ڕوونووسی نامە .....
بەروار ٣ /
١٠ / ٢٤ [ ٢٤ / ١٢ / ١٩٤٥ ]
ژمارە ٦٥٢٢١
/ ٥١٨٥٧ / ٢٥
ئێمبلێم : شێر و شمشیر و تاج و
خورشید
سەرۆک وەزیر
(نموونەی ٩)
زۆر گورج ، نهێنی و ڕاستەوخۆ
جەنابی ڕێزدار سەرۆکوەزیر
- بە حورمەتەوە بە عەرز دەگەیێندرێ بە پێی ئەو زانیارییانەت لە لەشکری ٤-ی
کوردستانەوە گەیشتوون حیزبی دێمۆکڕاتی مەهاباد
لەو دواییانە دا چالاکییەکانی خۆی زیاتر کردووە و بە هۆی پێویستەوە لە ناو عەشیرەتەکانی ناوچەکانی سەقز و بانە و سەدەشت نفووزیان کردووە و پێوەیە ئەو عەشیرەتە
نێوبراوانە بکاتە هاودەستی خۆی ، مەبەستە وەیشوومەکانی بەڕێوە بەرێ ؛ە زومڕەی ئەو
هەنگاوانەی کە حیزبی دەمٶکرات هەڵی هێناوەتەوە بریتی یە لە دەم چەور کردنی
عەشێرەتەکان بۆ ئەوەی بێنە نێو حتزبی دێمۆکڕات
و لە وانە پێ دانی شەکر و چا و قوماش بە قیمەتی تەواو بوو و لە ئاکامدا
لایەنگری لە حیزبی دێمۆکڕات زیادی کردووە کە دەنێ هەرچی زووترە بە هۆی پێویست و کاردانەوەی پێویست کە لە خوارەوە عەرز دەکرێ پێش بە نفووزی ئەو حیزبە لە نێو کوردەکانی
ناوچەکانی نێو براو بگیرێ.
١- هەنگاو نانەوەی بۆ گەیاندنی پێداویستی و کەلوپەلی ئینحیساری و دابەشکردنی لە نێو دانیشتوان کە چەندین مانگە ئەو سەهمییەیە لە لایەن ئیداری داراییەوە نەدراوە بە دانیشتووان.
١- هەنگاو نانەوەی بۆ گەیاندنی پێداویستی و کەلوپەلی ئینحیساری و دابەشکردنی لە نێو دانیشتوان کە چەندین مانگە ئەو سەهمییەیە لە لایەن ئیداری داراییەوە نەدراوە بە دانیشتووان.
٢-هەنگاو نانەوە بۆ کرێنی
تووتنی رەعییەتەکان بەو قیمەتەی کە لە مەهاباد دەكردرێ واتە بۆ هەر کیلۆیەک سی
ڕیاڵ کە ئێستا لە مەهاباد بەو قیمەتە لە
خەڵک دەکڕدرێ.
٣-ناردنی دوکتور و دەرمان بۆ
سەردەشت و بانە کە تاکوو ئێستا هیچ
هەنگاوێک لە لایەن وەزاڕەتی لەشساغییەوە لەو بارەیەوە هەڵنەهێندراوەتەوە .
٤-دایر کردنت هێندێک مەدرەسە لە
بانە و سەردەشت و هەنگاوی دەستبەجێ بۆ ڕاهێزاندنی فەرهەنگ
بۆیە داوکاری ئەوەیە دەستووری
پێویست بفەرموون سەبارەت بە داوخواەکانی لەشکر و ئەمەر بفەرموون ئاکامی ئەوە
ڕابگەیێندرێ
وەزیری شەڕ
تێبینی: لە بەرواری
نووسرانی ئەو نامەیە لە کابینەی
سەرۆکوەزیر ئیبڕاهیم حەکیمی دا سەرلەشکر
عەبدوڵا ریازی وەزیری شەڕ بووە. ئەو بەڵگەیە لە " سازمان اسناد و کتابخانەی
ملی ایران" دا پارێزراوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر