لە مەڕ وێنەی مامۆستا عوبەیدی ئەییووبیان و شاگردەکانی لە پۆلی ساوایان دا، بە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک پرسیارم لە بەڕێز کەریمی دانشیار کرد کە لەو وێنەیە دا دەیبینین.بەسپاسەوە بەڕێزیان، دوای زیاتر لە ٦٤ ساڵ لە ڕێکەوتی هەڵگرتنی ئەم وێنەیە لە ٢٣-١٢-٢٠١٠ دا ئەم شەرحەی خوارەوەی نووسیووە.
کاک حسن گیان ـ سڵاوێکی گه‌رم و هیوای سه‌رکه‌وتنت. زۆر باشم له‌بیره ئه‌و ده‌مه‌ی که ئه‌و عه‌سکه‌یان کێشاین. ئه‌و عه‌کسه له حه‌ساره گه‌وره‌که‌ی تجاره‌تخانه‌ی سه‌ید عه‌لی حسێنی کێشرا. پێموایه هه‌ر ئه‌و تاهرپووره کێشای که هه‌تا ماوه‌یه‌کی زۆر ته‌نیا عه‌کاسی مه‌هاباد بوو.
زه‌مانێک بۆمان لوا ئه‌و عه‌کسه بکێشین ، که ئێمه‌ی پۆلی ساوایان ، ڕۆژێک پێشتر له ده‌فته‌ری سه‌رۆک کۆماری دا چووینه زیاره‌تی پێشه‌وای گه‌وره‌مان. سرودی پۆلی ساوایانمان بۆ خوێنده‌وه. پێشه‌وا به ئیحتیرامی منداڵانی پۆلی ساوایان له پشت مێزه‌که‌ی به سه‌ر پێوه ڕاوه‌ستا. له نیوه‌ی سرووده‌که دا بووین که فرمێسک به سه‌ر ڕوخساری پێشه‌وا دا هاته خوار. دوای خوێندنه‌وه‌ی سرود هاته لامان. ده‌ستی له ناو ده‌ستی ناین و ده‌ستی به سه‌ر دا کێشاین. له کار و باری بابمانی پرسی و که‌مێکیشی قسه بۆ کردین. زه‌نگێک له سه‌ر مێزه‌که‌ی بوو، قامکی به‌سه‌ر داگرت ، به ده‌نگی زه‌نگه‌که پێشخزمه‌تێک هاته ژوور. پێشه‌وا له سه‌ر کاغه‌زێک دا شتی نووسی و دایه ده‌ستی. دوای خوداحافیزی کردنمان، مامۆستا هێدی (مامۆستا عوبه‌ید)مان که ده‌گه‌ڵ بوو به دوای خزمه‌تکاره‌دا ڕۆیشتین. له ڕیگایه دا مامۆستا هێدی مزگێنی پێداین که پێشه‌وا ئه‌مری فه‌رمووه سه‌ر و ده‌ستێک لیباس و جووتێک چه‌کمه‌ی قایشمان بۆ بکرن، مامۆستا سه‌ید عوبه‌ید که مامۆستا پۆلی ساوایان بوو. سرودی فێر ده‌کردین. ده‌یبردینه سه‌یرانگای قۆپێ مه‌وله‌وی و گۆرانی و سرودی پێده‌گوتین. بۆ سبه‌ینێش مامۆستا سه‌ید عوبه‌ید بردێنیه عه‌کا‌سخانه و ئه‌و عه‌کسه‌یان کێشاین.
من سروده‌که‌ی پۆلی ساوایانم به نیوه چلی له‌بیر ماوه. نه‌نکم که له یه‌کێتیی ژنان دا بوو. له گه‌ڕه‌کی قوڵه‌قه‌بران دا یاریده‌ده‌ری زیبا خانمی ئه‌یوبی بوو. نه‌نکم هه‌موو سروده‌کانی ده‌زانی. ته‌نانه‌ت سرودی پۆلی ساوایانیش
ئێمه پۆلی ساوایان
هه‌موو وه‌کوو برایان
له ئامێزی دوبوستان
تاقه گوڵی کوردستان
بژی بۆمان پێشه‌وا
بابی به میهر و وه‌فا
بژین هه‌تاو و هێدی
دڵ ناده‌ین به چ جێی دی
هه‌تاو ( مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵای داودی ـ مه‌لای حه‌جۆکێ)
هێدی ( مامۆستا سه‌یه عوبه‌ید) ـ
دانیشتووان له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ 1 محمد گادانی 2 ...؟... ـ 3 قادر قیت مەڕۆ (دانشیار) 4 مامۆستا سه‌ید عوبه‌یدی ئه‌یوبیان 4 پێموایه جه‌عفه‌ری ئیمامی یه. 6 ....؟... 7 ...؟.....
ڕاوه‌ستاوه‌کانی ڕه‌دیفی نێوه‌ڕاست : مامۆستا ابراهیم داودی کوڕی مه‌لای داودی 2 ئه‌میری جه‌وانمه‌ردی قازی 3 ...؟... 4 عه‌به سووری قازی 5 ... ؟ ... 6 ....؟... 7 برایمی ده‌هستانی
ـ8 ـ پێموایه سلێمانی ئه‌حمه‌دخانه 9 ...؟.... 10 پێموایه مامۆستا محمد ته‌وفیق وه‌ردییه
ڕاوه‌ستاوانی ڕه‌دیفی ئاخر: 1 ڕه‌شید شێخ الاسلامی 2 عزیز شاروخ 3 ... ؟... 4 کاوه‌یس بخت النصر 5 مجید حسامی 6 ڕه‌حیم ره‌فیقی 7 که‌ریم قیت مەڕۆ (دانشیار). 8 ....؟...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر