شێعری شاعیرێک لە پەسنی سەدر
قازی دا
آسمان تا نکند فخر کە دارم بدری
من هم امروز در این
محکمە دارم صدری
بدر او رو بزوال است
و محاق و نقصان
صدر ما رو بکمال است
جلال جهری
گر مقابل بکنند صدر
من و بدر فلک
شخص عالم بفنون و
باصول جبری
می‌شود حصەء او دو عدد
و حصەء ما
می‌شود دو چهل و پنج و ندارد کسری
می‌شود دو چهل و پنج و ندارد کسری
تیر فکرم بهدف گر
نرسد معذورم
رمضان رفت و نخوردیم
پلاو صدری
عبداللە صالح زادە
تێبینی مامۆستا
ئەنوەر سوڵتانی:
١. گومان لەوەدا کەمە کە ئەو پیت و ژمارانە بمانبەنە سەر "حیسابی ئەبجەد".

٢. دیارە
صدر و بدر هەردووکیان لە نووسینی شێوە عەرەبیدا ٣ پیتیان هەیە؛ پیتی یەکەمیان
لەیەکتر جیاوازە بەڵام دوو پیتی دوای ئەو تێیاندا هاوبەشە.
٣. لەو دوو پیتە جیاوازە، ژمارەی پیتی /ص/ دەکاتە ٩٠ و هی پیتی /ب/ دەکاتە
٢
٤. صدر بە سەرجەم دەکاتە ٢٩٤ و بدر دەکاتە ٢٠٦
٥. مەتەڵۆکەکە لەو فەردەدایە وا دەڵی "می‌شود حصە او دو عدد و حصە ما (بهرە
ما) می‌شود دو چهل و پنج و ندارد کسری"
٦. ئەگەر نیازی شاعیر بەرانبەردانانی ژمارەکانی ئەو دوو ناوە بووبێت، کە
هەر واشە، دیارە ژمارەی صدر لە بدر زیاترە
٧. دەبێ شاعیر ئەو زیادییەی بە نیشانی گەورەیی صدر و زاڵیەتی ئەو بە سەر
بەدر واتە مانگی شەوی چاردەی ئاسماندا زانیبێت.
٨ بەڵام ئەو گەورەییەی لە شیعرەکەدا چۆن بەیان کردووە؟
٩. بە بۆجوونی من، ئەو ژمارەی ٢٠٤ی (/د/ و /ر/)ی قرت کردووە لەبەر ئەوەی لە
هەردووکیاندا هەن و بۆ بەراوردکاری نابن.
١٠. ئەوەی ماوەتەوە بۆ صدر پیتی /ص/ واتە ژمارەی ٩٠ (دووجار چل و پێنج)ە،
لە کاتێکدا ئەوەی بۆ بدر ماوەتەوە ٢ نەبێت هیچ نییە و ئاشکرایە ٩٠ زیاترە لە ٢
١٢. شاعیر دەبێ زۆر بەدەوری مەسەلەکەدا هاتبێت تا گەورەییەکی لەفزی وەک
نیشانەی گەورەیی کاراکتر بۆ نەمر سەدری قازی بدۆزێتەوە و پڵاوە برینجی سەدرییەکەی
خۆی پێ دابین بکات، بەڵام مەودای یاری کردن بە پیت و وشە بۆ ئەو لەوە زیاتر
نەبووە. جیناسێکیشی بە ناوی "صدر" و برنجی "صدری" دروست
کردووە، کە سەناعەتێکی عەرووزیی جێ پەسندی شیعری عەرووزی بووە لە شێعری عەرەب و
گەلانی دیکەی ناوچەکەدا.
١٣. شێوە خەتی ئەو کەسەی وا وشەی "حصە" ی لە سەرەوەی
"بهرە" نووسیوە وێدەچێت هەندێک جیاواز بێت لە شێوەخەتی نووسەری
سەرجەم شیعرەکە. دیارە بەو گۆڕانکارییە واتاکە تاڕادەیەک دەقیقتر دەبێت بەڵام
مانەوەی "بهرە" ش گۆڕانکارییەکی واتایی ئەوتۆی دروست نەدەکرد.
١٤. عەیبی ئەو گۆڕانە ئەوەیە لەفزی "حصە" لەو لەتکە شیعرەدا
دووپات دەبێتەوە و ئەوە بۆ شاعیرێکی بە توانا کردەوەیەکی باش نییە، هەر بۆیەش
واهەیە خۆی ئەو گۆڕانکارییەی لە وشەکەدا نەدابێت.
١٥. خاڵی گرنگ لە خوێندنەوەی ئەم فەردەدا (می‌شود حصە او....) ئەوەیە کە
ژمارەی دووەکە لە شێوازە کوردییەکەیدا بخوێنرێتەوە واتە "دوو‌و" نەک وەک
فارسی کە "دو" بێت بە واوێکی کورتەوە، دەنا کێشی شیعرەکەی پێ تێک دەچێت.
شێخ ڕەزای تاڵەبانیش ئەو ژمارەیەی بە واوی درێژی کوردییەوە هێناوە: "شد رقم
بازی ما سی و دوو قادری وەستا خلە ڕیشت بە ...وو!"
شاعیری شێعرەکە (عەبدوڵڵا صاڵح زادە) بڵێی کەسێکی خەڵکی سابڵا‌غ یان
مەلایەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان نەبووبێت؟
ڕێزی زۆرم،
ئەنوەر
-------
-------
نامەی فەرمانداری عەسکەری مەراغە لەمەر ئوتومبیلی سەدرقازی
فەرمانداری عەسکەری مەراغە
تەسدیق دەکا کە قارەمان ئەڵاهمەردی شۆفێری ئوتومبیلی ژمارە ٢٤٨٩ی تاران کە ئی ئاغای سەدری قازی یە بۆ ئەو ماوەی
کە چوونە تاران سەرهەنگ ٢ غەففاری
ئوتومبیلی بەرێزیانی لەگەڵ مەلا مستەفا و هاوڕێیانی بردووەتە تاران و چوونی
ناوبراو تا تاران چ پێشی ناگیرێ . _ ش
فەرمانداری عەسکەری شارستانی
مەراغە - سەرهەنگ ئەمیر ئەنساری ئیمزا
٣/ ١٠ / ١٣٢٥ [ ١٥ / ١ / ١٩٤٧]
تێبینێ: مەڵا مستەفا لەگەڵ عێزەت عەبدولعەزیز و میرحاج
ئەحمەد ئاکرەیی بە یاوەری سەرهەنگ ٢ غەففاری لە مانگی بەفرانباری ١٣٢٥ چوونە تاران
و لە ٩-ی ڕێبەندانی ١٣٢٥ [ ٢٩/ ١ / ١٩٤٧ ]
گەڕانەوە مەهاباد. سەرلەشکر فەزلوڵای
هومایوونی فەرماندەی نیرووی ئێران کەکوردستانی گرتەوە لەهەڤپەیڤینی خۆیدا لەگەڵ
حەبیب لاجەوەردی ، پڕۆژەی مێژووی زارەکی
ئێران . ٥-ی ئۆکتۆبری ١٩٨٤ سەبارەت بە
داوخوازی مەلا مستەفا و ناردنی بۆ تاران ئاوا دەڵێ:
" هێشتا باسی بارزانی م نه‌کرد. بارزانییه‌کان کاتێک ئێمه هاتینه نێو مه‌هاباد و گوردانهکان ڕاسپێردران پێوه‌ندی بگرن ئه‌وان هه‌ر خه‌ریکی پاشه کشه بوون به مه‌ودایه‌ک به‌ره‌و جاده‌ی نه‌غه‌ده، واته به‌ره‌و لای سنوور. هه‌نگێکی سواره‌ش پێشڕه‌وی ئێمه‌بوو. له 12 کیلۆمیتری شار ڕاده‌وه‌ستن و داده‌مه‌زرێن، هه‌نگه سواره‌که‌ی ئێمه‌ش هه‌ر له‌وێ له مه‌ودای هه‌شتسه‌د میتری له به‌رانبه‌ریان ڕاده‌وستن . مه‌لا مسته‌فا په‌یام ده‌نێرێ که من پێم خۆشه فڵانکه‌س ببینم له گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هه‌نگی سوار. هه‌نگی سوار هه‌ستا نامه‌ی نووسی که مه‌لا مسته‌فا داوای چاوپێکه‌وتنی ئێوه ده‌کا به‌ڵام ده‌ڵێ ئهماننامهم ده‌وێ. ئێمه له سه‌ر کارت ڤیزیتێکی که هه‌مان بوو نووسیمان، "ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی: ئێوه دڵنیا بن و ده‌توانن بۆ چاوپێکه‌وتنی من بێنه مه‌هاباد، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئیمزام کرد. گوتم بیده‌نێ. هێنده‌ی پێ نه‌چوو که دیتمان ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی له گه‌ڵ چوار ئه‌فسه‌ری عێڕاقی که له‌گه‌ڵ بارزانییه‌کان که‌وتبوون، سه‌رهه‌نگ دوویه‌ک، سهروانێک و سیتوان یه‌کێک هاتن و خۆیان ناساند، گوتمان مه‌لا مسته‌فا ده‌ی ئه‌تۆ چی؟ گوتی، ئاغا من ده‌مه‌وێ له گه‌ڵ ئینگلیسییه‌کان پێوه‌ندیم هه‌بێ چونکه گرێی کاری ئێمه ده ده‌ست ئینگلیسه‌کان دایه." گوتم باشه به‌ڵام لێره نه سهفاڕهتخانه هه‌یه، نه کونسوولخانه هه‌یه. کونسوولخانه و سهفاڕهتخانه له تارانن. ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێ ئه‌من ده‌توانم هه‌لومه‌رجێکی ئاوا ئاماده بکه‌م که ئێوه لێره‌وه بچنه تاران و له‌وێ هه‌ر جۆرێک که ده‌تانه‌وێ، له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌س که ده‌تانه‌وێ پێوه‌ندی بگرن. گوتی، " زۆر باشه،زۆر باشه." گوتم جا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئێوه ته‌سلیم نامه‌یه‌کی بێ قه‌ید وشهرت به خه‌تی خۆتان بنووسن که ئه‌من و تایفه‌ی بارزان ته‌سلیمی بێ قه‌ید و شه‌رتی ده‌وڵه‌تی ئێرانین و گوێڕایه‌لی ئه‌و فهرمانانهین کە له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه سه‌باره‌ت به ژیانی من و (؟) [ له دەقی ماک دا نیشانه‌ی پرسیار داندراوه. [ح.ق.] . ئیدی کاغه‌زێکی هه‌ڵ گرت و به خه‌تی خۆی به عه‌ڕه‌بی ، عهڕهبیشی باش ده‌زانی، نووسی و بنه‌که‌ی ئیمزا کرد مه‌لا مسته‌فای بارزانی. گوتم زۆر باشه ئێستا ته‌شریفتان له ماڵی یه‌کێک له پیاوماقووڵانی مه‌هاباد بێ. گوتم شه‌و ته‌شریفتان ببنه ئه‌وێ له‌وێ بحه‌سێنه‌وه به‌یانی وه‌رنه‌وه که ته‌رتیبی کاره‌که بده‌ین. چووینه تێلێگڕافخانه و ئه‌وه‌مان تێلگڕاف کرد و گوتمان. ئاغا تێلگڕاف ووڵامی هاته‌وه زۆریان په‌سن دابووین، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێلگڕافهی که ئه‌وده‌می که له میاندواو بووین کرد بوویان، گوتبوویان خزمه‌ته‌کانی ئێوه جێی ڕه‌زایه‌تی ئهعلاحهزرهتی هومایوونی یه و تهقدیرتان لێ ده‌کرێ. زۆر باشه. سه‌رهه‌نگ دوویەمێکمان دیاری کرد و له‌گەڵ ئه‌و ئاغایانه و به‌و دوو ماشێنی جیپ ڕه‌وانه‌مان کردن به‌ره‌و تاران و له ناوچه بڕۆن. ئه‌وانه ڕۆیشتن و تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه ته‌ورێز، به تارانیشمان گوت که ئه‌وانه ئه‌وه دێن و ئاوا بوو و ئاوا نه‌بوو و ئێمه ئه‌وانه‌مان نارده تاران. تێلگرافیان کرد،" بۆچی ئه‌وانه‌تان نارد بۆ تاران؟ ده‌بێ زه‌مینه بۆ هاتنی ئه‌وانه ئاماده بکرێ." نووسیم باشه من فه‌رمان ده‌ده‌م به‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له‌گه‌ڵیانه به بیانووی ئه‌وه‌ی ماشێن خراپ بووه و له‌و قسانه له ته‌ورێز بمێنێته‌وه هه‌ر چه‌ند ڕۆژی که ئێوه بتانه‌وێ ئه‌و ده‌می ئه‌گه‌ر زه‌مینه ئاماده بوو ئه‌وانه له ته‌ورێزه‌وه بێن. تێلگڕافیشم کرد بۆ ئه‌فسه‌ره‌که پێمان گوت 48 سه‌عات له‌وێ بمێنه‌وه و دوای 48 سه‌عات وه‌ڕێ که‌وه به‌ره‌و تاران. ده‌ی چووه تاران، بردیانه تاران. بر‌دیانن بۆ له‌شکری دووه‌م و چوون له‌وێ جێیان دانێ و زۆر میواندارییان لێ کردن، بردیان شه‌ڕه‌فمه‌ند بوو به دیداری ئهعلاحهزرهت، وه‌زیری شه‌ڕی بینی و سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌شی دیت، زۆر زۆر. مه‌لا ئه‌حمه‌د [ مه‌به‌ستی شێخ ئه‌حمه‌د ه، ح.ق.] که گۆیا برا گه‌وره‌ی ئه‌وانه و به‌پێی قسه‌ی خۆیان خودانی بارزان، گوتی، " ڕێگا بده‌ن ئێمه هێندێک به‌ره‌و دواتر بچین و له نیزیک نه‌غه‌ده له‌وێ دامهزرێین. زۆر باشه بچن. ئه‌وان چوون له‌وێ له نیزیک و ده‌ور و به‌ری نه‌غه‌ده دامه‌زران. دوای چل ڕۆژ دیتمان که سه‌رۆکی دارایی گشت قوشوون و مه‌لا مسته‌فای بارزانی لەگەڵ سێ ئەفسەرە عێڕاقییەکە هاتن بۆ مەهاباد ... " .
[ح.ق]

نامەی فەرمانداری عەسکەی مەهاباد بۆ کچی سەدرقازی بۆ وەرگرتنەوەی وەسیەتنامە
٧١٣ / ٢١ / ٤ /
١٣٢٦ [
١٣ / ٧ / ١٩٤٧]
بە وەسیلەی ئاغای حاجی کەریمی قازی
خانمی گەوهەرتاج
سەدر قازی
بەم رێگایەوە ئێوە ئاگادار دەکرێن. هەتا زووە وەرن بۆ
فەرمانداریی عەسکەری مەهاباد تا
وەسیەتنامەی خودالێخۆش‌بوو ئەبولقاسم سەدر
قازی بە ئامادەیی کۆمیسیۆن بدرێتەوە بە ئێوە.
فەرمانداری عەسکەری مەهاباد - سەرهەنگ پارسی تەبار ئیمزا
تێبینی : ئەوە نۆتێکی کورتە بە ڕێگای حاجی کەریم قازی [
حاجی قازی] نێردراوە بۆ کچی گەورەی شەهید سەدر قازی و ئەو وسیەتنامەی کە باس کراوە
تەنێ وەسیەتنامەی شەخسی بووە و ناوەرۆکی سیاسی نییە. جێگای ئاماژەیە سەرهەنگ پارسی
تەبار سەرۆکی ئەو ' مەحکەمە'
عەسکەرییە سەرەتاییە بوو کە حوکمی لە
سێدارەدانی پێشەوا قازیی محەمەد و هاوڕییانی دەر کرد و دیارە دوای ئەوە بووە بە
فەرمانداری عەسکەری مەهاباد. لە کتێبە بەنرخەکەی ' نگاهی بتاریخ مهاباد ' سەید
محەمەد سەمەدی لەباسی ناوی شارەدار و فەرماندارانی مەهاباد لە سەردەمی جیاواز دا
باسی ئەو فەرماندارە عەسکەرییە نەهاتووە. [ ح.ق]
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر