۱۳۹۹ اردیبهشت ۹, سه‌شنبه

فەرمانی ئەحمەدی قەوام سەرۆکوزیری ئێران بە وەزاڕەتی نێوخۆ بۆ ڕاهێزاندنی دەستبەجێی هەنگی ژاندارمەری کرماشان لە ئاست عەشێرەتەکانی ئوستانی کوردستان و کرماشان

ئێمبلم

تاج و شێر و شمشێر و خورشید

سەرۆک وەزیر

بە بەرواری ٢٠ / ١ / ١٣٢٥  [  ٩ / ٤ / ١٩٤٦ ]

ژمارە  ٢٣٣

نهێنی و ڕاستەوخۆ

مۆری  ئاستەی دەفتەری نهێنی وەزاڕەتی  نێوخۆ

ژمارە  ٦٠٨

بەروار  ٢١ / ١ / ١٣٢٥  [ ١٠ / ٤ / ١٩٤٦]

وەزاڕەتی نێوخۆ

ڕوونووسی ڕاپۆرتی ژمارە  ٩٦٤ -  ٢٩ / ١٢ / ١٣٢٤  [ ٢٠ / ٣ / ١٩٤٦ ]  ئوستانداریی ئوستانی پێنجەم  و پەیوەستەکەی  سەبارەت بە عەشیرەتەکانی کوردستان و کرماشان کە مەڕامی حیزبی کۆمەڵەیان قبووڵ کردووە  تێلوەن ( بەتێلگراف دا) دەنێردرێ.  دەستوور بدەن دەستبەجێ بۆ ڕاهێزاندنی  هەنگی ژاندەرمەری کرماشان هەنگاوی پێویست باوێژرێ و چاوەدێری پێویست بکرێ .
سەرۆک وەزیر
لە لایەن  ئیمزا


نهێنی و دەست بەجێ یە
مۆری وەزاڕەتی نێوخۆ
ئیدارەی سیاسی
ژمارە ١٠٠٠
بەروار ٢٢ / ١  / ١٣٢٥  [ ١١ /  ٤ / ١٩٤٦ ]



تێبینی  : ئەو فەرمانە ئی ئەحمەدی قەوام ە . قەواموسەلتەنە بۆ جاری سێیەم لە سەروبەندی حوکمی دوو شایان دا لە ٨-ی ڕێبەندانی ١٣٢٤-ی هەتاوی تا  ١-ی سەرماوەزی  ١٣٢٦  [  ٢٨-ی ژانڤییەی ١٩٤٦  تا  ٢٣-ی نۆڤامبری ١٩٤٧  ] سەرۆکوەزیری ئێران بووە.  [ ح.ق]

هیچ نظری موجود نیست: