستەوخۆ
وەزاڕەتی
فەرهەنگ
بە دوای نامە ژمارە /١٨٣٩٣ بە بەرواری ٣ / ١١ / ١٣٢٣ [ ٢٣ / ١ / ١٩٤٥] سەبارەت بە وەزعی فەرهەنگی
کوردستان ئێستا شەرحێکم بۆ ناردن بۆ زانیاری زیاترتان کە لە ئاغای محەمەد
عەلایی بەرپرسی فەرهەنگی سەقزەوە هاتووە دەستور
بفەرموون هەنگاو هەڵبگیرێ و هەر وەها ناردنەوەی نامەکانیش ڕا بگەیێنن.
وەزیری
موشاویر [ خەلیل فەهیمی ]
هاتن
/ ٥ / ١١ / ١٣٢٣ [ ٢٥ / ١١ / ١٩٤٥ ]
۱۳۹۹ اردیبهشت ۱۳, شنبه
نامەی دوکتور عیسا سەدیق وەزیری فەرهەنگ بۆ سەرۆکوەزیر مورتەزاقوڵی بەیات سەبارەت بە سەربەخۆیی ئیداری فەرهەنگی مەهاباد لە ڕەزائییە
ئێمبلێم
تاج و شێر وشمشێر وخورشید
وەزاڕەتی فەرهەنگ
ئێدارە : فەرهەنگی
شارستانەکان
ژمارە ٣٢٨٩٠ / ٣٥٩٥٥
ژمارە ٣٢٨٩٠ / ٣٥٩٥٥
بەروار: ٨ / ١٢ / ١٣٢٣ [ ٢٧ / ٢ / ١٩٤٥ ]
جەنابی ئاغای
سەرۆکوەزیر
بە ئاماژە بە
نامەی ژمارە ٢٤١٧ / بە بەرواری نوهەمەی ڕێبەندانی ١٣٢٣ [ ٢٩ / ١ / ١٩٤٥ ]
پەرەپێدان و بەرەو ژوور بردنی فەرهەنی کوردستان جێ سەرنج بووە و هەر بۆیەش لە ساڵی
١٣٢٣ [ ١٩٤٤-٤٥] دامەزراوە فەرهەنگییەکانی مەڵبەندی سنە و مەهاباد بە ڕادەی پێویست زیاد کراون و بە
تایبەتی لە مەهاباد ئامۆژگەیەکی شەو وڕۆژی
بۆ پەروەردەکردنی منداڵانی کورد بەو نزیکانە دادەمەزرێ لەو دواییانەش دا بۆ ئەوەی
چاکتر بە وەزعی ئیدارەی فەرهەنگی مەهاباد ڕابگەیشترێ فەرماندرا مەڵبەندی فەرهەنگی وێ کە سەر بە
ڕەزائییە بوو چوی بێتەوە و ڕاستەوڕاست بە مەرکەزەوە ببەسترێ هەڵبەت لە ساڵی ١٣٢٤یش
بە نیسبەتی ئەو ئیعتیبارەی کە لە بەر دەست
وەزاڕەتی فەرهەنف دەندرێ هەنگاو
هەڵدەهێندرێتەوە بۆ تەکمیلی دامەزراوە فەرهەنگییەکانی کوردستان . ب
وەزیری فەرهەنگ –
دوکتور عیسا سەدیق ، ئیمزا
ئاغای [...] پێشینەی
دۆسییەکەی لەگەڵ خە و لەبەر دەست ئاغای فهیمی بنێ بیبینێ
٣/١٢/٢٣
لە زومرەی کارەکانی
ئاغای فەهیمی وەزیری پێشووی ڕاوێژ کە لەو دواییانە دا ناردوویانەتەوە
٣١/١٢ / ٢٣
٣١/١٢ / ٢٣
ئەمڕۆ
پێشینەبەڕێگای [ ...] ئیمزا
٨/ ١٢ / ٢٣
مۆر ٢٠٨٠٦
٢٩ / ١١ / ١٣٢٣
تێبینی : دوکتور عیسس
سەدیق ) ١٨٩٤ – ١٩٧٨) لە کابینەی بیات و
دواتر لە کابینەی قەواموسەلتەنەش دا وەزیری فەرهەنگ بوو. عیسا فەرهەنگ یەکێک لە
دامەزرێنەرانی زانکۆی تاران و کەسایەتییەکی فەرهەنگی بوو.(ح،ق)
قسەکانی خەلیلی فەهیمی وەزیری موشاویرسەبارەت بە کوردستان لە کۆبوونەی مەجلیسی شووڕای میللی ئێران دا
قسەکانی خەلیل فەهیمی سەبارەت بە کوردستان
وەرگێڕان لە فارسییەوە : حەسەن قازی
لە دوای خەرمانان ١٣٢٠ی هەتاوی و لە شایەتی کەوتنی ڕەزا شای پەهلەوی تا ڕووخانی کۆمار لە سەرماوەزی
١٣٢٥هەتاوی،حکوومەتی ناوەندی نەیتوانی دەستەڵاتی خۆی بە سەر هەموو ناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان دا بسەپێنێتەوە. بەر لە پێک هاتنی کۆمار وەنەبێ گشت سیاسەتمدارانی ناوەندێ دژی خواست و ئاواتەکانی گەلی کورد بوو بن. یەکێک لەو سیاسەتمەدارانە 'خەلیلی فەهیمی' ( 1876-1953) کە لە کابینەی ساعید دا وەزیری ڕاوێژکار بووە سەری مەهاباد و شوێنی دیکەی کوردستانی داوە و ڕاپۆرتی ئەو سەفەرانەی پێشکێشی مەجلیسی شوڕای میللی ئێران کردووە. ئەم ڕاپۆرتەی خوارهوه بۆ ئاگاداری لە بۆچوونێکی جیاواز سەبارەت بە مەسەلەی کورد لهو سهرو بهندی دا گرینگە و ئەوە لێڕە دا هەمووی کە لە 'نامە هفتگی کوهستان' ژمارەی ١ ، دووشەمۆ ٧ی ڕەشەمەی ١٣٢٣ [٢٦ی فێڤرییەی ١٩٤٥] دا چاپ کراوە، وەردەگێڕین و دەیخەینە بەر چاوئ هۆگرانی مێژووی سیاسی کوردستان
نامەی هفتگی کوهستان، ساڵی یەکەم، ژمارە ١، ٢شەمۆ ٧ی ڕەشەمەی ١٣٢٣ /٢٥ی فێڤرییەی ١٩٤٥
ئاغای فەهیمی چۆنی باسی کوردستان کرد

تا
ئەو کاتەی کە ئاغای فەهیمی وەزیری ڕاوێژکار ڕاپۆرتی خۆی بە گوێی نوێنەرانی مەجلیسی
شووڕای میللی نەگەیاندبوو، بۆچوونی دەوڵەت سەبارەت بە کوردستان بۆ زۆر خەڵک ڕوون
نەبوو.قسەکانی بەڕێزیان پەردەی لە ڕووی هێندێک ڕاستی هەڵداوە و سیاسەتی دەوڵەتی
لەو ناوچە یە دا ڕوون کردەوە. ووتاری ئاغای فەهیمی جگە لە دەربڕینی ڕاستییەکان،
گرینگییەکی زۆری لە دیاریکردنی چارەنووسی کوردستان دا هەیە و ئەو قسە ڕەپ وڕوانە
هێندێک هومێدی لە دڵی دانیشتووانی ئەو ناوچانە دا پێک هێناوە. ئەگەرچی زۆرێک لە
هۆگران داوخوازیان لە ئێمە کردووە دەقی نوتقی بەڕێزیان وەک خۆی بڵاو بکەینەوە و بە
ئاگاداری بیروڕای گشتی بگەیێنین، بەڵام لە بەر کهمی لاپەڕەکانی ' نامەی کوهستان'
ناتوانین هەمووی بڵاو بکەینەوە و پوختەی قسەکانی باس دهکهین
قسەکانی ئاغای فەهیمی لە مەجلیس
قسەکانی ئاغای فەهیمی لە مەجلیس
ماوەیەکە
ئاغایانی نوێنەران داوایان کردووە کە بەندە ئەو شتانەی لە سەفەری کوردستان دا چاوم
پێیان کەوتووە عەرزیان بکەم. هەڵبەت منیش لەو باوەڕە دام کە ئاگادار بوونی
ئاغایانی نوێنەران لەو سەفەرەی بەندە و بەتایبەتی هۆی هاتنە پێشی ئەو سەفەرە و ئەو
ڕووداوەی لە بەر ئەو سەفەر کردنە پێش هات هەم بۆ سیاسەتی مەملەکەتی و هەمیش بۆ
سیاسەتی ئێستای مەملەکەت ڕەنگە بهکهلک بێ. بەڵام هۆی سەفەری بەندە : لە کابینەی
ئاغای ساعید دا شەوێک سەرۆکی ستادی ئەڕتەش ئاغای سەرتیپ ڕەزمئارا تەشریفیان هێنا
بۆ کۆبوونەوەی هەیئەتی دەوڵەت و بە ئامادە بوونی ئاغای ساعید و بەندە و ئاغای
سەروەری وەزیری کار وباری نێوخۆگوازرشتێکی دوور و درێژی خوێندەوە کە مەئموورێکی
ڕەسمی لە مەهاباد ئامادەی کرد بوو و لەوێوە بە کورتییەکەی ناوچەی مەڵبەندی
مەهابادی کوردستانی وەک یەک پارچە ئاور و جوێ بووەوە لە دەوڵەتی ئێران ناساند
بوو.سەرۆکی ستادی ئەرتەش ناوی هێندێک کەسیشی هێنا و گوتی ئەوان سەبەبی پێش هاتنی
ئەو وەزعەن کە دیارە من لەگەڵ ئەوان پێشینەی ئاشنایەتی زۆرم هەبوو و دەمناسین. یەک
لەو کەسانەی کە باسی کرا ئاغای قازیی محەمەد بوو. ئاغای قازیی محەمەد کەسێکی
بەڕێزە کە لە ڕووداوەکانی خەرمانان دا [خەرمانانی
١٣٢٠ی هەتاوی] کە بەندە چوومە ئازەربایجان ئەو یەک لەوکەسانە بوو کە تفەنگی
هەڵگرتبوو و لە گەڵ ژمارەیەک لە خزمانی مەهاباد و ئەو مەڵبەندەی دەپاراست .پاشان
کە ڕووداوی ڕەزائییە هاتە گۆڕێ، بەندە بەڕێزیانم لە گەڵ سەید عەبدوڵا نەوەی شێخ
عەبدولقادر [ شێخ عوبەیدوڵا دروستە، چونکە سەید عەبدوڵا کوری شێخ عەبدولقادر بووە
، وەرگێڕ ] ڕا ئەسپارد کە یەکیان بەرەو باکووری دەریاچە و یەکیان بەرەو باشووری
دەریاچە چوو و کۆتاییان بە ڕووداوەکان هێنا و پاشان خزمەتی دیکەشیان کرد و دوایە
لە گەڵ ئێمە هاتن بۆ تاران و هێندێک کاریان کرد کە بەندە ناتوانم لە
نیشتمانپەروەری ئەواندا هیچ گومانێکم هەبێ. ئەوە بوو هەرکە لەوێ ئەو تێلگڕافەم
دەخوێندەوە کە ، ئەو قسانەی تێیدا کرا بوون وەدرۆم خستەوە و گوتم ئەمن ئەو کەسانە
دەناسم و پێم وا نییە کارێکی ئاوایان کرد بێ، بە ڕێکەوت بەشی دوایی تێلگڕافەکە تا
ئەندازەیەک پێشبینیەکەی منی وەڕاست گێڕا، لە گەڵ ئەوەشدا، مەئموورێکی کە ئێستا لە
وێندەرێ یە گوزارشت دەنووسێ و ئەو زانیارییانەی باسیان دەکا لە زانیارییەکانی من
کە نیزیکەی ساڵ و نیوێک، دوو ساڵ لەمەوپێش لەوێ بووم زۆر جیاواز بوو و ئاوای
پێشنیاز کرد بوو کە لە مەهاباد حکوومەتی نیزامی بەرقەرار بکرێ و هەر لەو
کۆبوونەوەیەی هەیئەتی دەوڵەت دا بە من پێشنیاز کرا بەو دڵنیاییەی بە ئێمەت دا
باشتر وایە خۆشت سەفەرێکی کوردستان و مەهاباد بکەی.لە ووڵام دا گوتم من ئامادەم
،ئەگەر مەترسییەکیش هەبێ من ئامادەم بەڵام بۆ متمانە لەوەی کە قسەکەی من ڕاستە
گوتم تێلگرافێک دەکەین بۆ ئەو ئاغایانە کە بێنە تارانێ، هەڵبەت کەسانێک کە ئیدی تا
ئەو دەرەجەیە یاغی بووبن و خۆیان لە ناوەند جوێ کردبێتەوە ، نایەنە تاران. گوتیان
باشە، جا تێلگڕافێک بە نێوی ئاغای ساعید و تێلگرافێکیش لە لایەن منەوە بۆیان بەڕێ
کرا و گوتم هەتا ئەوان نەیەنە تارانێ من سەفەرەکەم ناکەم، چونکە لەوانەیە شتی
تازەش ببیسم، بە ڕێکەوت حەوتوویەکی پێ نەچوو کە تێلگڕافی ئەوان گەیشتێ کە بەڵێ
وەرێ کەوتووین و گەیشتووینە میاندواو، گوتم فەرموون ئەگەر کەسانێک بە تەواوی خۆیان
لە دەوڵەت جوێ کردبێتەوە ئاوا خێرا وەڕێ ناکەون بێن، لەو ماوەیە دا و دوای ئەو
ڕوداوانە، یانی دە ڕۆژ دوای ڕووداوی سەربزێوی حەمە ڕەشید [ مەبەست حەمە ڕەشید خانی
خانزادەیە، وەرگێڕ] ئەعلاعەزرەتی هومایوونی فەرمانی پێدام باش وایە ئەتوو زووتر
وەرێ بکەوی و ئەو ئاغایانەش دوایە وەڕێ کەوتن و هاتن و بەندەش چووم بۆ کوردستان و
سنە و لەوێوە بۆ سەقز و بانە و میاندواو و مەهاباد و ڕەزائییە و تەورێز و گەڕامەوە
تاران و لە جێی خۆیدایە باسی ئەو بەشی سەفەرەکەتان بۆ کوردستان بۆ بگێڕمەوە
لێرە دا ئاغای فەهیمی بباسی هەلومەرجی گشتی کوردستان شی دەکاتەوە و دوایە دەڵێ بەڵام سەبارەت بە لایەنی تایبەتی ، بە ندە کە گەیشتمە سنە چەند ڕۆژێک خەریکی لێکۆڵینەوە بووم، دەبینم لە لایەن هێندێک کەسانەوە پەیامی ئاوا دێ کە دەیانەوێ چاویان بە من بکەوێ بەڵام دەترسێن بێن بۆ لام. ئەمن پێم سەیر بوو، من هەر بۆیە هاتووم کە هەر کەس شتێکی هەیە و قسەیەکی هەیە بە بەندەی بڵێ .ئاغای ئاسەف [ئاسەف دەبێ یەکێک لە نوێبەرانی سنە بووبێ لە مەجلیسی شووڕای میللی ئێران لەو سەر و بەندە دا، وەرگێڕ] کە لە گەڵم بوو بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و لە ڕاستیدا بانگەوازی لە خەڵک کرد کە ئەگەر کەس قسەیەکی هەیە، شتێکی هەیە بێ بیڵێ. دوای ماوەیەک بەندە چووم بۆ سەقز لەوێ لە پێشدا چاوم کەوت بە ئاغای فەرماندەی لەشکر و بە یەکەوە چووین بۆ بانە، هەڵبەت خانووەکانی ئەوێ لە بەر عەمەلییاتی حەمە ڕەشید ئاوریان تێبەردرابوو و سووتا بوون و ئەو گەوجە بیری نەکرد بووەوە لە بۆچی ئەو کارەی کردووە . تۆ کە دەتویست هەڵێی، هەستە بڕۆ ئیدی بۆچی خەڵکی بێچارەت بێ خانومان کرد و ماڵ ئاور تێبەردانی ئەوانت لە چ بوو خۆ تۆ نە شەڕت کرد و نە هیچ دەتەویست هەڵێی، هەڵهاتبای و ئاوا ئازار دانی خەڵکی بێچارە چ فایدەیەکی هەبوو.هەرچۆنێک بوو ژمارەیەک لە خەڵک هاتبوونەوە و خەریکی دروستکردنەوەی خانووەکانیان بوون.ئەمن وام هەست کرد کە بەوان گوتراوە ئەمن بۆ جێبەجێ کردنی کاری حەمە ڕەشید هاتووم، نەک بۆ جێبەجێ کردمی کاری ئەوان،هەر وەک لە قسەکردن لە گەڵ یەک دوو پیاوی ئایینی دا بۆم دەرکەوت دەیان گوت ئەگەر دەوڵەت دەیەوێ بە ڕێگای حەمە ڕەشید دا یارمەتی خەڵک بدا، کە وا بوو ئێمە چکارەین. ئەمن زۆرم پێ سەیر بوو گوتم شەخسی ئەعلا حەزرەتی هومایوومی ڕۆژێک کە خەبەری ئەو ڕووداوەی بیست وەک ئەوە وابوو کە یەکێک لە کەسانی خۆی سەدەمەی پێ گەیشتبێ، هەر ئاوا پەژارە دایگرت و هەر بۆیەشە شا و سەرۆکوەزیر بەندەیان ناردووە بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانتان و دڵخۆشی دانەوەتان و نەیان ناردووم بۆ لای حەمە ڕەشید و ئەگەر بە من بێ هەر دنێم لە پێش ئەو خانووانە نەوت بە سەر حەمە ڕەشید دا کەن و ئاوری تێبەردەن، ئەمن چکارێکم بۆ وی لە دەست دێ، ئەمن تەنێ بۆ جێبەجێ کردنی کاروباری ئێوەمانان هاتووم
ئەوە بووە هۆی بەهومێد بوونی ئەوان و فکریان گۆڕا و سپاسیان دەکرد، بەڵێنم پێ دان کە کەلوپەلی پێویستیان لە بەر دەست بندری .بۆ شەوێ چوومە سەقز قەدراییەکی زۆرتیڕەگ و کەرەستەی بەنایی و ئاسنەواڵە و شتی دیکەمان بە بەننا و دارتاشەوە نارد بۆ بانە و ئەو چەند ڕۆژەی کە لە وێ بووم ئامراز و کەرەستەکانیان برد و خەریکی دروستکردنەوی خانووەکانیان بوون و چەند کەس لە ئێلخانیزادەکان و کەسانی دی لە جێی دیکەوە کۆ بوونەوە ، ئەمن چوومە سەقز ئەوانیش هاتنە وێندەرێ، ئەوانم لە کۆنەوە دەناسی دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بزانم ئەو دەمەی کە حەمە ڕەشید دەستی کردووە بە شەڕفرۆشی چ کەسانێک هاوکاریان لە گەڵ کردووە و چ کەسانێک نەیان کردووە. بیستم هێندێک کەس کە ماڵ و مڵکیان لە دەور وبەری بانە و میرەدێ و ئەو شوێنانە بووە ئەو سەردەمی کە حەمە ڕەشید نۆکەری دەوڵەت بووە ، ئەوانیش لە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان بوون و ئێستا موڵکی خۆیان بەجێ هێشتووە و چوون لە بۆکان و شوێنی دی لێی دانیشتوون بۆ ئەوەی نەگوترێ کە ئەوان لایەنگری حەمە ڕەشید بوون دیارە بەندەش دەبوو ئەو کەسانەی کە خزمەتکاری دەوڵەتن و کاغەزی مەئموورانی پێشووی دەوڵەتیان سەبارەت بە خزمت کردن پێیە، دیسان بەهومێد بکەمەوە سەبارەت ڕوحم و بەزەی دەوڵەت و پێیان بڵێم کە هاوکاری دەکرێن بۆ ئەوەی ڕازی بن و بڕۆن بە دووی کاری خۆیانەوە
دوایە گەڕامەوە بۆ سنە و لە گەڕانەوە دا بۆ سنە هێندێک تێلگڕاف لە تارانەوە بە دەستم گەیشت کە هەستم کرد پێوا بوونم لە سەر چوونم بۆ بانە دروستە واتە هێندێک کەس لەوێ هەن کە پێێان خۆش نییە ئەو هەیئەتە سەری ئەوێ بدا و لەوێ تاوانیان وەپاڵ هێندێک کەس دەدا و دەیان گوت کە چاوپێکەوتنی ئەوانە لەبار نییە یان باش نییە. بەڵام بەندە ئەرکی خۆم بەڕێوە دەبرد و گوێم لە قسە و ئیرادەی کەسی دیکە نەبوو .دوایە ئەو کەسانەی کە دەیانەویست سکاڵا و گازەندە بکەن بەڵام دەترسان ووردە ووردە دەهاتنە لام. لەو کەسانەی کە هەم خەڵکی شارنشین و هەم خەڵکی دیکە شکایەتیان لێ دەکرد کەسێک بوو بە ناوی مەحموودی کانی سانانی کە یەکێک لە شەڕانییەکانی وەک حەمە ڕەشیدە و تا بەر لە خەرمانان [ی ساڵی ١٣٢٠] لە زیندان دا بووە و دوای خەرمانان ئازاد کراوە و ڕۆیشتووە. ئەو کەسەیان لەوێ داناوە بۆئەوەی سەرحەدی ئەوێ بپارێزێ. ئەو پارێزگارییەی لە سنووری دەکا ئەوەیە کە دەهێڵێ تەبەعەی عێڕاقی بە بێ پاسپۆرت بێنە ئەم لایە، یان بۆخۆی پاسپۆرتیان دەداتێ ،بێ پسانەوە ماڵی قاچاغ دەهێنێ کە دیارە ماڵ و کەلوپەلی قاچاغ لە دەوروبەری کوردستان زۆرە و ئەو کەلوپەلە قاچاغەی کە دەیەوێ بییانهێنێتە نێو شاری ، دەنووسێ ئەوە بۆ بەکارهێنانی نێوخۆیە، پێشیان پێ مەگرن و ئەو کەلو پەلەش کە بۆ هەناردە کردن دەیان کڕێ دەنووسێ ئەوە بۆ بەکارهێنانە لە هەورامان و مەریوان، ئیجازەیان پێویست نییە. موڵکی خەڵکیش داگیر دەکا، هێندێکان دنە دەدا بۆ ئەوەی شوێنێک بە ئی خۆیان دابنێن و خۆشی دەکا بە موباشیری هێندێک کەسی دیکە، بەڵام وەرە و ببینە چ جۆرە موباشیرێک
بۆ وێنە حاجی موعتەمەدی کوردستانی کە لەو دواییانە دا کۆچی دوایی کرد لەو ناوچانە دا هێندێک موڵکی هەیە کە وەک باسیان دەکرد ئەو موڵکانە داهاتیان سەدهەزار تمەنە و ئەو موڵکانە بە دەست ئەو کەسەوەیە و دوو هەزار تمەنی بۆ ناردووە و گوتویە ئەوە داهاتی موڵکەکانە. هێندێک لە خاوەنانی ئەو موڵکانە هاتنە لام و لە وانە ئاغای دوکتور ئەردەڵان کە یەکێک لە خاوەنموڵکانی ئەوێ یە، حوکمێکی پێ بوو لە لایەن ستادی ئەڕتەشەوە بۆ ئەوەی موڵکەکانی وەربگرێتەوە. فەرماندە لەوێ پێی گوت من مەئمووری جێ بە جێ کردنی بڕیارانم ئەگەر حوکمێکت بە دەستەوەیە لە لایەن مەحکەمەوە ئەوە قەبووڵ دەکەم دەنا کاغەزی دی قەبووڵ ناکەم. ئەمن زۆرم پێخۆش بوو و پێی گەشامەوە کە فەرماندەیەک تا ئەو ئەندازەیە قانوون ڕەچاو دەکا، بەڵام بە ڕێکەوت بۆ بەیانی ئەو ڕۆژە دۆسییەیەکم دی کە لە ژاندارمەری یەوە سەبارەت بە کەسێکی دیکە هێنابوویان کە بۆخۆیان بڕیاریان داوە موڵکەکەی وی بدەنەوە و دەرکەوت کە ئەو کارە دەکەن جا لە بەر چی ئەوە دەکەن نازانم چتان عەرز بکەم
هەرچۆنێک بێ ئێمە مەئموورێکی ئاوامان لە سەر سنوور هەیە، مەئمووری گومرگ ناوێرێ متەقیشی لە بەر بێ و قسەیەک بکا و ئەو کەسە [مەحموودی کانی سانانی] لە کارو باری ئەوێدا ئەوەندە دەستی دەڕوا و ئەوەندە نفووزی پەیدا کردووە شەخسی فەرماندەش هەر وا پارێزگاری لێ دەکا. سەرۆکی ژاندەرمەری ئەوێ کۆلۆنێل میرفێندرسکی زۆر ئینسانێکی باش بوو،مەئموورەکانیشی باش بوون بەڵام ئەویش لێی ڕازی نییە بەڵام ناوێرێ سەبارەت بە کردەوەکانی ئعتڕاز بکا و لەوەش زیاتر لەوێ دیتم کە مەحموودی کانی سانانی لەوێ بە ناوی فەرمانداری نیزامی هەورامان و مەریوان کاغەز ئیمزا دەکا، بەندە نازانم کە هەورامان و مەریوان کەی بووە بە شارستان و کێ ئەوی کردووەتە فەرماندار و كێ لەوێ حکوومەتی نیزامی داناوە.پاشان هاتینە سەقز و ویستمان بچینە مەهاباد. ئەو مەئموورەی کە ئەو گوزارشتەی هەوەڵێی ناردبوو هاتبوو دیتم کە پێکێشی دەکا بەندە نەچم ،بۆ مەهاباد . ئاغای سەرهەنگ عەلەوی لێی پرسیبوو بۆچی نەچێ ، گوتبووی لە بەر ئەوەی مەترسیدارە پرسیاری کرد بوو چ مەترسییەک؟ دەکووژن، زیندانی دەکەن چ دەکەن؟ گوتبووی نەخێر ئەگەر هیچکام لەوانەش نەبێ بەلانی کەمەوە لە سەر ڕێگا پێشیان پێ دەگرن و دەیان گێڕنەوە.سەرهەنگ پێی گوتبوو کە فڵانەکەس لە هیچکام لەوانە ناپرینگێتەوە، چونکە بە دڵخوازی خۆی هاتووە و ناترسێ و دەچێ، جا هەر لەو ڕۆژە دا خەبەر هات کە پاسگایەکی سۆڤییەتییەکان پاسگایەکی ژاندارمەرییان چەک کردووە. منیش گوتم ئێمە دەچین و چەند ژاندرمیشمان لە گەڵە و ئەگەر چەکەکانی ئەوانیشیان ئەستاند با بی ئەستێنن. لە ڕاستیدا پاسگای سۆڤیەتییەکان بەو پەڕی ڕێزەوە لە گەڵمان جووڵانەوە و زۆر لە گەڵمان خۆش ڕەفتار بون و بە هیچجۆر هیچ بێ ڕێزییەکیان لێوە نەبیندرا. پاسگای ژاندارمەری بە چەکەوە لە سەر جێی خۆی بوو و هیچکام لەو شتانەی گوترابوون وا نە بوو و مەبەستی ئەو مەئموورە لەو قسانە ئەوەبوو ڕاست و درۆی ئەو گوزارشتانەی دابووی ڕوون نەبێتەوە. دوایە چووین و دوو شەو لە بۆکان بووین. ژمارەیەک خەڵک کە ماڵ و موڵکیان لێ ئەستاند بوون هاتنە لای بەندە و سکاڵا و گازەندەی خۆیان دەکرد و هێندێک کاغەزشیان نیشان دام کە کاربەدستانی پێشوو ئیمزایان کردبوون، لە سپەهبود شابەختی یەوە بگرە تا خودالێخۆشبوو سەرتیپ ئەڕفەع و گوڵشائیان و هەر کەس کە لەوێ بووە لە دوای خەرمانانەوە [ خەرمانانی ١٣٢٠ی هەتاوی، وەرگێڕ] نووسیویە ئەوانە هەمیشە خزمەتکاری دەوڵەت بوون و خزمەتیان کردووە و بەندە جگە لە تەئیدی ئەو بەڵگە ڕەسمیانە کە مەئموورەکانی دەوڵەت دایانبوو بەوان بە موعتەبەر بزانم چارەیەکی دیکەم نەبوو.چونکە دیتم کە ئەوانە سەردەمێک خزمەتیان کردووە و هیچی خراپیان نەکردووە و لە خۆڕا نابێ بیانترسێنن. لەوێوە شەرحێکم نووسی بۆ فەرماندەی لەشکر کە ئەو کەسانەی کە باسیان هاتووەتە نێو نێوان پێشینەیان ئەوەیە، ئێستا هاتوونەتە ئێرە و ماوەیەکە لێرە ماونەتەوە و ئەوە کەسانێکن کە دەست بە سەر ماڵ و موڵکیان دا گیراوە ، ئێستا باش دەبێ ئێوە دڵنیایان کەن بۆ ئەوەی بە هومێد بن و بێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان و خزمەت بکەن. بە داخەوە ئەو داوایەی من پێک نەهات و گوتیان ئەوانە لە خەرمانان دا کاری تێکدەرانەی زۆریان کردووە و تاڵانیان کردووە و ناکرێ بگێڕدرێنەوە شوێنی خۆیان. بەندە لەوێوە چوومە مەهاباد واتە ناوەندی مەترسی و ئاور!! ئەو هەموو نێوانەیان بۆ هەڵبەستبوو، هەوەڵێ کە گەیشتمە جێ ژمارەیەک لە تاجر و پیاوانی ئاینی و ماقووڵانی شاری هاتبوون بە پیلمەوە پێموا بوو بیستبوویان کە وەزیرێک لە لایەن شاوە دێ.وەک ئەوە وایە مەلایکەتێک لە ئاسمانەوە بێ.هەرچۆنێک بێ ئەوان بە ئەوپەڕی زەوق و خۆشییەوە پێشوزاییان لێ کردم و پێکێشیان دەکرد ئەمن سواری ماشێن ببمەوە و ئەوان بە پێیان بە دوام دا بێن. بەندە ئەوەم قەبوووڵ نەکرد، گوتم ئاغایان زەحمەتیان کێشاوە بە پێیان هاتوون، زۆر دوور لە ئینسافە بەندە بە سواری ماشێن بەردەوام بم و ئەوان بە پێیان بە جێ بهێڵم، بە تایبەتی لە بەر ئەوەی بۆ دەربڕینی ڕوحم و بەزەیی ئەعلاحەزرەتی هومایوونی و دەوڵەت هاتووم ناشێ من سوار بم و ئەوان پیادە. هەتا مزڵ بە پێیان چووم و دوای نیوەڕۆش سەرۆکە کوردەکان دەستە دەستە هاتنە لام و جگە لە دەربڕینی گوێڕایەڵی و حورمەت لێنان لە دەوڵەت هیچ شتێکی دیکەیان نە دەگوت و هەموویان هێندێک هۆیان باس دەکرد کە مرۆ نەدەکرا لە ئاست ئەو قسانە هیچ بڵێ. بۆ وێنە دەیانگوت ئێمە لە ڕووی بیروڕای مەزەبی و ئیسلام و بە پێی بنەماکان و بنچینەکامی ئیسلامی گوێڕایەڵی لە سەلتەنەتی ئێران دەکەین و ئەوە بۆ ڕواڵەت کاری نییە. ئێمە لەو بڕوایە داین ئێڕانی ڕەسەن ئێمەین. هەموو دەیانگوت بۆچی هێندێک کەستان بانگ کردووە بۆ تاران [ لەو سەردەمە دا قازیی محەمەد، قەرەنی ئاغای مامەش، سەید عەبدوڵا ئەفەندی لە تاران بوون، وەرگێڕ] و لە ئێمەتان نەگێڕاوە. ئێمە دەبێ شا ببینین، مەجلیس ببینین و ، گوتم خەتای ئەوە لە ئەستۆی منە ، لە بەر ئەوەی هێندێک تاوان وەپاڵ هێندێک لە ئاغایان درابوو داوامان لێکردن بێن، هەڵبەت داوا لە ئێوەش دەکەین کە بێن بۆ تارانێ و بچنە خزمەت شا.چاوتان بە دەوڵەتیش بکەوێ. دەوڵەتیش ئێوە ببینێ، ئێوەش دەوڵەت ببینن ، دەچنە خزمەت ئەعلاحەزرەتیش مەجلیسیش ببینن. ئێوە ئێرانین . لەو دوو سێ ڕۆژەی دا کە لەوێ بووم جگە لەوەی کە دەستە دەستە دەهاتن و قسەی خۆیان دەکرد و گوێڕایەڵی خۆیان دەردەبڕی قسەیەکی دی لە گۆڕێ دا نەبوو. تەنیا سکاڵا و گازەندەیان لەو فەرماندەیەی ئەڕتەش هەبوو کە هەمیشە ویستوویەتی ئەوان وەک یاغی بناسێنێ . وەک دەرکەوت جاری یەکەم کە ئەو چووە بۆ مەهاباد، بە ڕێزەوە میوانداریان لێ کردووە و خزمەتیان پێ کردووە و پێیان گوتبوو کە ئێمە هەمیشە لە خزمەت دەوڵەت دا بووین و گوێڕایەڵی بووین. ئەویش لە ووڵام دا پێی گوتبوون کێ گوتوویە گوێڕایەڵی بکەن، دەوڵەت حەوجێی بە خزمەتی ئێوە نییە و دوایە پێی گوتبوون ئێوەومانان دەبێ ئیعدام بکرێن. ئەوە شێوەی میوانداری لەوی بووە و لە بەرانبەر خزمەتی خەڵک یان دەربڕینی گوێڕایەڵی و سەر وەبەرهێنان ، ئەو کەسانەی کە تا ئەو دەرەجەیە خۆیان بە ئێرانی دەزانن داخودا دەکرێ ئینسان جنێویان پێ بدا و لە ڕووی ڕق وکینەوە بەدگۆییان بکا. ئەوانە لە خزمەت دەوڵەت دان، بۆ نموونە عەرزتان دەکەم. قەرەنی ئاغای ئەمیر عەشاییر سەرۆکی خێڵی مامەش ئینسانێکە کە هەموو دەزانن ئێرانییەکی دەمارگرژە و هەموو دەزانن کە لای ئەو ناکرێ بە سووکی باسی ئێران بکرێ. پیرە پیاوێکی بەڕێزە. کوڕەکەی لەوێ بە ئامادە بوونی فەرماندە و سەرۆکی ستاد قسەی دەکرد دەیگوت کە من خۆم سەرباز بووم و بابم سەرباز بووە و باپیرم سەرباز بووە. ئێمە هەموومان سەربازی دەوڵەت بووین و خزمەتمان بە دەوڵەت کردووە و لەو ڕێبازە دا زۆر کەسن لێ کووژراوە. جا لە ووڵامی ئەوە دا ئەوە چ قسەیەکە پێیان بڵێن سەرلەشکرەکان ئەوەندەیان خزمەت کردووە کە دەبێ هەموو بچنە ناو کۆشک.باشە ئەو چ قسەیەکە کە دەبێ بەوانی بڵێن کە هەمیشە ئەوان لە مەڕ دەوڵەت دڕدۆنگ و دەوڵەت لەمەڕ وان دڕدۆنگ بکەن.کام لە سەرلەشکرەکان چووەتە کۆشک و لە ڕاستییدا قسەی وا زۆر خراپە و لە جیاتیان دەبێ هاوڕێیەتیان بکرێ ،کەسێک کە شانازی دەکا بە ئێرانییەت، نابێ بەو شێوەیە ڕەفتاری لە گەڵ بکرێ.نابێ پێی بگوترێ تۆ ئێرانی نی، ئەویش لە لایەن کەسێکەوە کە مەعلووم نییە جەد و ئابادی خۆی کێ یە؟ لە لایەن خەڵکی مەهاباد و کوردستانەوە بەندە بەوپەڕی متمانەوە عەرز دەکەم کە ئەو عەلاقەیەی ئەوانە بە ئێرانیان هەیە نموونەی نییە.

نامەی خەلیل فەهیمی وەزیری موشاویر لە کابینەی بەیات سەبارەت بە پێویستی لا کردنەوەی دەوڵەت لە بارودۆخی پەروەردە لە کوردستان
ئێبلم
تاج ،
شێر ، شمشێر و خورشید
دەفتەری
سەرۆکوەزیر
ژمارەی
گشتی ١٨٣٩٣
بەرواری
ئاستە ٣ / ١١ / ١٣٢٣ [ ٢٤ / ١٢ / ١٩٤٤ ]
وەزاڕەتی فەرهەنگ لە ناو ئەو
بابەتانەی دا کە لە سەفەری دوایی دا بۆ کوردستان سەرنجی منی ڕاكێشا یەکیان
کەموکووڕییە فەرهەنگییەکانی مەهاباد و مەڵبەندەکەی بوو. بەو مانایە کە لەم ناوچە
هەراوە دا بە هەڵکەوتێکی تایبەتی کە هەیەتی و بە لەبەر چاوگرتنی پێویستی بڵاو
کردنەوەی زمانی فارسی و ڕاکێشانی باری سەرنجی خەڵکی ئەو دەوەرە بەرەو مەرکەز نەک
هەر تەشەکیلاتێکی فەرهەنگی قابیل بوونی نییە کە بتوانێ ئەو ئەرکە گرینگە جێ بە جێ
بکا بەڵکوو بەداخەوە دەبێ بگوترێ کە لە جێدا تەشکیلاتی فەرهەنگی هەر نییە .
وەزعی فەرهەنگیی سەقزیش سەرەڕای تێکۆشانێکی کە لە لایەن مەئموورە
بەرپرسەکانیشەوە دەکرێ لەگەڵ ئەوەشدا
بەداخەوە نەبوونی کەلوپەلی پێویست و سەرنج نەدانی [...] مەرکەز هێندە جێی
ڕەزامەندی نییە و ئێستا بە لەدوو دانی بابەتێک کە بە ئیمزای بەڕێوەبەری دەبستانی
پەروەرش بە ناونیشانی من هاتووە ئەو بابەتە بۆتان دەنێردرێ.
سەردانی من لە دەبستانی پەروەرش و ئەو تاقیکردنەوانەی لە قوتابییەکانی ئەوێ
کرا گشتی چیرۆکی ئیستیعدادی یەکجار زۆری ئەوان و سەرنجدانیان بە خوێندن و هۆگری
مودیرەی دەبستانی ناوبراوی بەیان دەکرد و ئەو بیرۆکەیەی کەسەرنجدان بە
پەروەردەکردن و ئیستیعداد و بارهێنانی وەچەی داهاتووی ئەو ناوچەیە دەبێ لە
گرینگترین ئەو مەسەلانە بێ کە وەزاڕەتی فەرهەنگ سەرنجیان دەداتێ و ئاکامی مەنتقی
چاوەدێرییەکانی من ئەوە بوو بەتایبەتی ئەوەی کە سیاسەتی دەوڵەت وا ئیجیاب دەکا کە
فەرهەنگی مەهاباد و ناوچەی کوردستان وەزاڕەتی فەرهەنگ ڕاستەوڕاست بیخاتە ژێر
چاوەدێری ڕاستەوخۆی خۆی و بە دیاریکردنی سەرۆکێکی لێوەشاوە و ئامۆژگاری ئەوتۆی کە
بە باشی لە پێداویستییەکانی هەنووکە ئاگادار بن و بتوانن ئەرکی دەرس گوتنەوە و تەبلیغی
سیاسەتی دەوڵەت ڕاپەڕێنن و کۆتایی بێنن بەو بارودۆخەی هەنووکەی ئەو ناوچەیە هەر وەها بە پێویست دێتە بەرچاو کە
وەزعی فەرهەنگی سەقزیش سەرنجی تایبەتی بدرێتێ . هەڵبەت جەنابی ئاغای وەزیری
فەرهەنگ ئاگادارن لە مەبەستی سەرەکی کە بە زارەکی زۆرجار قسەی لە سەر کراوە بۆیە
تکا دەکەم بە شێوەی تایبەتی سەرنج بدەنە سەر ئەو بابەتە و هەتا زووە بڕیارێک بدەن
کە کاریگەر و بە سوود بێ و بتوانێ مەبەستی سەرەوە پێک بێنی
وەزیری ڕاوێژکار [ خەلیل فەهیمی ]
تێبینی : خەلیل فەهیمی ( ١٨٧٦ – ١٩٥٣ ) ڕەنگە لە زومرەی دەگمەن سیاسەتمەدارانی ئێڕانی لە دوای ڕووخانی ڕێزیمی ڕەزا شا بێ کە لە ئاست دۆزی کورد هەڵوێستێکی دۆستانەی هەبووە. لە زۆر کابینەی ئێران دا پۆستی وەزاڕەتی هەبوو . لە کابینەی مورتەزا قوڵی بەیات ( ٣٠ خەزەڵوەری ١٣٢٣ – ٢٨-ی خاکەلێوەی ١٣٢٤) وەزیری موشاویر بوو و سەردانی کوردستانی کرد و ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەلی سەبارەت بەو سەفەرە پێشکێشی مەجلیسی شووڕای میللی کرد. هەر بە پێشنیاری وی بوو [ هەر وەک لەم سەنەدە دا دەخوێنینەەەوە] کە ئیدارەی فەرهەنگی مەهاباد لە ڕەزائییە (ورمێ) جوێ کرایەوە و ڕاستەوڕاست لە تاران گرێ درا. کاتی سەردانی پێشەوا قازیی محەمەد و هەیئەتی جمهووری کوردستان بۆ تاران و دیدار لەگەڵ قەواموسەلتەنە (کۆتایی ژووەنی ١٩٤٦) فەهیمی لە ماڵی خۆی میوانداری لێ کرد و ساڵانی پێشتریش لە مەجلیس وەک دۆستی شەخسی و جیێ باوەڕ باس لە قازیی محەمەد دەکا. ح. ق

اشتراک در:
پستها (Atom)