۱۳۸۹ دی ۲۸, سه‌شنبه
مەحموودی وەلیزادە، وەزیری کشتوکاڵی کۆماری کوردستان
مه‌حموودی وه‌لیزاده له ئه‌ندامانی سه‌ره‌تایی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و له کۆمه‌ڵه دا نێوی "م.ئیره‌ج- 215 " بووه. له نیشتمان دا چه‌ند بابه‌تی له بواری پژیشکی دا بڵاو کردووه‌ته‌وه. له کۆماری کوردستان دا کراوه به وه‌زیری کشتوکاڵ.
مه‌نافی که‌ریمی له هه‌ڵسووڕاوانی پایه‌به‌رزی کۆمار له چاوپێکه‌وتنێکدا له مه‌ڕ ده‌ستبژێر کردنی وه‌زیره‌کان ده‌ڵێ: ئێمه‌ش له مهاباد دانیشتوویه‌کی [ دانیشتنێکی] نائاساییمان پێک هێنا و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا ده‌سته‌ی وه‌زیرانی خۆمانمان هه‌ڵبژارد و هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌کان به ته‌واوی به پێی ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو. بۆ وێنه مه‌حموودی وه‌لیزاده که دیپڵۆمی کشتوکاڵی له که‌ره‌ج وه‌رگرتبوو به پێی ڕاوێژی ئه‌ندامانی ئاماده له کۆبوونه‌وه‌که دا، وه‌کوو وه‌زیری کشتوکاڵ هه‌لبژێردرا . ئێمه‌ش ڕوونووسێک له بڕیاره‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه و لیستی وه‌زیره هه‌ڵبژێردراوه‌کانمان بۆ تاران و ورمێ و ته‌ورێز نارد.(گۆواری ڕوانگه، ژماره‌ی 15، ژووییه‌ی 2003، ته‌ورێز)
مه‌حموودی وه‌لیزاده له ڕۆژنامه‌ی کوردستان یشدا بابه‌تی نووسیوه و ئه‌و نموونه‌یه‌ی خواره‌وه له ژماره‌ی 92 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ( کوردستان، ژماره 92، پێنجشه‌مۆ 11ی ڕه‌زبه‌ری 1325)
به‌شی کشت و کاڵ
م- وه‌لی زاده
ئافاتی نه‌باتات (2)
د-کلورۆز: کلۆرۆزیش یه‌کێک له‌و نه‌خۆشیانه‌یه که له نه‌تیجه‌ی موختهل بوونی خۆراکی نه‌باتات دا ته‌ولید ده‌بێ عهلامهتیشی ئه‌وه‌یه که گه‌ڵای نه‌باتات پنۆک پنۆکی ڕه‌نگ زه‌ردی لێ په‌یدا ده‌بێ و یا ئینکی ته‌واوی گه‌ڵاکه زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ وه وورده وورده ئه‌و زه‌ردییه به سپیه‌تی ته‌بدیل ده‌بێ:
باحیسی بروزی ئه‌و نه‌خۆشییه بوونی ئاهه‌کی زۆره له زه‌وی دا، بۆ ڕه‌فعی ئه‌وه ئه‌گه‌ر جووتیار بییه‌وێ زووتر مه‌زراکه‌ی له‌و ئافاته نه‌جاتی بێ،به تایبه‌تی سۆلفات دوفێری به‌کار بێنێ.مه‌سه‌له‌ن نیو 1 و 2 ئیلا یه‌ک کیلۆ مه‌حلوولی سۆلفات دۆفێری له گه‌ڵ سه‌د لیترئاوی ساف به هۆی ترومپای مه‌خسووس به گه‌ڵا زه‌رده‌کان هه‌ڵ ده‌پڕژێنێ له نه‌تیجه‌دا گه‌ڵاکان دووباره ڕه‌نگی خۆیان ده‌گرنه‌وه و که‌سک هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
وه بۆ پێشگیری ئه‌ساسی پێویسته وورده وورده له هه‌ر هێکتار زه‌وی دا 200 تا 500 کیلۆ تۆزی سۆلفات دۆفێر بڵاو کرێته‌وه.
نه‌باتات مومکینه به هۆی دووکه‌ڵی ژه‌هراوی و زیادی کارخانه‌جات وه یا مه‌وداێکی که له کوده‌کانی شیمیایی دا هه‌یه و ده‌درێ به شیناوه‌رد ده‌رمان دا‌و بن. ئه‌و دووکه‌ڵه سهمیانه زۆر جاران له سه‌ر هه‌ردی و هێندێک وهختانیش له ژێر هه‌ردی دا سه‌ده‌مه‌ی به نه‌باتات ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌گه‌ر له سه‌ری هه‌ردی دا ته‌ئسیر له نه‌باتات بکه‌ن گه‌ڵای گیا به ته‌واوی له به‌ین ده‌با و مانعی وه‌رگرتنی خۆراکی هه‌وایی ده‌بێ و له نه‌تیجه دا به کولی زه‌عیف و خه‌سار ده‌بن.
ئه‌و دووکه‌له سهمیانه زیاتر گازی گوگردیان له‌گه‌ڵه وئه‌و گازه که له‌گه‌ڵ دووکه‌ڵی له دوودکێشی کارخانه‌کانه‌وه ده‌ر ده‌که‌وێ به قسمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڵای نه‌بات نفووز ده‌کا وئاوی شیرهداری گه‌ڵای هه‌ڵ ده‌مژێ له نه‌تیجه ده ده‌بێته جه‌وهه‌ری گۆگرد که گیای مه‌حو ده‌کاته‌وه. ئه‌و گازه ده‌گونجێ به هه‌ردیش دا نچێته خوارێ و ئاههگێکی له زه‌وی دا هه‌یه له به‌ینی به‌رێ.بۆ پێشگیری له‌و مه‌وزووعه پێویسته ئاههگی زه‌وی زیاد بکرێ یه‌عنی ئاههگ به عینوانی کوود یا پێشگیری له نه‌خۆشی هه‌ردی بده‌ن و نه‌هێڵن دووکه‌ڵی زوغالی سه‌نگ تخوونی زه‌وی بکه‌وێ.
ئاوێکی که له کارخانه‌ی شیمیایی و غه‌یره شیمیاییدا کاریان ۆێ کردوه و پیس بووه(گه‌نداو) و به وه‌سیله‌ی جۆگه‌لان ده چۆم و ئاوان ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر ئاوی ئه‌و چۆمانه به زه‌وی بدرێ نهباتآت ده‌رمان دا‌و ده‌کا و ئه‌و ئاوانه گه‌لێک وه‌ختان میقدارێکی زۆریان خوێ له‌گه‌ڵه، له سووڕهتێکدا ئه‌گه‌ر له هه‌ر لیترێک ئاو دا زیاتر له یه‌ک و نیوگرهم خوێ مه‌وجوود بێ بۆ نه‌باتات و گیا زه‌ره‌ره.ئه‌و ئاوه سوێرانه ده‌بنه باعیسی که‌م که‌دنی ئاههگ و ماگنێری و پۆتاسی هه‌ردی.
هێندێک له کوودهکان وه‌کوو کوودی مه‌سنووعی ئاهه‌کی ئازۆتی مومکینه له باتی قازانج زه‌ره‌یان بێ. بۆ ئه‌وه‌ی که جووتیار به چاکی ئیستیفاده له‌و کوودانه بکا پێویسته به‌لانی که‌مه‌وه دوو هه‌فته پێش تۆ‌و پێ وه‌ر کردن
ئه‌و کوودانه ژێر زه‌وی بکا تا کوو سهمێتییان نه‌مێنێ و ببنه باعیسی هێزی زه‌وی.
تێبینی: ئەم وێنەیە بە سپاسەوە لە کتێبی : " ساوجبلاغ موکری (مهاباد) وەرگیراوە، ئەویش لە ئارسیڤی تایبەتی سەید عوبەیدیلای ئەیووبیان ( بڕرەک) ی وەرگرتووە.
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر