۱۳۹۹ اردیبهشت ۵, جمعه

ڕاپۆرتی بەخشداری سەقز بۆ فەرمانداری ئوستانی کوردستان و بیجار سەبارەت بە هاتنەوەی عەلیی ئاغای عەلیار ( ئەمیر ئەسعەد) لە تاران


بەرواری  ٢٧ / ٤ / ١٣٢٥   [ ١٨ / ٧ / ١٩٤٦ ]

ئێمبلێم : شێر و شمشیر و تاج و خورشید

مۆری ئاستەی دەفتەری  نهێنی  وەزاڕەتی نێو خۆ

ژمارە ٦١٣٠

بەروار  ٢٠ /  ٥ / ١٣٢٥  [ ١١ /  ٨ /  ١٩٤٦ ]

وەزاڕەتی  نێو خۆ

فەرمانداریی سنە

نهێنی

فەرمانداری بەرزی کوردستان

گوزارشت بە عەرزتان دەگا ئاغای عەلی عەلیار ( ئەمیر ئەسعەد)  دێبۆکری کە نزیکەی مانگ و نیوێک لە تاران بوو گەڕاوەتەوە لە سەقز لای دابوو لەم حەوتوویە دا بە هاتنی دوو لە کوڕەکانی نێوبراو و سێ برازای ( کوڕانی  مەحموود ئاغا و حاجی بایزئاغای ئیلخانیزادە)  و بە وەرگرتنی ئیجازە لە فەرماندەیی لە شکری ٤ چوونەوە دێیەکانی مۆڵکی خۆیان کە لە خاکی  مەهاباد دا هەڵکەوتوون. نێوبراو لە پارەکەوە تووشی نەخۆشی فشاری خوێن بوو بونیە و هێزی کار و چالاکی بە تەواوی لە دەست دا . و لە ڕاستیدا پێداویستی بە کنارگرتن و حەسانەوە هەیە .
عێلی دێبۆکری ش لەو هێرش و هێز کێشانەی مەسەلەی  عەشیرەتەکانی مەهاباد دا موداخەلەیەکی نەبووە بە تایبەتی ئێلخانیزادە بە تەواوی خۆیان دوور ڕاگرتووە  تا لە داهاتوو یان گەڕانەوەی ئاغای ئەمیر ئەسعەد دا چ ڕێبازێک بگرنە بەر . هەڵبەت جەرەیانەکەتان بە عەرز دەگەیێندری . بەخشدار ( قایممقام) ی سەقز  - ئەمیری ئەردەڵان
١٥٣ /  ١٢ / ٥ / ١٣٢٥   ڕوونوس بۆ ئاگاداری وەزاڕەتی نێوخۆ ئیدارەی سیاسی  درنێردرێ  ژمارە ٨٠٦٠ /س
 ٢٠/ ٥ / ١٣٢٥  
ئیدارەی  ....
١٩/ ٥/ ١٣٢٥
فەرمانداری کوردستان و بیجاڕ   فەرەجوڵا ئاسەف  ئیمزا

سەرچاوە: سازمان اسناد و کتابخانەء ملی ایران

هیچ نظری موجود نیست: