ئێمبلم
تاج و شێر و شمشیر و خورشید
وەزاڕەتی شەڕ
ڕوونووس ستادی ئەڕتەش ڕوکنی ٢
لقی ٢
ژمارە ٢٠٤١ / ٦٩٨٣
٤/ ٢/ ١٣٢٥
مۆری ئاستەی دەفتەری نهێنی
وەزاڕەتی نێو خۆ
ژمارە ١٢٧٨
بەروار ٧ / ٢ / ١٣٢٥ [ ٢٧ / ٤ / ١٩٤٦ ]
وەزاڕەتی ناوخۆ
نهێنی دەستبەجێ
لە ووڵامی نامەکانی ژمارە ٧٢٨ ر
، ٣١ – ٩ ، ١/ ١ / ١٣٢٥ [ ٢١ / ٣ / ١٩٤٦ ] و ژمارە ١٢٤٧/٥٩٤
٢٦ / ١ / ١٣٢٥ [ ١٥ / ٤/ ١٩٤٦
] کە ڕوونووسی ڕاپۆرتەکانی ژاندارمەری گشت
ووڵاتیان لەگەڵ بوو سەبارەت بە وەزعییەتی عەشیرەتەکانی کرماشان و چوونی سەرۆکەکانی
تایفەکانی ئەوێ بۆ ناو حیزبی کۆمەڵە ڕادەگەیێندرێ: لە شکری ٥-ی لوڕستان پێشتر ڕاپۆرتی دابوو سەبارەت بە هەنگاوەکان و
تەبلیغاتی حیزبی کۆمەڵە لە مەڵبەندەکانی
کرماشان و کە فەرمانی لێبڕاو سەبارەت بە پێشگرتن لە هەنگاوەکان و تەبلیغاتی حیزبی
ناوبراو دەر کراوە ، و بە فەرماندەی تیپیش ئیبلاغ کراوە لەگەڵ مەئموورەکانی ژاندارمەری هاوکاری بکەن
لەلایەن وەزیری شەڕەوە
سەرتیپ هیدایەت ئیمزا
مۆری وەزارەتی دەرەوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر