۱۳۸۹ دی ۴, شنبه
وێنەی هێمن کە بە هەڵە وەک وێنەی هەژار لە ڕۆژنامەی آذربایجان دا بڵاو کراوەتەوە
هێمن لە تەورێز!
ڕۆژنامەی آذربایجان ئۆرگانی فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان لە شمارەی ٢٢١ی خۆیدا، ٢شەمۆ ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٢٥ ئەم وێنەیەی هێمنی بەهەڵە لە جیات وێنەی هەژار بڵاو کردووەتەوە. لە نوسخەیەکی ئەم وێنەیە کە پێشتر لێرە دا بڵاو کراوەتەوە و لە سەر بەرکی ژمارە ٧٣ی گۆواری مەهاباد دا بڵاو کراوەتەوەم هێمن ئەو شەرحەی خوارەوەی بە زمانی فارسی نووسیوە کە ڕەنگە ئەو وێنەیەی بۆ بیرەوەری بۆ دۆستێکی خۆی ناردبێ و ئەو شەرحەی لە سەر نووسیبێ:
ئێستا که به‌داخه‌وه مووی سه‌رو ڕووم به‌ره‌و سپی بوون ده‌چن و چرچ و چۆڵێکی زۆر له ڕوخسارم دا په‌یدا بووه هه‌رکاتێک چاو له‌ووێنه‌یه‌ی خۆم ده‌که‌م که یادگاری تافی لاوێنی و ڕۆژگاری کامرانی منه ، هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کێشم و ئه‌م شێعره له‌بن لێوان ده‌ڵێمه‌وه : پیر بووم له‌م کۆنه ده‌یره دا ، ئه‌ی لاوه‌تی له کوێی یادت به‌خێر بێ. ئه‌م وێنه‌یه‌م له بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1325 له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵی دا له یه‌کێک له عه‌کاسخانه‌کانی شاری ته‌ورێز کێشاوه ، ئه‌وده‌می هێشتا ژیانی هاوسه‌ریم ده‌ست پێنه‌کردبوو و سه‌ڵت بووم و تاقه یادگاری سه‌رده‌می خۆشبه‌ختی و لاوه‌تی منه - 20/12/1334 محه‌مه‌دئه‌مینی شێخولئیسلامی
مه‌کێشه له خۆڕا ئه‌م نه‌خشه نه‌خش ده‌که‌ی ئه‌ی نه‌قاش
خوێن ده‌گری ئه‌گه‌ر سه‌ر له ئه‌حواڵم ده‌ربهێنی
چ پێویست ده‌کا له دوای من ئه‌م تیمساله
فه‌له‌ک چی له گه‌ڵ خۆم کرد تا بیکا له‌گه‌ڵ تیمسالم
تێبینی: ئەم نوسخەیە لە کتێبی "ساوجبلاغ مکری (مهاباد) وەرگیراوە کە بە داخەوە لە کتێبی نێوبراو دا نەهاتووە وێنەکە لە چ سەرچاوەیەک وەرگیراوە.
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر