له لای ڕاسته‌وه عیسمه‌تی قازی، یای مینای قازی و عیفه‌تی قازی
ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ژماره‌ی 37،
شه‌مۆ 31ی خاکه‌لێوه‌ی 1325ی هه‌تاوی/ 20 ئاوریلی 1946
کۆنفڕانسی سوخه‌نڕانی یایان
ڕۆژی جومعه 17ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی
1324 [ی هه‌تاوی] مه‌جلیسی سوخه‌نڕانی یایان و کیژانی مه‌هاباد له خانه‌ی فه‌رهه‌نگی
کوردستان گیرا. له پێشدا له لایه‌ن یای پێشه‌وا مه‌جلیس ئیفتیتاح کرا و به‌یاناتێکی
چاکی ڕاجیع به عیلم‌و فه‌رهه‌نگ و ته‌ڕه‌قییاتی ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی جه‌ماهیری
شووڕه‌وی ئیراد فه‌رموو و چه‌ند نه‌فه‌ر له کیژان و یایانی موحته‌ڕه‌م خیتابه‌یان
خوێنده‌وه که له ژێره‌وه ده‌هێندرێته به‌رچاو:
ئه‌لف: خولاسه‌ی به‌یاناتی یای
پێشه‌وای کوردستان:
یایان و کیژانی خۆشه‌ویست، بزانن
که ژنان له ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی جه‌ماهیری شووڕه‌وی دا پێشڕه‌فتێکی سه‌ر لێ سوڕماویان کردووه و له زانست و فه‌رهه‌نگ
دا کامیله‌ن شان به شانی پیاوان ده‌چنه پێش. ئه‌م ڕۆژانه ده‌بینم که باوکان و
دایکان له بابه‌ت ناردنی کوڕ و کچیان بۆ مه‌داریس شه‌وقێکی قابیلیته‌قدیر ده‌نوێنن.
هومێدم وایه له‌و کۆششه دا قه‌ده‌مێکی توندتر هه‌ڵێنین که به‌ڵکوو به یارمه‌تی
خودای به‌رز وته‌وه‌جوهاتی ده‌وڵه‌تی کوردستان له ماوێکی که‌م دا پیاو و ژنی بێ
سه‌واد له کوردستان دا نه‌مێنێ...
----------
ب – خیتابه‌ی کیژ، عیفه‌تی قازی
خانمه‌کان گه‌وره مه‌سه‌لێکی مه‌شهوور شێر چ نێر چ مێ. کورد خۆ به شه‌هاده‌تی هه‌موو
دونیایه له هه‌موو که‌س ئازاتره، ئه‌دی چۆن ده‌بێ به خسووس ده دنیای ئه‌وڕۆ
دا که له هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی پیاو و ژن پێکه‌وه کاری ووڵاتی خۆیان ئیداره ده‌که‌ن
و بۆ ئیداره‌ی ووڵاتیش خوێندن و سه‌واد لازمه و به‌ڵکوو کابانی و خانه‌داری و منداڵ به‌خێوکردنیش. هه‌رچی
عیلم و سه‌واد زیاتر بێ و له گه‌ڵ قومقومه‌ی سیری و لایی لایی لانکێ خۆشه‌ویستی و
نیشتمان په‌رستنی میللی به منداڵ فێر بکرێ قه‌ت له بیری ناکا. میله‌تێکی ئه‌و نه‌وعه
دایکانه‌ی هه‌بێ ڕۆژ به ڕۆژ ده سه‌رکه‌وتن دایه. ده جا وه‌ن به خۆتان و
منداڵتانه‌وه بخوێنن و شارێکی وه‌ک شاری مه‌سکه‌و که ئه‌و عکسانه‌ی له پێش
چاوانه ساز که‌ین و ووڵاتی خۆمان به عیلم و سه‌نعه‌تی وا بڕازێنینه‌وه.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه له مه‌هاباد، 6 یا 7 ساڵ له دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان له‌ماڵی پێشه‌وا هه‌ڵگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر