۱۳۹۹ اردیبهشت ۸, دوشنبه

نامەی ئوستانداریی ئوستانی پێنجەم ( کرماشان ) بۆ وازڕەتی ناوخۆ سەبارەت بە بانگەواز بۆ پشتیوانی لە جمهووری کوردستان


بەرواری  ٦ / ٣ / ١٣٢٥ [ ٢٧ / ٥ / ١٩٤٦]

ژمارە ٣٨٨

پەیوەست  سێ  پەڕ

نهێنی

ئیمبلم : تاج و شێر و شمشێر و خوتشید

وەزاڕەتی نێوخۆ

ئوستانداریی پێنجەم

مۆری ئاستەی دەفتەری ن‌ینی وەزاڕەتی نێوخۆ

ژمارە ٢٩٥٨

بەروار: ١٤ / ٣ / ١٣٢٥ [ ٤ / ٦ / ١٩٤٦ ]

وەزاڕەتی نێوخۆ

ئیدارەی سیاسی

تێلگڕافی ڕەمزی ئاماژە پێدراوی ژمارە ٦٩ -  ١٩/١/ ١٣٢٥  [  ٨ / ٤ / ١٩٤٦ ]  سەبارەت بەرز کردنەوەی بانگەوازی عەشیرەتەکانی کوردستان  بۆ عەشیرەتەکانی کرماشان لەمەڕ بابەتی حیزبی کۆمەڵە زیارەت کرا. دەستبەجێ تێلۆنامەی  [ تێلگرافنامە ] ژمارە ٩٦٣ -  ٢٩ / ١٢ / ١٣٢٤ و  ١١٦ -  ٢٢ / ١ / ١٣٢٥  بۆ هەنگی ژاندارمەری کرماشان نووسرا  لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوەی وورد بکرێ ئاکامەکەی گوزاریشت بکەن بەعەرز بگەیێنم ئێستا لەو بارەیەوە  هێندێک ڕاپۆرت بە ژمارەی  ٢٣٦ – ٥ / ٢ / ١٣٢٥  و ٤٢٨ – ٢٥ / ٢ / ١٣٢٥ و ٤٤٠- ٢٥ / ٢ / ١٣٢٥ لە هەنگی ژاندارمەری کرماشانەوە گەیشتوون کە ڕوونووسەکانیان بۆ ئاگاداری بە پەیوست پێشکێش دەکرێ تا کوو خاتری ممبارک لە رەوتەکە ئاگادار بێ. ز
                                              لە لایەن ئوستانداری ئوستانی پێنجەم . سەنیعی  ئیمزا
مۆری وەزاڕەتی نیو خۆ
ئیدارەی سیاسی
ژمارە ٣٦٩٤
بەروار  ١٤/ ٣/ ١٣٢٥

هیچ نظری موجود نیست: