۱۳۹۱ اسفند ۱۵, سه‌شنبه

ووتاری محه‌مه‌ده‌مینی موعینی وه‌زیری نێوخۆی کۆمار و مودیری شیرکه‌تی ته‌ڕه‌قی کوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمی 2- ی ڕێبه‌ندان دا



ووتاری محه‌مه‌ده‌مینی موعینی  وه‌زیری نێوخۆی کۆمار  و مودیری شیرکه‌تی ته‌ڕه‌قی کوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمی 2- ی ڕێبه‌ندان دا
کوردستان، ژماره‌ی 18، شه‌مۆ 4- ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324ی هه‌تاوی / 23- فێڤرییه‌ی 1946
( خولاسه‌ی نوتقی ئاغای محه‌مه‌د ئه‌مینی موعینی  له‌ له‌ ڕۆژی 2/11/24 دا خوێندراوه‌ته‌وه‌ )
به‌ ئیفتیخار و سه‌ربڵیندی ده‌زانم ده‌و ڕۆژه‌ موباره‌که‌ دا که‌ جێژنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌ و به‌ پشتیوانی خودا و پێشه‌وای کوردستان دوژمنانی داخڵی که‌ هه‌تا ئه‌وڕۆ شه‌ریکی دز و ڕه‌فیقی قافڵه‌ بوون بۆیتان به‌یان که‌م. یه‌کێک له‌وان ..... ه‌ ده‌وڵه‌تی ئێرانێ هه‌ر چه‌ند جار که‌ تێلێگڕافی ده‌کرد به‌ له‌قه‌بی شه‌ریفی نێو ده‌برد و ئه‌و نێوه‌ش مه‌عنای وا بووه‌ که‌ ئه‌تۆ ده‌بێ وه‌ته‌ن و میلله‌تی خۆت که‌ کورده‌ مه‌حوی که‌یه‌وه‌ و بی فرۆشی. ئه‌و شه‌خسه‌ شه‌ریفه‌ خائینه‌ که‌ به‌ر له‌ ڕمانی ده‌وڵه‌تی ئێرانێ بوو به‌ حکوومه‌تی ده‌وڵه‌تی حءتانێ له‌ مه‌هاباد، ده‌ستی به‌ عه‌مه‌لییاتی وه‌ته‌ن فرۆشی و ،یلله‌ت فرۆشی کرد. هه‌ر وه‌ها ده‌گه‌ڵ که‌ بوو به‌ حکوومه‌ت  له‌ مه‌هاباد ڕۆنیشت ئه‌وه‌ڵ کارێکی که‌ کردی 30 نه‌فه‌ری سوار نارده‌ ماڵه‌ ڕه‌سووڵی یاهووی، پووڵێکی زۆری به‌ ناحه‌ق لێ ئه‌ستاند و بۆخۆشی حه‌بسی بوو.جیا له‌وه‌ چه‌ند نه‌فه‌ر ئازادیی خواه بوون که‌ به‌ ئه‌مری ته‌ورێز و ده‌ستووری ڕه‌زائییه‌ی که‌ پێی گه‌یی بوو خه‌یاڵ و عه‌زمی خۆی جه‌زم کردبوو که‌ ئه‌و ئازادیخواهانه‌ بگرێ و ته‌حویل به‌ ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری ئێرانێی بدا. ئه‌وانه‌ محه‌مه‌دی مه‌ولوودی و سه‌یید محه‌مه‌دی سه‌ییدی و چه‌ند نه‌فه‌ری دیکه‌ بوون بۆ به‌ جێ هێنانی ئه‌و کاره‌ 100 نه‌فه‌ری وه‌ کووچه‌ و خیابانان خست ئه‌مما چونلو خودای ته‌عالا نه‌یه‌ویست کورد زه‌لیلی ده‌ستی ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ بێ، ده‌ستێکی غه‌یبی ده‌نێوێ دا بوو به‌ له‌مپه‌ری .... له‌قه‌ب شه‌ریف . ئه‌لحه‌،دولیلا به‌ ئاواتی خۆی نه‌گه‌یشت و به‌ تایبه‌تی ..... کوڕی ....  ده‌و ئاکارانه‌ دا چی وا له‌ بابی که‌متر نه‌بوو و هاوڕێیه‌کانی ئه‌و نیشتمانفرۆشانه‌  که‌ له‌وانه‌ یه‌کیان ..... دووه‌م ..... سێیه‌می ......بوون. یه‌کێکی دیکه‌ له‌ خائینه‌ گه‌وره‌کان ....... که‌ .... پێ ده‌ڵێن، سه‌هله‌ ئه‌و خائینه‌ که‌ کوردستان نێوێکی وای نه‌بوو که‌ خیانه‌تی ده‌کرد ئه‌لعانیش که‌ حکوومه‌تی کوردی حه‌لحه‌مدولیلا به‌رقه‌راره‌ و زۆر ساحێب قودره‌تیشه‌ ئه‌ خائینه‌ حاڵی حازر له‌ تارانێ ده‌گه‌ڵ ستادی له‌شکر که‌ سه‌رتیپ ئه‌ڕفه‌ع له‌ تێکدانی بناغه‌ی حکوومه‌تی کورد ڕاناوه‌ستێ ئه‌و ئاغایه‌ سێ ساڵ که‌وه‌ئ پێش که‌ بوو به‌ فه‌رمانداری مه‌هاباد ئه‌مری کرد ئه‌هلی مه‌هابادێ هه‌مووی ژنه‌.ژنیش نابێ ئه‌سله‌حه‌ی بێ. له‌ سایه‌ی خودای بێ هاوتا بناغه‌ و دامه‌زراندنی حکوومه‌تی کوردی دێمۆژڕاتی مه‌هابادێ داندرا، پێویسته‌ ئه‌و خائینه‌ بێ خۆی ده‌ ته‌ویله‌ی ئه‌و مه‌هابادیانه‌  که‌ پێی ده‌کوتن ژنن باوێژێ، ئه‌و وه‌خته‌ ئه‌وان بۆ خۆیان ده‌زانن عه‌فوی ده‌که‌ن یان نا و خۆ ده‌ ته‌ویله‌ هاویشتنی ئه‌و خائینه‌ حه‌تمییه‌ و یه‌کێ له‌ هاوده‌ستانی ... ئاغای ..... یه‌  که‌ له‌ کۆمه‌ک و یاریده‌ی ئه‌و خائینه‌ ڕانه‌وه‌ستاوه‌. یه‌کی دیش له‌وانه‌ ..... ه‌ سه‌هله‌ له‌ سه‌قزێو له‌ مه‌هاباد ڕانه‌ده‌وه‌ستا حه‌مله‌ی ده‌برد بۆ ڕه‌زائییه‌ و ته‌ورێز و سنه‌ و کرماشان و ئه‌من له‌و تاریخه‌وه‌ له‌ لایه‌ن حیزبی حکوومه‌تی دێمۆکڕاتی کوردستان  بۆ ئامۆژگاری و ئاگادار بوونی ئه‌و خائینانه‌ هه‌تا 10 ڕۆژی دیکه‌ ئیبلاغ ده‌که‌م خۆیان به‌ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بناسێنن به‌ڵکوو له‌ سووچ و تاوانی ئه‌وان چاو بپۆشن زیاتر له‌وه‌ ده‌ڵێم:
بژی کورد و کوردستان ؛ بژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
تێبینی : وێنه‌ی میرزا محه‌مه‌دئه‌مینی موعینی  به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ فه‌یسبووکی به‌ڕێز عه‌بدوڵای سه‌مه‌دی   وه‌رگیراوه‌. لێره‌ دا نێوی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و نوتقه‌ دا باسیان کراوه‌ بۆ نه‌کولاندنه‌وه‌ی برین و ڕێز گرتن له‌ که‌سوکاریان له‌م سه‌روبه‌نده‌ دا نه‌هاتووه‌.

هیچ نظری موجود نیست: