ژمارە ٢٣٦
٥ / ٢/ ١٣٢٥ [
٢٥ / ٤/ ١٩٤٦ ]
نهێنی و ڕاستەوخۆ
جەنابی ئاغای ئوستانداری ئوستانی پێنجەم [ کرماشان ]
بە ئاماژە بە ژمارە ١١٦ – ٢٢ / ١ / ١٣٢٥ [ ١١ / ٤ / ١٩٤٦ ] هەنگی [ ژاندارمەری ] تا ئەوەندەی کە هەڵسووڕاوە دەستەبەندی
عەشیرەتەکانی تێک داوە و هەڵبەت هێندێک دیدار لەگەڵ عەبباس قوبادیان کراوە بە
لێبڕاوی فکری ئەوان گۆڕاوە و بە ئاڕاستەیەکی دیکە دا دەڕوا – و جاری چ باسێک
لە حیزبی کۆمەڵە لە گۆڕێ دا نییە و ئەو دەستەبەندییەی کە پێک
هاتووە بەناوی نیشتمان خوازییە و بە پێچەوانەی جیاوازی خوازییە.
فەرماندەی هەنگی ١٣-ی ژاندارمەری ، سەرهەنگ کەماڵ . ئیمزا
ڕوونووس وەک ماک وایە
تێبینی : عەبباس خانی قوبادیان ( ئەمیر مەخسووس) لە سەرکردەکانی ئێلی کەلور بوو . لە زەمانی
حکومی ڕەزا شای پەهلەوی نزیکەی چاردەساڵ لە زیندان دا بوو، دوای لاچوونی ڕەزا شا
لە سەر تەختی شایەتی لە زیندان بەر بوو وچووەوە ناو کەلورەکان و سێ خول نوێنەری
مەجلیسی شووڕای میللی ئێران بوو. دواتر لە لە ڕووداوێکی ئاڵۆز دا لە ٢٨-ی ژووەنی
١٩٥٥ لە پاریس تێرۆر کرا، (ح.ق)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر