نامەی سەرلەشکر [ دواتر سپەهبود]
ئەمانوڵا جەهانبانی یەک لە ئەفسەرانی سەردەمی ڕەزای شای پەهلەوی بوو . ئەو سەڕای
فەرماندەیی شەڕی عەشیرەتان بۆ ماوەیەک لە بەر چاو کەوت و تەنانەت ڕەزا شا لە
زیندانیشی کرد. لە دوای لە سەر تەخت لاچوونی ڕەزا شا، سەرلەشکر جەهانبانی جارێکی دیکە
هاتەوە ناو ئەڕتەش و لە دوو کابینەی سەردەمی
سوهەیلی و فرووغی دا پۆستی وەزاڕەتی وەرگرت. ئەو نامەیەی نزیکەی ٦ مانگ بەر
لە ڕاگەیاندنی جمهووری کوردستان بۆ پێشەوا نووسیوە. دواتر جێهانبانی بۆ ٥ خول بوو
بە سەناتۆر و دواجار لە ساڵی ١٣٥٣ [ ١٩٧٤] لە تەمەنی ٨٣ ساڵی دا چاوی لە دنیا وێک
نا!
خەلیلی فەتاحی قازی لە کتێبی 'کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری' سەبارەت بە هاتنی جەهانبانی بۆ مەهاباد کە ڕەنگە لە دوای ئەو نامەیەی سەرەوە، یان سەفەرێکی پێشتووتر بووبێ دەنوسێ: ' سپەهبود جەهانبانی لەگەڵ ژمارەیەکی بیست کەسی (ژاندارم) بە ماشێن لە ورمێ وە هاتە مهاباد و میوانی خودالێخۆشبوو قازی محەمەد بوو. بۆ بەیانی ئەو ڕۆژەی سپەهبود جەهانبانی هات بۆ مهاباد ، ئەو ژاندارمانەی لە گەڵی بوون بۆ کڕینی ئەو شتانەی پێویستییان پێی بوو، دەبوو بچنە بازاڕی، بەڵام نەیاندەوێر بچن. ....( ل ١٢٠)... بە لەبەرچاو گرتنی ئەو پێشینەیە بوو ژمارەیەکی بیست کەسی لە ئەمنییەکان نەیاندەتوانی بە ڕۆژی ڕووناک لە ماڵی خودالێخۆشبوو قازی محەمەدەوە تا بازاڕی مهاباف کە مەودایەکی ئەوەندە زۆریان نییە، بچن بۆیە دوونەفەر لە چەکدارانی خۆجێیی ژاندارمەکانیان بە دوو ڕیز دابەش کرد و لەگەڵ خۆیان بردیانن بۆ بازاڕ، و دوای کڕینی پێداویستییەکانیان ، زەق و زیندوو گەڕاندیاننەوە ماڵی قازی محەمەد ... ( ل ١٢٢)
=====
دوشنبە ١٥ / مرداد ماە / ٢٤

جناب آقای قاضی محمد
بسمت بازرس ناحیە شمال و شمال غرب
اینجانب مجددا کردستان آمدم. و خیلی میل داشتم از سردشت بە مهاباد آمدە وضعیت آن
حدود را نیز مشاهدە نمودە وجنابعالی را ملاقات کنم متاسفانە بواسطەء کمی وقت و بدی
راە میسر نگردید امیدوارم چندی دیگر از راە تبریز رضائیە موفق باین امر بشوم بدیهی
است تا موقعیکە پادەگان بآن حدود نیامدە نظم و ترتیب صحیح برقرار نگردیدە شما
تاحدی مسئولیت آرامش و حفظ منافع دولت را عهدە دار هستید و با روح خدمت گذاری و
میهن دوستی کە در شما سراق [غ!] دارم یقین دارم کە بخوبی از عهدەء انجام وظیفە مقدس و مشکل برخواهد آمد
سرلشکر جهانبانی
سرلشکر جهانبانی
امضاء
وەرگێڕانی کوردی
دووشەمە ١٥ –ی گەلاوێژی ١٣٢٤
هەتاوی [ ٦ – ی ئووتی ١٩٤٥ ]
جەنابی ئاغای قازیی محەمەد
جەنابی ئاغای قازیی محەمەد
بە سیفەتی پشکنێری نیزامی ناوچەی
باکوور و باکووری ڕۆژئاوا دیسان هاتم بۆ کوردستان. و زۆرم پێ خۆش بوو لە
سەردەشتەوە بێمە مەهاباد و چلۆنایەتی ئەو سنوورەش ببینم و چاوم بە جەنابی بەرزتان
بکەوێ بە داخەوە لە بەر کەمی کات و بەدیی ڕێگا هەڵنەسووڕا هیوادارم ماوەیەکی دیکە
لە ڕێگای تەورێز- ڕەزائییەوە بتوانم بێم. ئاشکرایە تا ئەو کاتەی سەربازخانە
نەهاتووەتەوە ئەو سنوورە، نەزم وڕێکی دروست بەرقەرار نەکراوە ئێوە تا ڕادەیەک
بەرپرسیارەتی ئارامی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دوڵەتتان بە ئەستۆوەیە و بەو
ڕوحی خزمەت کردن و نیشتمان دۆستییەی کە لە ئێوەی دا بەدی دەکەم دڵنیام بە باشی ئەو
ئەرکە پیروۆز و دژوارە ڕادەپەڕێنن .
سەرلەشکر جێهانبانی
ئیمزا
تێبینی: کۆپی نامەی جێهانبانی و
وێنەکەی لە تۆڕی ئینترنێت و زانیاری لە مەر وی لە ماڵپەڕی ویکی پێدیا وەرگیراوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر