که‌سی یه‌که‌م له لای چه‌په‌وه میرزا حه‌مه‌ده‌مینی موعینی
حه‌مه‌ده‌مینی موعینی و دۆستانی
شووڕه‌وی
له به‌ڵگه‌یه‌کی وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ڕووسیای فێدێڕال دا که ڕه‌حمه‌تی دوکتور ئه‌فراسیاوی هه‌ورامی وه‌ریگێڕاوه و له
خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه باسی بازرگانێک له مه‌هاباد کراوه به ناوی حه‌مه‌ده‌مین که میوانداریی کردووه له کۆنسوولی شووڕه‌وی و هاوڕێیانی له
کاتی سه‌ردانیان له مه‌هاباد له سه‌ره‌تای
ساڵی 1945 دا. بێگومان مه‌به‌ست له‌و که‌سه میرزا حه‌مه‌ده‌مینی موعینی یه که
له کۆماری کوردستان دا پۆستی وه‌زاره‌ت و
سه‌رۆکایه‌تی " شیرکه‌تی ته‌ڕه‌قی هه‌بوو. به ڵێبڕاوی ناکرێ بڵێین ئه‌م
وێنه ئی ئه‌و دیداره‌ی سۆڤیه‌تییه‌کانه له مه‌هاباد، به‌ڵام ئه‌وه زاندراوه
که میرزا حه‌مه‌ده‌مینی موعینی له گه‌ڵ بازرگانان و کاربه‌ده‌ستانی شووڕه‌وی له
ئازه‌ربایجان پێوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌بووه.
یاداشتی سه‌فه‌ری " ماتڤییێڤ
" کۆنسوولی سۆڤیه‌ت بۆ مه‌هاباد له 11 و 12ی کانوونی دووه‌می (
ژانڤییه) 1945 دا
سه‌عات 11ی به‌یانی گه‌یشتینه مه‌هاباد،
کۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی سۆڤیه‌تی لێ نییه. که چووینه لای ئاغای " سه‌ریعولقه‌له‌م" ی فه‌رمانداری
مه‌هاباد، ووتی: قازیی محه‌مه‌د لێره نییه و چووه بۆ تاران و دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کانی سۆڤییه‌ت به بێ ئیجازه‌وی
قازیی محه‌مه‌د زه‌حمه‌ته. ناوبراو گوتی: له لایه‌کی تریشه‌وه من هیچ فه‌رمانێکم
له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌وه‌م له‌م باره‌یه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه.
له سه‌ر داوخوازیی بازه‌گانێکی کورد چووینه
ماڵی محه‌مه‌دئه‌مین، ناو براو خۆی به نزیکی ئێمه ده‌زانێ. به ڕویه‌کی خۆشه‌وه
پێشوازیی لێ کردین. محه‌مه‌دئه‌مین زۆر شاره‌زای پارتیی ژێکافه و هه‌ڵوێستی ئێمه پرسی که ئایا
بایوخی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته ڕیزی ژێکافه‌وه.
ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا گوتمان ئه‌و له ئێمه باشتر شاره‌زای ئه‌م پارتییه‌یه. جا
له به‌ر ئه‌وه ده‌بێ خۆی بڕیار له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدات. بۆ ئێواره‌که‌ی
ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی ژێکاف هاتنه لامان:
1- ئیبراهیم ئیبراهیمیان (
پازرگان)، 2- مسته‌فا سوڵتانیان (
بازرگان) ، 3- عه‌لیی ڕیحانی ( بازرگان) ، 4- ئه‌حمه‌د ئیلاهی (بازرگان)، 5- محه‌مه‌د
دڵشاد [ ڕه‌سووڵی ]، له هه‌موویان گه‌نجتره ( کوڕه بازرگان)، 6- خه‌لیل خوسره‌وی
(بازرگان)، 7- قاسم قادریی قازی
ناوبراوان له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا
داوای ئه‌م شتانه‌یان لێ کردین:
1- له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌کانه‌وه
ئاگادار کراونه‌ته‌وه که کۆمه‌ڵه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی سۆڤیه‌ت و ئێران له شاره‌کانی
تر دامه‌زراون، زۆر حه‌ز ده‌که‌ن ئه‌م ناوه‌نده له مه‌هابادیش بکرێته‌وه.
2- بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆپاگه‌نده
و ئیش و کاری ژێکاف له ناو دانیشتوانی کورد دا، پێویستییان به ده‌رکردنی گۆڤار و
ڕۆژنامه‌ی کوردی هه‌یه، به‌ڵام توانایان نییه. له‌به‌ر ئه‌وه داوا له ئێمه ده‌که‌ن
یارمه‌تییان بده‌ین بۆ به ده‌ستهێنانی
تیپۆگڕافی.
3- داوای ڕێکخستن و کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی
ڕاسیۆیی به زاراوه‌ی مه‌هابادی، واته ئه‌و زاراوه‌یه‌ی که کورده‌کانی عێڕاقیش
تێی بگه‌ن و ئه‌م به‌رنامه ڕادیۆیی یه له مۆسکپ بڵاو بکرێته‌وه.
4- یارمه‌تییان بدرێ بۆ
ڕزگاربوونی گه‌لی کورد له چه‌وسانه‌وه‌ی سێ ده‌وڵه‌تی ئێران و عێڕاق و تورکیا، هه‌ر
وه‌ها یه‌کگرتنیان له ده‌وڵه‌تێکدا.
له سه‌ر پرسیاری ئێمه سه‌باره‌ت
به نوێنه‌رایه‌تیی ڕێکخراوی په‌یوه‌ندییه‌کانی کولتووری، ناوبراوان گوتیان
گونجاوترین و باشترین مرۆڤ بۆ ئه‌م کاره قازیی محه‌مه‌ده که ئێستا له تارانه.
ئێمه پێڕه‌وه‌ی [ ئه‌ساسنامه] کۆمه‌ڵه‌ئ په‌یوه‌ندیی کولتووری و هێندێ چاپه‌مه‌نی
و ئه‌ده‌بیاتمان پێ دان و ئاماده‌مان کردن بۆ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی تا گه‌ڕانه‌وه‌ی
قازیی محه‌مه‌د. سه‌باره‌ت به بڵاو کردنه‌وه‌ی پڕۆگڕامی ڕادیۆیی ، پێمان گوتن هه‌وڵ
ده‌ده‌ین له‌و باره‌یه‌وه یارمه‌تیتان
بده‌ین ، به‌ڵام بۆ تیپۆگڕافیا [ ده‌زگای چاپ ] پێمان گوتن زه‌حمه‌ته. سه‌باره‌ت
به ڕزگار بوونی کورده‌کان ئێمه ووڵاممان دایه‌وه که وه‌ختی هێنانه کایه‌ی ئه‌م
پرسیاره نییه. ئێمه ناتوانین هیچ به‌ڵێنێک له‌م باره‌یه‌وه بده‌ین. ئه‌وان ده‌بێ
ۆێش هه‌موو شتێک هه‌وڵ بده‌ن به زووترین کات
کۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی ڕێک بخه‌ن ق په‌یوه‌ندیی پێویست له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه
به‌ڕێوه‌بچێ.
ئێمه به‌یانی سه‌عات 12 بۆ جاری
دووه‌م چووینه لای " سه‌ریعولقه‌له‌م" ی فه‌رمانداری مه‌هاباد؛ ناوبراو
گوتی من پێڕه‌وی کۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی سۆڤیه‌تم له گه‌ڵ ئێران‌دا خوێندووه‌ته‌وه،
به‌ڵام به داخه‌وه تا وه‌رگرتنی فه‌رمان له ڕه‌زائییه‌وه بۆ ڕێکخستنی ئه‌م
ڕێکخراوه، ناتوانێ ئه‌م کاره بکات. ئێمه‌ش به‌ڵێنمان پێ دا له‌و باره‌یه‌وه
وتووێژ له گه‌ڵ ئوستانداری ئوستانی چوار دا بکه‌ین. پآشان چووین سه‌دانی بازاڕی
مه‌هابادمان کرد.
( ئارشیڤی وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ڕووسیای فێدێڕاڵ. ف 94.، ئو 30 ، د 65، پ 348، ل 21، 22)
سه‌رچاوه: دوکتور ئه‌فراسیاو هه‌ورامی،
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌رده‌می دووه‌م
جه‌نگی جیهانیدا به پێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی
ئارشیڤی یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت. پێداچوونه‌وه و ئاماده کردنی سدیق ساڵح. بنکه‌ی ژین،
سلێمانی، 2008. لاپه‌ڕه‌ی 122، 123، 124
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به‌سپاسه‌وه
به ڕێگای کاک سیامه‌ندی موعینی له ئارشێڤی
بنه‌ماڵه‌ی موعینی وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر