بەروار ٢ / ٥ / ١٣٢٥
[ ٢٤ / جوڵای / ١٩٤٦ ]
ژمارە:
٥٢
ئیمبلێم
: شیر و شمشیر و شێر و خورشید
مۆری
نهێنی وەزاڕەتی نێوخۆ
ژمارە
٦٤٥٦
٣١ / ٥ /
١٣٢٥ [ ٢٢-ی ئووتی ١٩٤٦]
نهێنی و
ڕاستەوخۆ
مۆری
وەزاڕەتی نێو خۆ
ئیدارەی
سیاسی
ژمارە ٧٨٧٤
بەروار
٣١/ ٥ / ١٣٢٥ [ ٢٢-ی ئووتی ١٩٤٦ ]
فەرمانداریی
سنە
فەرمانداری
بەرزی کوردستان
بۆ ئاگاداری بە عەرز دەگا ، ئەو زانیارییانەی گەیشتوون باس لەوە دەکەن
لەدوای گەڕانەوەی ڕێزدار قازیی محەمەد لە ناوەندەوە بۆ مەهاباد چەند کەس نوێنەر و
مەئموورینی ئازەربایجانی بۆ چاولێکردنی وەزعییەتی ئیداری و ڕەوتی نێوخۆیی هاتوونە
مەهاباد ڕێگای شۆسە و هێڵی سیمی تێلگڕافی مەهابادیان لە مەئموورە خۆ جێیەکان
تەحویل وەرگرتووە و هەر وەها ئیبلاغیان کردووە کە لە گشت کاروبارەکان دا دەبێ
خۆیان بە تابیعی ئازەربایجان بزانن و دەستوورەکانی
ئوستانداریی بەڕێوە بەرن، گۆیا دەیانەوێ ڕێزدار محەمەد حوسێن سەیف قازی کە تائێستا
عینوانی فەرماندەیی هێزەکانی مەهابادی هەبووە وەک فەرمانداری مەهاباد دیاری بکەن.
بەخشداری
سەقز ئەمیریی ئەردەڵان
١٩٣ / ١٩
/ ٥ / ٢٥
ڕوونووس
بۆ ئاگاداری وەزاڕەتی نێو خۆ ئیدارەی سیاسی دەنێردرێ
ئیدارەی
سیاسی
٣٠ / ٥ /
١٣٢٥
فەرمانداری
کوردستان و بیجار – فەرەجوڵا ئاسەف ئیمزا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر