بەروار ٢٩ / ١١
/ ١٣٢٤
[ ١٨ –ی فێڤرییەی ١٩٤٦ ]
٦٣٠٨٩ / ١٦٤٦١ / ٢
پەیوەست
پەیوەست
٢٤ / ٢
وەزاڕەتی ناوخۆ
ئیدارەی ئینتیزمات
وەزاڕەتی ناوخۆ
بە حورمەتەوە
ڕادەگەیێندرێ بە پێی زانیاری پێمان گەیشتووە بڕیار بوو سێ نەفەر ئەندامانی
حیزبی کۆمەڵەی کوردستان کە لە زیندانی مەرکەز زیندانی بوون بێتوو بەر بدرێن
سەرهەنگ نووربەخش فەرماندی هەنگی ژاندەرمەری ڕەزائییە و سەرهەنگ زەنگەنە کە لە
لایەن فیرقەی دێمۆکراتی ئازەربایجانەوە گیراون
ئازاد بکرێن، ئێستا چونکە بە پێی خەبەری هاتوو ئەندامانی حیزبی
ناوبراو مەرەخەس کراون تکایە بڕیار بدەن
سەبارەت بە بەردرانی دوو ئەفسەری ناوبراو هەنگاوی پێویست هەڵبهێندرێتەوە و
لەئاکامی ئەو هەنگاوە ژاندەرمەری ئاگادار بکەن .
فەرماندەی ژانفەرمەری گشت ووڵات – سەرتیپ خوسرەو پەنا
پێش نوس
٣١٦٦٩ / ٥
٣١٦٦٩ / ٥
٨ / ١٢ /
٢٤ [ ١٥-ی مارسی ١٩٤٦]
فەوری یە
ڕوونووس دەنێردرێ بۆ ئیدارەی ئینتیزامات تکایە قەدەغە
بفەرموون هەنگاوی پێویست هەڵبهێندرێتەوە و
لە نەتیجەی ئەمە ئیدارەی ئینتیزامات ئاگادار بکەنەوە
سەرۆکی ئیدارەت ئینتیزامات
ئیمزا
٨/ ١٢ / ١٣٢٤ [ ١٥-ی مارسی ١٩٤٦]
ڕوونکردنەوەیەک لە سەر ئەم بەڵگەیە: بە پێی چەند سەرچاوەی جیاواز بە تەواوی ساخ بووەتەوە کە سێ کەس لە ئەندامانی
دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژ.ک. قاسم قادریی قازی ، عەبدولڕەحمان زەبیحی و دڵشاد
ڕەسووڵی لە حەوتووی کۆتایی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٤-ی هەتاوی [ناوەڕاست مانگی
ئووتی ساڵی ١٩٤٥] لە باڵانش گیراون و قۆڵبەست کراون و ناردراون بۆ تاران .
رێبەرایەتی کۆمەڵە بە تۆڵەی ئەوە ویستوویە فەرمانداری ئێرانی لە مەهاباد بگرێ. بە
پێی حەول و کۆششی ئەبولقاسمی سەدری قازی کە ئەو دەمی نوێنەری مەهاباد بووە لە
مەجلیسی شووڕای میللی ئێران زیندانییە کوردەکان لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی
١٣٢٤-ی هەتاوی ( نێوەڕاست مانگی فێڤرییەی ١٩٤٦) بە بێ ئەوەی محاکەمە بکرین بەر
دراون. دڵشادی ڕەسووڵی و عەبدولڕەحمان زەبیحی لە شەوی ٣- ١٢ – ١٣٢٤ [ ٢٢-ی
فێڤرییەی ١٩٤٦ ] گەیشتوونەتەوە مەهاباد و قاسم قادریی قازی بۆ موداوای پزشکی
ماوەیەک لە تەورێز ماوەتەوە.
سەرهەنگ نووربەخش فەرماندەی هەنگی
ژاندارمەری ڕەزائییە و سەرهەنگ ئەحمەد موزەفەری زەنگەنە ئۆستاندار و فەرماندەی
تیپی ڕەزائییە دوای دەستبەردان لە خۆڕاگری لە ٢٨ی سەرماوزی ١٣٢٤ [١٩-ی دیسامبری
١٩٤٥] تەسلیمی هێزەفێداییەکانی حکوومەتی میللی ئازەربایجان بوون، لە ١-ی
بەفرانباری ١٣٢٤ [٢٢– دیسامنری ١٩٤٦ ] ناردرانە تەورێز و دوای لێپرسینەوە لە
داگایەک دا بە دۆزگەری فەرەیدوون ئیبراهیمی محاکەمە کران و دواجار بە دە سال
زیندان مەحکووم کران .بە پێی تەوافوقێک لەنێوان دەوڵەتی قەوام و حکوومەتی پیشەوەری
لە ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٢٥[١٥-ی ژووەنی ١٩٤٦] بەر دران و بەڕێ کرانەوە بۆ تاران.
واتە لە سەر یەک نزیکەی شەش مانگ لە زیندان دا بوون. لە سەرچاوەیەک دا هاتووە کە
موزەفەریی زەنگەنە (سەرهەنگ موزەفەری) یەک
لە ئەندامانی یەکەم دادگەی نیزامی پێشەوا قازی و هاوڕێیانی بووە. (ح.ق)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر