لە ڕاستەوە : برایم نادری ، مەناف کەریمی و سەید محەمەد تەها زادە لە زیندانی ڕەزائییە ( ورمێ)
مەناف کەرێمی لە وتوووێژێک لە گۆواری
دووحەوتووانەی ڕوانگە ژمارەی ١١،
ڕەزبەری ١٣٨١ هەتاوی/ ئۆکتۆبری ٢٠٠٢ –ی زایینی سەبارەت بە گرتن و زیندانی کرانی هەیئەتی
وەزیرانی جمهووری کوردستان دەلێ:
ڕوانگه: دوای ڕووخانی کۆمار هه‌یئه‌تی وه‌زیران
چی‌یان به سه‌ر هات و له لایه‌ن ڕژێمه‌وه چۆن ڕه‌فتاریان له گه‌ڵ کرا، بۆ وێنه
له گه‌ڵ جه‌نابتان ؟
که‌ریمی: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌ش بۆ مه‌هاباد ئێمه هه‌موو گیراین.42 که‌س له زیندانی شەهرەبانی ئێستا دا بوون و 10 که‌س که ئه‌منیش له گه‌ڵ وان بووم له زیندانی سه‌ربازخانه دا بووین. تاوانی ئێمه قورس‌تر بوو و به ئیعدامی ده‌ژمێردراین.دوای یه‌ک مانگ و نیو دادگایی کران 6 ساڵ زیندانیان بۆ بڕیمەوە .به‌ڵام دادستان ناڕه‌زایه‌تی له سه‌ر ئه‌و ڕایه ده‌ربڕی و بۆ دادگایی کردنی دووباره ناردیانینه ته‌ورێز. له‌وێ هه‌موومان له زیندانی ئه‌و شاره دا بووین. پاش دادگایی کردنه‌وه، حوکمی من بوو به 6 ساڵ زیندانی هاوڕێ له گه‌ڵ بێگاری ( اعمال شاقه) له شاری دێزفوول. دوای ئەوەی که داوای ئیستینافم کرد، بردیانمه زیندانی ورمێ. پاش ماوه‌یه‌ک لێبوردنی گشتی ڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌موومان ئازاد بووین. ئه‌من سه‌رجه‌م 19 مانگ له زیندان دا بووم.پیاو حه‌ق بڵێ نه ده‌ستیان به‌ستین و نه ئه‌شکه‌نجه‌یان کردین.دیداریشمان له گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌کانمان هه‌بوو.

مەناف کەریمی لە بیرەوەرییەکانی دا کە
لە پەراوێزی بیرەوەرییەکانی سەعیدی هومایون دا " پیشوای بیداری" خاطرات
سعید همایون، کە موسسە چاپ و نشر آراس، هولر، ٢٠٠٤ بە زمانی فارسی بڵاوی کردووەتەوە، لە مەڕ برایم
نادری دەنووسێ: چوار مانگ له حکوومه‌تی کوردستان تێپه‌ڕیبوو و له‌و ماوه‌یه‌دا
که‌موکورتی و کێشه‌ی کاروباری په‌روه‌رده تا ڕاده‌یه‌ک به‌لادا خرا،
به‌ڵام
ئیداره کردنی مه‌دره‌سه‌کان له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو حه‌وله‌ش که درابوو پێداویستی
به جیدییه‌تێکی زیاتر بوو، بۆ پێش‌گرتن له‌وه‌ی کاره‌کان نه‌که‌ونه‌وه سه‌ریه‌ک و
کاری فه‌رهه‌نگی چه‌تی تێنه‌که‌وێ ئاغای برایمی نادری م کرده جێگری [وه‌زاره‌ت] ی
فه‌رهه‌نگی کوردستان ناوبراو یه‌کێک له لاوانی خوێنده‌واری کرماشانی و لیسانسی ئه‌ده‌بییات
بوو، به‌ڕێزی لاوێکی زۆر هه‌ڵسووڕاو و له جێبه‌جێکردنی کاره‌کان دا جیدی بوو ، شه‌و
و ڕۆژ بۆ ده‌مێکیش چییه له پێڕاگه‌یشتن به پێداویستییه‌کانی مەدرەسەکان ته‌نه‌خی
نه ده‌کرد و ئه‌رکه‌کانی خۆی به باشترین شیوه پێک ده‌هێنا و من به فکری
ئاسووده‌وه به کاره‌کان دیکه‌ی حیزبییه‌وه خه‌ریک بووم.
تێبینی : ئەو وێنەیە لە تۆڕی ئینترنێت وەرگیراوە ، دیسان بڵاو کردنەوەی ئەم وێنەیە و بە تایبەتی شەڕحەکانی ژێری بە ئاماژە کردن بۆ سەرچاوە ڕەوایە!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر