
حەمە ڕەسووڵی مکاییلی (م.م. هۆشەنگ ١٦) لە تێکۆشەرانی کۆمەڵەی ژیانی کورد
لە ژمارەی ١ی نیشتمان دا، پووشپەڕی ١٣٢٢ی هەتاوی، ژووییەی ١٩٤٣ چەند چوار خشتەکی وی بڵاو بوونەتەوە و گەڕێنەندەی نیشتمان نووسیویە: " م.م.هۆشەنگ ئەندامی ژمارە شازدە (١٦) ی کۆمەڵە، لاوێکی خوێندەوار و بوێژ (شاعر) ێکی نیشتمانپەروەرە. ئەم چوارخشتەکیانەی خوارەوە نموونەییکی شێعرە جوانەکانی ئەم لاوە خۆشەویستەن":
تا دەبینم میلەتی کوردی فەقیر و سەر هەژار
بێ زمان و بێ کەس و بێ کۆمەگ و بێ کار و بار
ژێر چەپۆکی میلەتی دی ڕادەبوێرن ڕۆژگار
ئاوی چاوم هەر وەکوو گۆزەی سەرەوژێر دێتە خوار
***
بەش بەحاڵی خۆم ئەمن عومرم دەگەڵ غەم تەوئەمە
موونیس و غەمخۆری قەلبی دەردناکم هەر غەمە
دایما بگریم ئەگەر بۆ کوردی بەستە زمان کەمە
مەنعی من بۆچی دەکەن خەڵکی لە هەر گۆشە و کەنار
***
ئەوڕۆ ڕۆژێکە کە نابێ دابنیشین ڕەنجەڕۆ
یا عەدوو بن بۆ تەماعی ماڵی دونیا خۆ بە خۆ
موتمەئین کەن یەکتری بە قسەی پڕو پووچ و درۆ
ڕۆژی مەیدان و عەمەل بگرن هەموو ڕێگەی فەرار
***
میلەتی دی چی ئەگەر کردی تەڕەقی عیلەتی ؟
بۆچی تێ نافکری کورد ؟ ئاخر ئەتۆش خۆ میلەتی !
شد نفاق تۆ سبب گرتاکنون در ذلتی
بێ وەتەن وەک جوولەکەی دایم هەتیو و سەر هەژار
***
غیرەتی کوردی لە نێو ئاحاد و ئەفرادی میلەل
بۆتە باعیسی سەرئەفرازی دەزانین لائەقەل
ئیتیحادوو بێ وەکوو ئەو غیرەتەی زەربولمەسەل
تا بزانن چۆن دەکەن تەحسیلی ناو و ئیفتیخار
***
مایەیی هەر جۆرە عیز و ئیفتیخارە ئیتیحاد
میلەتی دی بەم تەریقە لادەبەن ڕیشەی فەساد
ئیتیحادوو گەر ببێ جالازمە عیلم و سەواد
چونکە بێ عیلم و هونەر ناکا تەڕەقی هیچ کار
***
هیچ کەس ناژی لەوەی دوا بە بێ عیلم و هونەر
میلەتی عالەم کە دەگرن عالەمێک نییە بێ ئەسەر
گەر نەبێ عیلم و هونەر، حەیوانن ئەبنایی بەشەر
ماییلی دەشتوو دەر و سەحرا و کێو وکێوسار
تێبینی : ئەم وێنەیەش لە کتێبێ ساوجبلاغ مکری (مهاباد) وەرگیراوە، ئەویش لە ئارشیوی ڕەحمەتی سەید عوبەیدیللای ئەیووبیان ( بڕڕەک ) ی وەرگرتووە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر