ئه‌م وێنه‌ی عیسمه‌تی قازی ئی سه‌روبه‌ندی دوای هه‌ڵوه‌شانی کۆماری کوردستان ه.
کوردستان، ژماره‌ی 27. دووشه‌مۆ 5ی خاکه‌لێوه‌ی 1325ی هه‌تاوی / 25ی مارسی 1946
جێژنی سهربهخۆئی و ناساندنی
پێشه‌وای کوردستان له لایه‌ن ئامۆژگارانی مه‌دره‌سه‌ی کچان
ج- خیتابه‌ی یای عیسمه‌تی قازی
کچی جه‌نابی پێشه‌وای کوردستان
یایانی
گه‌وره، ؛هوهت که قهدهمو ڕه‌نجه کردووه و ته‌شریفتان هێناوه بهخێرهاتنوو
حه‌رز ده‌که‌م و هه‌میشه ده جێژن و شادی دا بن. ئه‌و ڕۆژه که خزم و برایانی مه
ده جێژن و بانگهێشتن دان و خۆشی خۆشییانه که میله‌تی کوردی له دیلی ڕزگاری بووه و به ئازادیی گه‌یشتوون. ئه‌مه‌ش
ده‌بوو چه‌ند جێژنمان گرتبا و هه‌موو ڕۆژێ شیرینی خواردنمان با تا هه‌موو دنیا تێ
گهییبان که ژنی کوردی له پیاوان ئازادیی پێ خۆشتره. ئێستا که له‌وه‌ی وه‌پاش
که‌وتوون پێویسته شتێکی وابکه‌ین که ئه‌مه وه‌پێش که‌ینه‌وه و ڕێگای وه‌ش ئه‌وه‌یه
هه‌رچی ژن و کچه به وورد و درشت ڕوو ده خوێندن و مه‌دره‌سان که‌ین. بژین ژنانی خوێنده‌وار و ئازادی کورد.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ژماره‌ی 39،
چوارشه‌مۆ 4-ی بانه‌مه‌ڕی 1325 ی هه‌تاوی/
24ی ئاوریلی 1946
ماوه‌ی سوخه‌نڕانی یایان
ی- خیتابه‌ی کیژ عیسمه‌تی قازی
خانمان و خوشکانی خۆشه‌ویست ئه‌مه
که ئه‌وڕۆ له ئه‌نجومه‌نی ڕه‌وابیتی فه‌رهه‌نگی کوردستان و شووڕه‌وی وه‌خڕ بووین
بپیهیه که ته‌ماشای شاری مهسکهوێ بکه‌ین و بێ بینین که له سایه‌ی عیلم و فه‌رهه‌نگێ
ڕا چی لێ هاتووه و چه‌ند گه‌وره بووه و هێنده نفووس و کارخانه زۆر بووه که
نۆ خه‌تی ڕێی ئاسنی بۆ دێ، هێشتا به‌شی هات و چۆیه ناکا، له گه‌ڵ پێنج دهریایانیش
بهوسیلهی جۆی زۆر گه‌وره که که‌شتی پێدا هاتووچۆیه ده‌کا ڕێی بۆ دروست کراوه،
به حه‌واش دا ڕۆژێ سه‌دها تهییارهی بۆ دێ و ده‌ڕوا. ته‌ماشای ئه‌و بینا و
ساختومانه گه‌ورانه و ئه‌و هه‌موو
کارخانه و کتێبخانه و مووزه و جێی تیاتر وسینه‌ما و مه‌دره‌سه و مه‌یدان و تهڕهقییاتهی
بکه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه له سایه‌ی خوێندنێ دان. چ ده‌بێ ئه‌مه‌ش بخوێنین و به
هۆی زانست و خوێندن دنیا و هه‌وای موسه‌خه‌ر بکه‌ین و میله‌تی خۆمان سه‌ربه‌رز کهیهن و له‌و ژیانی که له جێیان حه‌یواناتیش
وا ناژین خۆمان نه‌جات بده‌ین. تا که‌نگێ خانووی گڵین و کووچه به به‌هاران پڕ له
قوڕ و به با هاتنی پڕ له تۆز ئه‌و حه‌مام و ئاوانی پڕ له که‌سافه‌ت و ڕێگایانی
پڕ پێچ و خه‌م و میله‌تی ڕووت و بێ کارخانه و چاو له‌ده‌ست؟! بخوێنن بخوێنن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر