کوردستان، ژماره‌ی ، ژماره‌ی 7،
شه‌مۆ 6ی ڕێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی / 26ی ژانڤییه‌ی 1946
له جێژنی سه‌ربه‌خۆییدا
خزمه‌ت به کورده‌واری قه‌ت ون
نابێ و هه‌ر که‌س له‌و ڕێیه دا زه‌حمه‌ت بکێشێ هه‌ر تووشی چاکه ده‌بێ. له
کۆبووونه‌وه‌ی شه‌وی چوارشه‌مۆ 3- ی ڕێبه‌ندانی 1324 که گه‌وره‌ترین شه‌وێکی خۆش
و پێرۆزی وولاتی کورد بوو له کوردستان دا به‌تایبه‌تی هه‌یئه‌تی کۆمیته‌ی شاری له
ماكه ئاغای که‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین بانگ کرابوون. له دوای شادمانی جێژنی ئازادیی
سهربهخۆئی کوردستان وه‌بیر سێ ماڵی لێ قه‌وماوی نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌وتینه‌وه که
له ڕێی خزمه‌ت به کوردستان ده‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی که‌وتوون. پاش گفتوگۆیه‌کی زۆر
برایانی خۆشه‌ویست و هاوخوێنی ئه‌و سێ ماڵه شهڕافهتمهنده به داوخوازی لاوێکی
خوێن گه‌رم و پێشمه‌رگه له کورده‌واری ئه‌و برایانه‌ی که له ژێره‌وه نێویان
نووسراوه هه‌ر یه‌که له سنووتی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا کۆمه‌کێکی باشیان کرد و له‌مه‌و
دواش هه‌رکه‌س له برایانی خۆشه‌ویست ده‌یه‌وێ کۆمه‌ک به‌و سێ ماڵه به‌رزه بکا،
بۆ په‌رداخی کۆمه‌ک به من " سه‌دیق حه‌یده‌ری" موڕاجه‌عه بکا و هه‌ر
که‌س هه‌ر پووڵێلی بدا پێیان ده‌گه‌یێنم و نێویان له ڕۆژنامه دا ده‌نووسرێ:
1- ئاغای که‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین 600 ڕیاڵ
2- هاجر خانمی ئه‌حمه‌ده‌ین 200 ڕیاڵ
3-سه‌یدزاده خانمی ئه‌حمه‌ده‌ین
200 ڕیاڵ
4- ڕه‌عنا خانمی ئه‌حمه‌ده‌ین 50 ڕیاڵ
5- دووباره ئاغای ئه‌حمه‌ده‌ین 30 پووت ئارد
....هتد
*به پێی به‌ڵگه‌یه‌ک ئه‌ندامانی
هه‌یئه‌تی کۆمیته‌ی شاری [ مه‌به‌ست مه‌هاباده ] (حدک) له‌و سه‌ر وبه‌ندی دا
بریتی بوون له:
وه‌هابی بلووریان – ئه‌حمه‌دی ئیلاهی – مه‌نافی که‌ریمی – حوسێنی زه‌رگه‌ری [زێڕینگه‌ران]- مه‌حموودی وه‌لی زاده- سه‌دیقی حه‌یده‌ری
وه‌هابی بلووریان – ئه‌حمه‌دی ئیلاهی – مه‌نافی که‌ریمی – حوسێنی زه‌رگه‌ری [زێڕینگه‌ران]- مه‌حموودی وه‌لی زاده- سه‌دیقی حه‌یده‌ری
** مه‌به‌ست له‌و سێ ماڵه کورده ماڵی قاسمی قادریی
قازی،عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی و دڵشادی ڕه‌سووڵی یه که له مه‌ئموورییه‌تێکی
ژ.ک. دا له 14ی ئووتی 1945 له گه‌ڵ دوو تێکۆشه‌ری دیکه به‌ده‌ستی هێزی ژاندارمه‌ی حکوومه‌تی نێوه‌ندی
له نیزیک ڕه‌زائییه (ورمێ) گیران و تا
15ی فێڤرییه‌ی 1946 نیزیکه 8 مانگ له تاران زیندانی بوون.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه‌ی نه‌مر که‌ریمی ئهحمهدین یای په‌روانه‌ی
ئه‌حمه‌ده‌ین له به‌ر ده‌ست ' وێنه‌ی کۆماری کوردستان"ی ناوه. ماڵی ئاوه‌دان بێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر